رووداو هۆکاری جەڵتەکەی بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئاشكرادەکات
سری سورەییا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی کە هاوکات ئەندامێکی شاندی ئیمڕاڵیشە، دوێنێ شەو جەڵتەی دڵ لێی دا و نەشتەرگەریی بۆ کرا.
سری سورەییا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی کە هاوکات ئەندامێکی شاندی ئیمڕاڵیشە، دوێنێ شەو جەڵتەی دڵ لێی دا و نەشتەرگەریی بۆ کرا.
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە چین دەریدەخات، خۆراکە سوێرەکان ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ زیاددەکەن.
رۆزە رێژیاری تەمەن ساڵێک و چوار مانگ لەگەڵ دایکی میوانی پۆدکاستی نەخۆشنامەن؛ لە ماوەی کۆرپەلەییدا ئەو منداڵە تووشی کێشەی گورچیلەکانی بووە، کەلسومی دایکی نەهێشتووە ژیانی کۆرپەکەی بکەوێتە مەترسییەوە و بە زیرەکییەکەی رێگری لێکردووە و لە پۆدکاستەکە روونی دەکاتەوە.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی گۆڕانی کەشوهەوا رایدەگەیێنێت، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی گەورەترین مەترسییە بۆ سەر کەشوهەوای هەرێمی کوردستان.
بە فەرمی کۆمیسیۆنی دەرمانی یەکێتیی ئەورووپا دەرمانێکی نوێی بۆ چارەسەر و بنبڕکردنی نەخۆشیی ئەلزەهایمەر راگەیاند.
سەرپەرشتیاری تیمی پزیشکی یانەی پێشمەرگەی هەولێر رایدەگەیێنێت، پێویستە بۆ یارییە گرنگەکان بە تایبەت یاریی کۆتایی، یاریزانان توانای جەستەیی و دەروونییان باشتر بکەن.
توێژینەوەیەک لە کەلار کراوە دەریدەخات، رێژەی قەڵەوی لەنێو منداڵان 50٪ لە ئاستی ستاندارد زیاترە. ئەو دایکانەی تەمەنییان لە 35 ساڵ کەمترە منداڵەکانییان قەڵەون و رێژەی قەڵەوی لەنێو منداڵانی ئەو ناوچەیە سەروو ئاستی ستانداردە.
کۆمەڵەی دەرووندروستیی ئەورووپی رایدەگەیێنێت، تووڕەبوون چەندین کاریگەریی کورتخایەن و درێژخایەن لەسەر جەستە دروستدەکات، یەکێکیان بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و تووشبوونە بە جەڵتە.
هەنگاوێکی نوێ بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینی شێرپەنجەی پێست دەستپێدەکات و پسپۆڕان بەنیازن ڤاکسینی تاکەکەسی دژی شێرپەنجە دروستبکەن.
توێژەرانی زانکۆی فلۆریدا و کێنتاکی لە ئەمریکا ئاشکرای دەکەن، جۆرێک لە خۆراک دەشێت ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە و بەتایبەتیش شێرپەنجەی سییەکان زیادبکات.
لە هەڵەبجە دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی تاقیدەکرێتەوە، ئێستا لە قۆناخی تاقیکردنەوەیە بۆ بەشێک لە بەرکەوتووان و پسپۆڕێک دەڵێت، ئەگەر سەرکەوتوو بێت، ئەوا بۆ هەموو نەخۆشەکان بەکاردێت.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان رایدەگەیێنێت، کەسوکارانی ئەنفال پێویستە لەژێر راوێژی کەسانی پسپۆڕی دەروونیدا چارەسەر وەربگرن. روونکردنەوەش لەبارەی کردنەوەی نەخۆشخانەی دەروونی لە گەرمیان دەدات.
هەمیشە خەوی پێویست یەکێکە لە مەرجەکانی شێوازی ژیانی تەندروست، کە بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ئەوانەی خەوی پێویستیان هەیە هەموو جەستەیان باشتر کاردەکات و لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانیش دوورن.
لە نەشتەرگەرییەکی نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر کە بۆ نەخۆشێکی 100 ساڵان بوو، بۆرییەکی پلاستیکی بۆ بۆریی زراوی دانرا، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو نەخۆشە چەندین رۆژ بەدەست ئازاری بەردی زراوەوە دەیناڵاند.
پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر بەردەوامە و پزیشکێکی پسپۆڕ دەڵێت، هەر تاکێک پێویستە رۆشنبیریی تەندروستیی خۆی زیادبکات کە خوێندنەوەی کتێبە پزیشکی و تەندروستییەکان رێگەیەکە بۆ ئەوە، بەڵام سەرچاوەمان کەمە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداریدەداتە خانمانی دووگیان بەوەی کە چەند پشکنینێکی گرنگ هەن پێویستە بیکەن و لە تەندروستییان دڵنیاببنەوە.
پڕۆفیسۆرێکی بواری پۆلێنزانیی رووەکی ئاشکرای دەکات، گیابەهارییەکان بکوڵێندرێن سوودیان زیاتر دەبێت و هەندێکیشیان ئەگەر بە جوانی بشۆردرێنەوە و پاکژبکرێنەوە، باشترە بە کاڵی بخورێن.
ئەو منداڵەی بە یارمەتیی ژیریی دەستکرد پیتێندرا، لەدایکبوو، تەکنیکی بلووریی ئۆتۆماتیکی بۆ بەکارهاتووە.
پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر بەردەوامە و گرانترین کتێب لە پێشانگەکە پزیشکییە کە بە شێوەی کۆکراوەیە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرای دەکات، ڤاکسینی سوورێژە ژیانی ملیۆنان منداڵی پاراستووە لە لێکەوتە مەترسیدارەکانی و گیانلەدەستدان.
پسپۆڕێکی پزیشکیی فریاکەوتن هۆشداریدەدات بەوانەی مەلە نازانن و دەچنە نێو ئاوەوە و دەڵێت: تاوەکو دڵنیایی تەواو لە سەلامەتیی لە کاتی مەلەکردن نەبێت، مەلە نەکرێت بەتایبەت شوێنە کراوە و رووبارە خێراکان.
پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر بەردەوامە و پزیشکان هۆشداری دەدەن لە کەمیی کتێبە پزیشکییەکان بە زمانی کوردی بۆ خەڵک.
راوێژکارێکی دەروونی بە پێویستی دەزانێت کە یاسا بۆ کەمکردنەوە و قەدەخەکردنی هۆڕنلێدان لە شوێنە دیاریکراوەکان دەربکرێن، چونکە جۆرێکی ژاوەژاو دروستدەکات و ژینگە تێکدەدات.
زۆرێکمان حەز بە خواردنەوەی ئاو لە کاتی نانخواردن دەکەین و چێژی لێوەردەگرین، بەڵام پسپۆڕێکی فیسیۆلۆژیی جەستە دەڵێت: ئاوخواردنەوە هۆکارێكی دڵەکزێ و بەدهەرسییە و ئەگەریش خورایەوە، ئەوا بڕێکی زۆر کەمی لێ بخورێتەوە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر بۆ ئەو کەسانەی سۆدە و خواردنەوە گازییەکان دەخۆنەوە دەڵێت، هەڵە دەکەن، چونکە خواردنەوە گازییەکان فەرمانەکانی هەرس تێکدەدەن.
پسپۆڕێکی ژینگە رایدەگەیێنێت، هەندێک جۆری بتڵی پلاستیکی، 500 بۆ هەزار ساڵی پێویستە تا شی دەبێتەوە و زۆرینەی بتڵە پلاستیکییەکان 5-10 ساڵیان پێویستە بۆ ئەوەی شیببنەوە.
پسپۆڕێکی کلینیکیی خۆراکی ئاشکرای دەکات، ئێستا ترسناکترین خۆراک، شەکرە کە بە هەڵە خەڵک هەندێک خۆراک دەخوات کە نازانێت چەند شەکری تێدایە و تووشی کێشەی تەندروستیی دەکات.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری رایدەگەیێنێت، باشترە جلوبەرگی سەیران داپۆشراو بێت، چونکە پێست پارێزراوتر دەبێت.
بووڵتەنی تەندروستی لەنێو سرووشتدا پێشکێشکرا و پسپۆڕان مەرجەکانی سەیرانی تەندروست رووندەکەنەوە، هەڵە مەترسیدارەکانیش لەکاتی چوونە سەیران باسدەکرێن.
تاقیکردنەوەکانی دەرمانێکی نوێ بۆ کێشەی ADHD کە ناسراوە بە فرەجووڵەی کەمسەرنج بەردەوامە و لە قۆناخی سێیدا سەرکەوتوو بووە، پسپۆڕان دەڵێن، 45٪ نیشانەکان کەمدەکاتەوە.
ساڵانە ژمارەی منداڵانی ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت، بەپێی ئامارە نافەرمییەکانی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان، ئێستا سێ هەزار و 900 منداڵی ئۆتیزم هەن کە زیاتر لە 250ـیان زیادکردووە.
توێژینەوەیەک لە بەریتانیا دەریدەخات، تڕۆپۆنین هاوکارێکی باشە بۆ زوو دەستنیشانکردنی جەڵتە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون ئاشکرای دەکات، کاریگەرییەکانی نیکۆتین بۆ ماوەیەکی درێژ دەمێننەوە و مەترسیدارن بۆ خانمانی دووگیان.
راهێنەرێکی جەستەیی و دەروونیی خانمانی دووگیان رایدەگەیێنێت، رێکردن باشترین وەرزشە بۆ خانمانی دووگیان.
ئەمە ئامییە و تازەلەدایکبووە، بەڵام جیاوازە لە منداڵە تازەلەدایکبووەکانی دیکە، چونکە لەنێو منداڵدانی پووری گەورەبووە، بەڵام پیتێنراوی هێلکەی دایک و سپێرمی باوکییەتی؛ هەر بۆیە بە ناوی پووریشییەوە ناونراوە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان رایدەگەیێنێت، رێگە کوردەوارییەکانی چارەسەری زەردوویی زانستی نین و مەترسیدارن، هەر بۆیە دەڵێت: ''80٪ـی زەردوویی خۆکردە چاکدەبێتەوە''.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ویلایەتە یەکگرتووەکان لە داهاتوویەکی نزیکدا باجێکی گومرگیی "گەورە" لەسەر دەرمانە هاوردەکراوەکان دادەنێت.
ئەمڕۆ یانەی دهۆک لەگەڵ یانەی قادسیەی کوێتی یاریی کۆتایی جامی کەنداوی ئاسیا دەکەن و راهێنەری توانای جەستەیی یانەی دهۆک قسەی بۆ رووداو کردووە و دەڵێت: پڕۆگرامێکی پڕۆفێشناڵ بۆ یاریزانانی یانەی دهۆک جێبەجێدەکەن و بەتەواوی ئامادەن بۆ یارییەکە.
پۆدکاستی نەخۆشنامەی ئەمجارە بە باسی ئەو منداڵە دوو ساڵانە دەستپێدەکات کە پێنج رۆژ دەرمانی پزیشکیی وەرگرتووە و چاکنەبووەتەوە، ئیدی منداڵەکەیان بردووە بۆ لای خانمێکی پیر و هەندێک دەرمانی گیایی بۆ گرتووەتەوە و پێیداوە؛ ئیدی چاکبووەتەوە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون رایدەگەیێنێت، سۆشیاڵ میدیاکان و کەمیی هۆشیاریی تەندروستی هۆکاری سەرەکین بۆ پەنابردنە بەر نەشتەرگەریی منداڵبوون.
لە کۆنفرانسێکی زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان جەختی لە رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانەکانی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان کردەوە و داوای دابینکردنی بودجەیەک دەکات.
کۆمەڵەی خۆراک لە ئەمریکا لەبارەی ئاوی لیمۆوە رایدەگەیێنێت، خواردنەوەی تێکەڵەی ئاو و لیمۆ یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دابەزاندنی کێش و یەکێکە لە رێگە هەرە سرووشتییەکان بۆ ئەوە.
