رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسانی بەنگلادیش رایانگەیاند، لە باشووری وڵاتەکە دوو شەمەندەفەر پێکیانداداوە و لە ئەنجامدا لانیکەم 17 کەس گیانیان لەدەستداوە و 100 کەسی دیکەش بریندار بوون.
رۆژی دووشەممە، 23ـی تشرینی یەکەمی 2023، سەدیق رەحمان، پارێزگاری شاری بهەیرەب کە بە نزیکەیی دەکەوێتە 60 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژئاوای پارێزگای دەکای پایتەختی بەنگلادیش، رایگەیاند، "17 کەس لە پێکدادانی دوو شەمەندەفەرەکە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 100 کەسی دیکەش برینداربوون و ژمارەی قوربانیانیش بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت."
رووداوەکە کاژێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆ بەکاتی بەنگلادیش [کاژێر 11:00ـی بەیانی بەکاتی هەرێمی کوردستان] لەنێوان شەمەندەفەرێکی گواستنەوەی کەلوپەل و شەمەندەفەڕێکی گواستنەوەی نەفەر روویداوە.
بەرپرسانی بەرگریی شارستانیی بەنگلادیش ئاماژە بەوە دەکەن، بەشێک لە سەرنشینەکانی شەمەندەفەرەکە دیارنەماون و تیمەکانی بەرگری شارستانی بەدوایاندا دەگەڕێن.
رووداوی پێکدادانی شەمەندەفەر لە بەنگلادیش دەگمەن نین و هۆکارەکەشی بۆ کۆنیی شەمەندەفەرەکان و رێڕەوەکانیان دەگەڕێندرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