پەرلەمانتارێکی ئەورووپا بەهۆی سڵاوێکی نازییانەوە پارێزبەندیی لێ وەرگیرایەوە

01-04-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانی ئەورووپا بەهۆی سڵاوکردنی نازییانەوە پارێزبەندیی لە ئەندام پەرلەمانێک وەرگرتەوە. ئەندام پەرلەمانەکە ئەڵمانییە.
 
رۆژی سێشەممە 1ی نیسانی 2025، پەرلەمانی ئەورووپا بە زۆرینەی دەنگ پارێزبەندی لە پیتەر بایسترۆن وەرگرتەوە. 
 
بایسترۆن ئەندامی پارتی ئەی ئێف دی ئەڵمانیایە و هۆکاری وەرگرتنەوەی پارێزبەندی لەسەری بۆ پۆستێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەگەڕێتەوە کە وێنەیەکی سڵاوکردنی نازییانەی بڵاوکردووەتەوە. 
 
دوای ئەوەی لە ساڵی 2022 ئۆکراینا ئەندرێ میڵنیک، باڵیۆزی ئەو کاتی وڵاتەکەی لە ئەڵمانیا دوورخستەوە، بایسترۆن وێنەیەکی مۆنتاژکراوی ژمارەیەک سیاسەتمەداری ئەڵمانیای بڵاوکردەوە کە هاوشێوەی نازییەکان دەستی راستیان بەرز کردبووەوە و سڵاویان دەکرد. 
 
سڵاوی نازییەکان بە سڵاوی هیتلەریش ناسرابوو، لە ئەڵمانیای نازی وەکو نیشانەی وەفاداری بۆ ئەدۆلف هیتلەر، رێبەری نازییەکان و پارتی نازی بەکاردەهێندرا. 
 
بڕیارەکەی پەرلەمانی ئەورووپا دوای ئەوە هات کە داواکاری گشتیی میونشنی ئەڵمانیا داوای لە پەرلەمان کرد پارێزبەندی لەسەر هەڵبگرێت بۆ ئەوەی بتوانن لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکەن.
 
بایسترۆن لە حوزەیرانی 2024ـەوە ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپایە و لە رابردوویشدا چەندین تۆمەتی تایبەت بە سپیکردنەوەی پارە و وەرگرتنی بەرتیلی دراوەتە پاڵ. 
 
بەڵام بایسترۆن تۆمەتەکانی رەتکردوونەتەوە و دەڵێت، بووەتە قوربانی 'هەڵمەتێکی ناوزڕاندن' کە بەرامبەری ئەنجام دەدرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای یەکێتیی ئەورووپا

وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا سزادانی مۆسکۆ تاوتوێ دەکەن

ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا کۆدەبنەوە، مەبەستەکە سەپاندنی سزای نوێیە بەسەر رووسیادا، هەروەها رێکاری زیاتر تاوەکو گەرەنتیی پاراستنی ئاسایشی ئۆکراینا بکەن، کە یەکێک لەوانەش ئەگەری پێکهێنانی هێزێکی چاودێریی ئەورووپییە لە ئۆکراینا