خۆراکناسێک ناوی ئەو خۆراکانەی بۆ خانمانی دووگیان نایابترینن رایدەگەیێنێت دەڵێت: میوەکان باشترن خۆراکەکانن بۆ خانمانی دووگیان.
پڕۆفیسۆرێکی بواری جێنەتیک و بۆماوەزانی هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان و دەڵێت: هەر کەسێک لە ماڵباتەکەی نەخۆشیی بۆماوەیی هەبوو، پشکنین بکات.
پسپۆڕێکی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی دەڵێت، زۆرینەی کێشەکان کە تووشی کۆرپە دەبێت، دوای بردنەوەیەتی لە نەخۆشخانەوە بۆ ماڵەوە و هۆکارەکەش باسدەکات.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانمان و منداڵبوونی هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، چاودێریی دووگیانیی خانمان لە پێش دووگیانییەوە دەستپێدەکات و پێویستە خانمان پێش دووگیانبوون سەردانی پزیشک بکەن و رێنمایی وەربگرن.
پسپۆڕێکی راوێژکاری نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون ئاشکرای دەکات، دەشێت ئەو منداڵانەی بە نەشتەرگەری لەدایکدەبن، زیاتر و ئاسانتر تووشی فرەجووڵەی کەمسەرنج ADHD بن یاخود ئەگەری دەرکەوتنی نیشانەکانی ئۆتیزمیان خێراتر بێت.
بەدواداچوونێکی دێسکی تەندروستیی رووداو ئاشکرای دەکات، لە هەرێمی کوردستان رێژەی نەشتەرگەریی منداڵبوون زیاتر لە دوو ئەوەندە و نیوی ئاستی ستانداردی جیهانییە.
لە هەرێمی کوردستان هیچ پشکنینێکی نیشتمانیی پێشوەختە بۆ منداڵی تازەلەدایکبوو نییە و بەپێی ئەو بەدواداچوونەی رووداو کردوویەتی، لە عێراق سێ پشکنینی سەرەکی هەن، پسپۆڕێکیش دەڵێت: نەبوونی ئەو پشکنینانە، کۆرپەکانی هەرێمی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە.
بە هاوکاریی رێکخراوی منداڵپارێزیی کوردستان و گرووپەی کۆمپانیایەک لە سلێمانی، چەند نەشتەرگەرییەکی دڵ بۆ چەندان منداڵ کران و تیمێکی ئیتاڵی و نێوخۆییش بەشدارن.
لە دهۆک بنکە تەندروستییەکان رۆژانە چەند کاژێرێک کار دەکەن و پاشان دادەخرێن، ئەگەر خانمێکی دووگیان لە پاش کاتی کارکردنی نەخۆشخانەکان منداڵی ببێت ناتوانێت بچێتە نەخۆشخانە چونکە نەخۆشخانەکان دادەخرێن.
چارەسەرکارێکی دەروونی رایدەگەیێنێت، خانمان و پیاوان دەشێت تووشی خەمۆکیی دوای منداڵبوون ببن و پاڵپشتیی دەروونی رێگەی سەرەکییە بۆ پێشگیریکردن لەوە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون رایدەگەیێنێت، ''ئێستا خانمان زووتر دەگەنە تەمەنی باڵغبوون کە پێش 10 ساڵ تەمەنەکە لە 11 بۆ 12 ساڵان دەستیپێدەکرد، بەڵام ئێستا بووە بە 9 بۆ 10 ساڵان''.
توێژینەوەیەکی نوێ لە کەنەدا دەریدەخات، رۆڵی پەرستاران و مامانەکان ئەوەندەی دەروونناس و راوێژکاری دەروونی کاریگەرە بۆ رێگری لە خەمۆکی و ناڕێکییە دەروونییەکانی دوای منداڵبوون.
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی تەندروستییە و فۆکەسی سەرەکیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، بۆ ئەم ساڵ پاراستنی منداڵانی تازەلەدایکبوو و خانمانی دووگیان.
بەپێی ئۆفیسی ئەورووپیی دەزگای خۆراک و دەرمان، ئەگەر تەواوکەری خۆراکیی ڤیتامین D لەکاتی گونجاودا بخورێت، ئەوا کاریگەرییەکەی زۆرتر دەبێت.
ڤیدیۆیەکی دوو مۆدێلی بەنێوبانگی هۆڵیوود لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە مادەیەکی دژە پیربوون لەڕێگەی دەمارەوە وەردەگرن و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئیدی پیرنابن، پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاریش دەڵێت: ئەوە بە سرووشتی لە جەستەدا هەیە.
گوتەبێژی تەندروستیی زاخۆ رایدەگەیێنێت، ئێستا بەشی شووشتنی گورچیلە لە زاخۆ 200 تەختی تێدایە و زیاتریش فراواندەکرێت.
توێژەرانی ئەمریکا بۆیان دەرکەوتووە، ڤاکسینی دژ بە دڕکە و مێکوتە، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە کەمدەکاتەوە.
بەرپرسی بنکەی ڤێتێرنەریی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، نەخۆشیی تەبەق لە زستانەوە تاوەکو ئێستا بە شەپۆلی جیاواز لەنێو ئاژەڵان بڵاوبووەتەوە و زۆرینەشیان ئەوانەن کە ڤاکسین نەکراون، ڤێتێرنەریی دهۆکیش ئاشكرای دەکات، ئەمساڵ هیچ ڤاکسینێکی دژەتەبەقیان بۆ دابیننەکراوە.
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە نەمسا دەریدەخات، خواردنەوەی ئاو لە بتڵە پلاستیکییەکان دەشێت هۆکاربێت بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
توێژینەوەی پڕۆفیسۆرێکی عێراقی لەبارەی ئاشکراکردنی هۆکارەکانی ئۆتیزم ئەوە دەردەخات، دەشێت ناڕێکییەکانی تەندروستیی کۆئەندامی زاوزێ ئەگەری وەچەخستنەوەی ئۆتیزم زیادبکات.
شەوی رابردوو دۆخی تەندروستیی بابەشێخی کوردانی ئێزدی تێکچوو و ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتییە لە دهۆک، پزیشکەکەی دەڵێت: جەڵتەی مێشک لێی داوە و پێویستی بە چارەسەر لە دەرەوەی وڵات نییە.
سازە ساڵح خانمێکی کارسازی کوردە لە ئەڵمانیا و ئەکادیمیایەکی جوانکاری لەو وڵاتەدا دامەزراندووە.
توێژینەوەیەک لە بەرازیل دەریدەخات، بەرزکردنەوەی قورسایی یارمەتیدەرە بۆ دواخستنی پیربوونی خانەکانی مێشک، ئەمەش واتە ئەگەری لەبیرچوونەوە کەمدەکاتەوە.
پسپۆڕانی سەنتەری نیشتمانیی ئیسپانیا رایدەگەیێنن، خۆراکە چەورەکان میکانیزمێک چالاکدەکەن کە رێخۆشکەرە بۆ دروستبوونی خانە شێرپەنجەییەکانی مەمک.
هەر کە باسی ئۆتیزم و هۆکارەکانی دەکرێت، بەشێکی خەڵک ئاماژە بە ڤاکسین دەکەن و پێیان وایە ''ڤاکسین دەبێتەهۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی ئۆتیزم''، چوار پسپۆڕی وردیش روونکردنەوەیان بۆ رووداو داوە و وەڵامەکە ئاشکرادەکەن.
دەرمانێکی نوێ بۆ رێگری لە جەڵتەی دڵ پێشنیازدەکرێت و پسپۆڕان دەڵێن، 94% ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەکە کەمدەکاتەوە.
پزیشکانی نەخۆشخانەی هواشان بۆ یەکەمجار لەو وڵاتە چارەسەرێکی نوێی نەخۆشیی ئەلزەهایمەر بۆ نەخۆشێک بەکاردەهێنن، پسپۆڕێک دەڵێت: دەرمانەکە 33٪ نیشانەکانی نەخۆشییەکە کەمدەکاتەوە.
وەزیری تەندروستیی بەلجیکا رایدەگەیێنێت، نابێت جگەرە و ڤەیپ لەبەرچاوی خەڵک بن، بڕیارێکیش بۆ دوورخستنەوەی خەڵک لە تووتن دەردەکات.
پڕۆفیسۆرێکی عێراقی توێژینەوەیەکی 24 ساڵەی لەسەر دەرخستنی هۆکاری ئۆتیزم کرد و دەریدەخات، ناڕێکیی تەندروستیی کۆئەندامی زاوزێ، دەکرێت هۆکار بێت بۆ خستنەوەی وەچەی ئۆتیزم.
توێژەرانی زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی ئاشکرای دەکەن، ئەگەر شەکری خوێن کۆنتڕۆڵ نەکرێت و هەر بە بەرزی بمێنێتەوە، ئەوا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەیەکی کوشندە زیاددەبێت.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون دەڵێت: منداڵبوون بە نەشتەرگەری بەبێ هۆکاری زانستی، نابێت بکرێت و راستییەکیش ئاشکرادەکات.
کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی خەو کە پسپۆڕانی چەندان وڵات تێیدا بەشدارن رایدەگەیێنێت، بەکارهێنانی شاشەکان لەنێو شوێنی نووستن و پێش خەوتن، هۆکاری سەرەکییە بۆ خەوزان و کەمخەوی.
بەرپرسانی هەردوو ویلایەتی تێکساس و نیو مەکسیکۆ رایدەگەیێنن، تووشبووانی نەخۆشیی سوورێژە لەو دوو ویلایەتە گەیشتووەتە 370 کەسی تۆمارکراو و بە زۆرترین رێژەی تووشبوونیشی دادەنێن لەماوەی دەیەی رابردوودا.
ئەکادیمیایەکی ئەمریکی هۆشداری دەدات، ختووکەدانی منداڵ دەشێت ببێتەهۆی وەستانی هەناسەدانی منداڵەکە و ببێتەهۆی مردنی.
هۆکارگەلێک زۆرن بۆ سپیبوونی قژ لە تەمەن جیاوازەکاندا، بەڵام توێژەرانی ژاپۆنی رێگەیەکی باوەڕپێکراویان دۆزیوەتەوە بۆ دواکەوتنی سپیبوونی قژ.
پسپۆڕێکی فیسیۆلۆژیی جەستە رایدەگەیێنێت، یەکەم هەنگاوی دوای رەمەزان، پێویستە خەو رێکبخرێتەوە، ئەمەش بە چەند رێگەیەک دەکرێت.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ئاشکرای دەکات، ئێستا نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو لەنێو منداڵ و نەوجەواناندا زیادبووە و هۆکارەکەی بۆ بیسنووری لە خواردنی شیرینییەکان دەگەڕێنێتەوە.
دامەزراوەیەکی پزیشکی لە قەتەر بڵاویکردووەتەوە کە لە جەژن و بۆنەکاندا باشترە کەمترین بڕی چوکلێت و شیرینی بخورێت.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی میزەڕۆ لە پۆدکاستی نەخۆشنامە زۆر باسی سوودەکانی رۆژووگرتنی کرد و گوتی، پشوو بە گورچیلەکان دەدات و هۆرمۆنەکانی پیاوەتی زیاددەکات.
نەخۆشنامەی ئەمجارە تایبەتە بە باسکردنی رێکخستنی ژەمەکانی دوای تەواوبوونی مانگی رەمەزان و پسپۆڕێک پێشنیازدەکات، دوای رەمەزانیش تاک خۆی رابهێنێت، تەنیا دوو ژەم بخوات.
پسپۆڕێکی خۆراک ئاشکرای دەکات، گۆشت بە ئاگرێکی خێرا ببرژێندرێت، مادەی شێرپەنجەیی دروستدەبێت و ئەو بەشە رەشەی لەسەر گۆشتی برژاودا دروستدەبێت، شێرپەنجەییە.
بەپێی سەرچاوە پزیشکییەکانی مایۆکلینیک و ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی، مادە هۆشبەرەکان ئەوانەن کە ناوەندە کۆئەندامی دەمار خاودەکەنەوە و کار لە سیستمی دەماری دەکەن.
گەنجێک لەنێو بەرنامەی پاشیڤی رووداو کە بەڕێوەبەری کۆمپانیای رامی فارم میوان بوو، داوایەکی لە بەڕێوەبەری ئەو کۆمپانیایە کرد کە بەرهەمەکانیان بەسەر نەخۆشانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر دابەشبکات.
پسپۆڕێکی شیاندنەوەی ئالوودەبووانی مادە هۆشبەرەکان ئاشكرای دەکات، تاوەکو ئێستا سەنتەری تایبەت بە دووبارە شیاندنەوەی ئالوودەبووانی مادەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان نییە کە دوور بێت لە چاکسازییەکان و تەنیا بۆ ئالوودەبووان بێت.
پسپۆڕ و راوێژکارێکی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە رایدەگەیێنێت، بایەخ بە پشکنینی پێشوەختە بدرێت، ئەگەری زوو چاکبوونەوە بە رێژەی 95٪ زیاددەبێت و خەرجییەکانیش لەسەر نەخۆش و حکومەتیش کەمدەبنەوە.
خۆراکناسێک رایدەگەیێنێت، لە یەک پەشمەک نزیکەی 28 بۆ 30 گرام شەکر هەیە و دەڵێت منداڵان نەیخۆن، چونکە دەبێتەهۆی قەڵەوی و نەخۆشیی شەکرە.
دەزگای خۆراک و دەرمان FDA لە ئەمریکا دوای 30 ساڵ لە بێدەنگی بۆ دەرمانەکانی دژەبەکتریاکان، دەرمانێکی نوێی پەسندکرد کە چارەسەری هەوکردنی میزەڕۆ دەکات.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا، سەنتەرەکانی چارەسەری کیمیایی و شووشتنی گورچیلە بە شێوەی ئێشکگری کراوە دەبن.
پزیشکێکی بنیاتنانەوە و جوانکاریی ددان هۆشداری دەداتە جۆری ئەو فڵچانەی بۆ شووشتنی ددان بەکاردەهێندرێن و دەڵێت: زۆرجار بەهۆی بەکارهێنانی فڵچەی رەق و بێکواڵیتی، نەخۆش ددانەکانی داخوراون.
پسپۆڕێکی دەرمانسازی دەڵێت: پزیشکی دەرمانساز دەتوانێت لەبری دەرمانی براند، دەرمانێکی جێنریک بدات بە نەخۆش، بەڵام لەڕووی رەوشتی پیشەییەوە نەگونجاوە، بۆیە کاتێک پزیشکەکە بە کۆمپانیایەکی دیاریکراو دەرمان دەنووسێت و لە دەرمانخانە بەردەست نییە، دەبێت نەخۆش ئاگاداربێت کە دەرمانسازەکە هی کۆمپانیایەکی دیکەی دەداتێ.
بەرپرسی چاودێریی بازاڕ و بازگەکانی دەرمان لە هەولێر رایدەگەیێنێت، لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کارەکانی زنجیرە دەرمانخانەکانی سەروەران پێکهێنراوە و بە زووترین کات دەستپێدەکەن.
راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کواڵیتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان کە وەزارەتی تەندروستیش بڵاویکردووەتەوە، ئاشکرای دەکات؛ لیژنەی هاوبەش پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە زنجیرە دەرمانخانەکان و بەتایبەتیش دەرمانخانەی سەروەران.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری کڕینی دەرمان و پیداویستیی پزیشکی دا و داوای لێبوردنیشی لە خەڵکی سلێمانی کرد.
پزیشکێکی دەرمانساز بە پێویستی دەزانێت، لەکاتی پێدانی دەرمان بە نەخۆش، هەموو تایبەتمەندییەکانی دەرمانەکەی بۆ روونبکرێتەوە، بەتایبەت جۆر، کواڵیتی و ناوی کۆمپانیای بەرهەمهێنەری دەرمانەکە.
سەرۆکی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان میوانی بوولتەنی تەندروستی بوو و رایگەیاند، رێکخستنی نرخی دەرمان دەبێت لە وەزارەتی تەندروستییەوە بێت و ''وەزارەتی تەندروستی هاوئاهەنگی لەگەڵ سەندیکای دەرمانسازان ناکات''.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو ئاشکرای دەکات، هەمیشە پشکنینی پێشوەختە بۆ ئەوانەیە کە نیشانەیان نییە، و بە رێگەیەکی کاریگەری دانا بۆ پێشگیری و زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان.
لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر پارچە ئاسنێک لە قوڕگی منداڵێکدا دەرهێنرا و پسپۆڕێک دەڵێت، ئاسنەکە لیرەیەکی تورکیی 26 میلیمەتری بووە و لەژێر کاریگەریی دەرمانی هێورکەرەوە منداڵەکەیان خەواندووە، تاوەکو ئاسنەکە دەربهێنن.
لیژنەی سەلامەتیی بەرهەمەکان لە ئەمریکا زیاتر لە دوو هەزار بتڵی شرووبی دەرمانێکی منداڵان لە بازاڕەکان دەکشێننەوە.
چارەسەرکارێکی دەروونی ئاشکرای دەکات، پەیوەندیی دەروونیی نێوان دایک و منداڵ هەر لە تەمەنی ساوایەتیەوە، دەستنیشانی دۆخی دەروونیی منداڵەکە دەکات و کەسایەتیی دیاریدەکات.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرای دەکات، ساڵانە چوار ملیۆن و 800 هەزار منداڵ ناگەنە تەمەنی پەنجاکانیان. هۆکارەکانیش رووندەکاتەوە.
خاوەنی زنجیرە دەرمانخانەکانی سەروەران رایدەگەیێنێت، ئەو دەنگەی بڵاوکراوەتەوە چەواشەکارییە و بە ژیریی دەستکرد، دەستکاری کراوە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس لەبارەی ''دەرمانی بەدیل'' کە ئێستا لەنێو دەرمانخانەکان باوە، ئاشکرای دەکات، مەترسیی جیدی دروستدەکات و زۆرجار بە ئەنقەست دەرمانەکان دەدرێن بە نەخۆش.
پەیمانگەی ئەڵمانی بۆ چاودێری و کواڵیتیی تەندروستی دەریدەخات، پشکنینی پێشوەختەی کۆلیستڕۆڵ لە منداڵان و مێردمنداڵان بکرێت، بەتایبەت لەوانەی کە لە مێژووی خێزانییان بەرزیی چەوریی کۆلیستڕۆڵ هەیە.
سەندیکای پەرستارانی عێراق رایدەگەیێنێت، جگە لە بەشەکانی فریاکەوتن، هەموو پەرستاران مانگرتنی 24 کاژێرییان راگەیاندووە و یەک مانگ مۆڵەتیان بە حکومەتی عێراق داوە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی گشتی لە نەخۆشخانەی گشتیی کۆیە ئاشکرای دەکات، تائێستا بەپێی پێویست یەکەی چاودێریی چڕ لە کۆیە نییە و بۆ ئەو مەبەستە نەخۆش دەنێرنە هەولێر، تەندروستیی کۆیەش دەڵێت، چونکە سەرەتای کردنەوەی بەشەکەیە، هێشتا بە تەواوی ستاندارد نییە.
تاقیکردنەوەیەک لەسەر رێگەیەکی نوێی پێشگیریکردن لە دووگیانبوون دەکرێت و پسپۆڕانی پەیمانگەی تەکنەلۆژیای ماساچوسێتس دەڵێن، بەو رێگەیە خانمان هەموو رۆژێک دەنکۆڵەی رێگرییەکە ناخۆن.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، ساڵانە نزیکەی 10 ملیۆن کەس تووشی نەخۆشیی سیل دەبن و زیاتر لە 10٪ـیان گیانلەدەستدەدەن.
پسپۆڕێکی تەندروستیی کۆمەڵ - بەشی خۆراک پێشنیازدەکات، دوای رەمەزانیش هاونیشتمانییان بەردەوامبن لە خواردنی دوو ژەمی سەرەکی؛ رێگەی جێبەجێکردنی ئەوەش رووندەکاتەوە.
پسپۆڕێکی پزیشکیی فریاکەوتن رایدەگەیێنێت، ئامانج لە گوستنەوەی نەخۆش بە ئامبوڵانس ئەوەیە بە سەلامەتی بگات، نەک بەهۆی خێرا هاژووشتنەوە گیانی نەخۆش و سەرنشینەکانی دیکەش بکەوێتە مەترسییەوە وەک لە رووداوەکەی هەیینی روویدا.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لیژنەی لێکۆڵینەوە لە گیانلەدەستدانی دکتۆر قەحتان جیهاد و رووداوە هاتووچۆکەی پێکهێنراوە.
ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا ئاماژە بە چەند سوودێکی بامیە دەکات و یەکێکیان ئەوەیە کە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە کەمدەکاتەوە.
لە بەیاننامەیەکدا کە بە ناوی پزیشکانی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی دکتۆر قەحتان جیهاد بە وەرگەڕانی ئامبولانسێک، هاتووە کە بە زووتریین کات لیژنەیەکی هاوبەش پێکبهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە، بەدواداچوون و روونکردنەوەی هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی و خێزانەکەی قەرەبووی مادی بکرێنەوە.
توێژینەوەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، چەند منداڵ زیادبێت، ئەوەندەش مێشکی دایک و باوک چالاکتر دەبێت، چونکە گۆڕانکاری لە بەرپرسیارێتییان روودەدات.
ئێستا دیڤچوون بۆ بەدەستهێنانی تەمەنێکی درێژ و هەنگاونان بۆ تەمەندرێژی یەکێکە لە مژارە سەرەکییەکانی رۆژەڤ و چەندان ناوەندی پزیشکی کاری جیدی لەسەر ئەمە دەکەن؛ لە ئوسترالیا بە جۆرێکی دیکە لەم بابەتە دەڕواندرێت.
نەخۆشنامەی ئەمڕۆ تایبەتە بە دۆخی نەخۆشخانەکان و بەشەکانی فریاکەوتن لە مانگی رەمەزان، پسپۆڕێکی فریاکەوتن میوانە و رایدەگەیێنێت، لەڕووی ئاساییش و سەلامەتییەوە نەخۆشخانە فریاکەوتنەکان پارێزراو نین و زۆرجار پزیشک و کارمەندانی تەندروستی کەوتوونەتە ژێر هەڕەشەوە.
توێژینەوەیەک لە زانکۆی ژیژیانگ لە وڵاتی چین دەریدەخات، دڵەڕاوکێ پەیوەندیی راستەوخۆی هەیە لەگەڵ گەدە، بەجۆرێک فەرمانەکانی تێکدەدات.
پسپۆڕێکی زانستە ژینگەییەکان ئاشكرای دەکات، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە وزەی خاوێن کاردەکەن وەکو ئۆتۆمبێلی کارەبایی، رێگریدەکەن لە گۆڕانی کەشوهەوا، ئەو دەڵێت: زیادبوونی ئۆتۆمبێلی کارەبایی کەشوهەوا پاکتر دەکاتەوە.
رووداو بۆچوونی هاونیشتمانییانی لەبارەی هاوردەکردنی زیاتری ئۆتۆمبێلی کارەبایی وەرگرتووە و بەشێکی زۆریان بە ئەرێنی باسی دەکەن، بەڵام هەندێکیش بەهۆی لاوازیی کارەبا و کەمیی دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوەکانی کارەبا، بە باش نایبینن.
دەرچووانی پزیشکانی گشتیی زانکۆکانی دەرەوەی کوردستانیش داوای دامەزراندن دەکەن و نوێنەرێکیان رایدەگەیێنێت، ناویان نەنێردراوە بۆ وەزارەتی تەندروستی و پشتگوێخراون.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران رایدەگەیێنێت، جگە لەو پزیشکەی دوێنێ بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا، کارمەندێکی دیکەیان بە سەختی برینداربووە و نەشتەرگەریی بۆ کراوە.
پزیشکێکی نیشتەجێی خولاو لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، بەشێکی زۆری شۆفێری ئامبولانسەکان {ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن} بەخێرایی شۆفێری دەکەن و زۆرجار نەخۆش باری تەندروستیی جێگیر بووە، بەڵام هەر بە خێرایی لێدەخوڕن و بەهۆیەوە ژیانیان کەوتووەتە مەترسییەوە.
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە ئەمریکا دەریدەخات، شلیک یان فراولە کاریگەریی ئەرێنیی هەیە لەسەر تەندروستیی مێشک و دڵ.
جەیک هێنریچ بەشداربووی توێژینەوەیەکی 10 ساڵەیە لەبارەی چارەسەری لەبیرچوونەوە، جەیک؛ باوک و برایەکی تووشی نەخۆشیی ئەلزەهایمەر بوون و مردوون، بۆیە توێژینەوەی لەسەر کراوە، چونکە جینی بەرپرس لە تووشبوون بە نەخۆشییەکەی هەیە.
د. زەردەشت برادۆستی، پسپۆڕی جوانکاری و چارەسەرییەکانی دەم و ددان دەڵێت، بەهیچ شێوەیەک تەنیا لەسەر قسەی نەخۆش هۆڵیود سمایڵ نەکرێت، نابێت پەلەش لە جێبەجێکردنی پرۆسەکەدا بکرێت و دەبێت بە وردی پلانی بۆ دابندرێت.
نوێنەرێکی پزیشکانی دانەمەزراوی ساڵی 2024 رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا نائومێدن لە بڕیارەکان و دەیانەوێت بە نووسراوی فەرمی ئەم بابەتە یەکلایی بکرێتەوە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، رەمەزان هەلێکە بۆ وازهێنان لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان.
لێکۆڵینەوەی پەیمانگەیەک لە ئیسپانیا لەسەر بەتەمەنترین خانمی ساڵی رابردوو چەند نهێنییەکی زانستی بۆ شێوازی ژیان و هۆکاری تەمەندرێژیی ئەو خانمە ئاشکرادەکات؛ یەکێکیان بەهێزیی پەیوەندیی کۆمەڵایەتییەتی.
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات، ئەوانەی مادەی هۆشبەری ماریوانا بەکاردەهێنن، شەش ئەوەندە ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ زۆرە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو و شەکرە لە پۆدکاستی ئەمڕۆی نەخۆشنامە رایگەیاند، باشترین وەرزش بۆ قەبزی، بەپێ رۆیشتنە. ئاماژە بەوەشدەکات قەبزبوون کێشەی باوی تووشبووانی رژێنی دەرەقییە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، دەرچووانی کۆلێژە پزیشکییەکانمان هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق، لەسەر میلاکی تەندروستیی عێراق دابمەزرێن.
پەیمانگەی تەندروستیی نیشتمانیی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، خۆراکە ئامادەکراوەکان هۆکارێکن بۆ زۆرخۆری و قەڵەوبوون، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لەلایەن وەزیری تەندروستیی وڵاتەکەوە هۆشداریی تووند لەسەر ئەو جۆرە خۆراکانە درا.
کارمەندانی گرێبەستی تەندروستیی کەلار بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان گردبوونەوە و داواش دەکەن دابمەزرێن.
کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژی سەربەندێکی دروستکردووە بۆ خەولێکەوتن، تاقیکردنەوەکان سەلماندوویانە؛ بەکارهێنەران 74٪ خێراتر خەوتوون.
نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر رایدەگەیێنێت، پیاوێکی 50 ساڵان بەهۆی ئازاری سینگییەوە چووەتە نەخۆشخانەکە و لەکاتی هێڵکاریی دڵی، جەڵتە لێی داوە، تیمێکی سەرپەرشتیی کەیسەکە دەڵێت: رەوانەی سەنتەری دڵ کرا و لەوێ قەستەرەی بۆ کرا.
پسپۆڕانی ناوەندی پزیشکیی زانکۆی نیبراسکا لە ئەمریکا رایدەگەیێنن، مادەیەکی مەترسیدار کە رەنگە زۆرجار منداڵان بەرکەوتەی بن، دەشێت بە ئەگەرێکی زۆرەوە ببێتەهۆی شێرپەنجە لە منداڵان.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین داوای خوێنبەخشین لە خەڵکی غەززە دەکات و دەڵێت، لەو نەخۆشخانانە خوێنببەخشن کە لە کەرتەکە کراونەتەوە.
توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی کاڵگاری لە کەنەدا دەریدەخات، خانمان بەراورد بە پیاوان کەمتر سوود لە دەرمانی ئازارشکێنەکان وەردەگرن، ئەمەش بۆ فیسیۆلۆژیی جەستەی خانمان دەگەڕێتەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا لەنێو دەرمانسازان و کۆگەکانی دەرمان، دەرمانێک بە دوو نرخی جیاواز بڵاوبووەتەوە و نرخی ئێستای دەرمانەکە سێ ئەوەندە زیادبووە.
کەمپەینی ئەنتیتۆباکۆ بەردەوامە و ئەمجارە تایبەتە بەوانەی دەیانەوێت لە مانگی رەمەزاندا واز لە جگەرە، نێگەلە و ڤەیپ بهێنن؛ تۆڕی میدیایی رووداو لە سەرەتای ئەمساڵەوە پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆی بۆ چوارەم ساڵ راگەیاند، ئێستا پڕۆژەکە فراوانتر بووە و ئەمجارە تایبەتە بە مانگی رەمەزان وەکو دەرفەتێکی دیکە بۆ وازهێنان لە تووتن.
پۆدکاستی ئەمجارەی نەخۆشنامە تایبەتە بە باسکردنی بەکتریایەکی مەترسیدار کە لەنێو هاونیشتمانییاندا بڵاوبووەتەوە کە ماچکردن رێگەیەکی بڵاوبوونەوەیەتی.
توێژینەوەیەکی فاکەڵتی پزیشکیی زانکۆی کۆیە ئاشکرای دەکات، لەم ساڵانەی دواییدا دروستبوونی برینی گەدە بە رێژەیەکی زۆر لەنێو خەڵکدا زیادبووە و زۆرینەشی بەهۆی بوونی بەکتریای گەدەوە بووە، پسپۆڕێکیش دەڵێت، جگەرە و نێرگەلەکێشان زۆرترین ئەوانەن کە بەکتریای گەدەیان هەیە.
سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمەڵناس و دەروونناسانی کوردستان رایدەگەیێنێت، نابێت وردەکاریی تاوانەکان لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبکرێتەوە و پێش دەزگاکانی لێکۆڵینەوە و فەرمی بکەون، چونکە زیانی دەروونی بە بینەران دەدات.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی ئێسک و شکان ئاشکرای دەکات، لە رەمەزاندا رووداوەکانی فریاکەوتن بەتایبەت بە هاتووچۆ لە کاتی بەربانگ و دوای بەربانگ زیادبوون.
پزیشکێکی دەرمانساز رایدەگەیێنێت، ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بەڕۆژووبن، بەڵام پێویستیان بە خواردنی بەردەوامی دەرمان هەیە بەهۆی نەخۆشییە درێژخایەنەکانەوە بەدڵنیاییەوە پێویستە لە کاتی گۆڕینی کاتی دەرمانەکانیاندا راوێژ بە پزیشکەکانیان بکەن.
بەبۆنەی یادی 37 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە، دیبەیتێک لەنێو نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە سازکرا؛ نەکردنەوەی نەخۆشخانەکە و نەبوونی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ بەرکەوتووان قسەی هەریەک لە میوانەکان بوو.
توێژینەوەیەک لە بەریتانیا دەریخات، ئەوانەی بەردەوام خوێندەبەخشن ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجە کەمە.
رووداو بۆچوونی هاونیشتمانییانی هەڵەبجەی لەبارەی کێشەکانی شارەکە وەرگرتووە و یەکێک لە بەرکەوتووان دەڵێت: نەخۆشخانەی بەرکەوتەکان داخراوە و بەهۆیەوە چارەسەرەکانمان لاوازن.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی چەند پێداویستی و کەلوپەلێکی پزیشکی بەخشییە سەنتەری هێلینا بۆ گەشە و منداڵانی نیڤشکان و خاوەن پێداویستیی تایبەت لە هەولێر.
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، ئەو منداڵانەی بە کەمکێشی لەدایکدەبن، دەشێت لە خوێندن دوابکەون.
لە فینلاند داهێنانێک بۆ زوو چاکبوونەوەی برین تاقیدەکرێتەوە و لە 24 کاژێردا برین بە تەواوی چارەسەردەکات.
خۆراکناسێک لەبارەی شەربەتە سرووشتییەکان دەڵێت: پێویستە لەنێو شووشەدا بن و هەمیشە چاودێریی بەرواری بەرهەمهێنان و بەسەرچوونی بکرێت.
راپۆرتێکی هاوبەشی نێوان رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای دەکات، تووشبوون بە سوورێژە لە ئەورووپادا دوو هێندە زیادبووە و گەیشتووەتە بەرزترین ئاست.
توێژینەوەیەکی شۆکهێنەر لەبارەی جۆرێک خواردنەوەی باو دەریدەخات، دەبێتەهۆی شێرپەنجەی دەم، رەنگە رۆژانە خواردنەوەکە بخۆیتەوە!
پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان لە پۆدکاستی نەخۆشنامەی رۆژانەی تایبەت بە مانگی رەمەزان رایدەگەیێنێت، نزیکەی 300 نەخۆشیی دەروونی هەیە کە لە مانگی رەمەزاندا تووشبووانیان باری دەروونییان باشتر دەبێت، هۆکارەکەی رووندەکاتەوە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو ئاشكرای دەکات، رۆژووگرتن نیشانەکانی پەتاکان بەتایبەتیش هەندێک پەتای ڤایرۆسی خراپتر دەکات و باشتر وایە تووشبووان شلەمەنی بخۆنەوە و پشوو بدەن.
پسپۆڕێکی وردی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر ئاشکرای دەکات، وەرزشی دوای بەربانگ هەرسکردن باشتردەکات و پێویستە هەمیشە جووڵە و چالاکییەکی جەستەیی هەبێت.
پیسیی هەوا وەکو تەم لە هەندێک وڵاتدا بەردەوام هەیە و خەڵک دەمامک دەبەستن، بەتایبەت لە وڵاتانی پاکستان و هیندستان.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بڕێک دەرمانی پێشکێش بە تەندروستیی هەولێر کرد و ''نرخیان نزیکەی ملیارێک دینار دەبێت''.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار رایدەگەیێنێت، لە مانگی رەمەزان و لەنێو رۆژووگران سەرئێشە زیاددەبێت و وشکبوونەوەی جەستە هۆکاری سەرەکییە.
لێکۆڵینەوەیەک لە پۆڵەندا دەریدەخات، ئەو سینگڵانەی ژیانی هاوژینی پێکدەهێنن، سێ ئەوەندە ئەگەری قەڵەوبوونیان زیاددەبێت و ئەمەش لە پیاوان زیاترە و خانمان لەم روانگەیەوە سەلامەتن.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان رایدەگەیێنێت، لە قۆناخی ددانهاتندا منداڵ گیرۆدەی گریانی بەردەوام، دڵەڕاوکێ و کەمیی ئارەزووی خواردن دەبێتەوە.
توێژینەوەیەکی نوێی کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، نەوجەوانان خەوی پێویستیان نەبێت، ئەوا ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکی درێژخایەن زیاددەبێت.
نەخۆشنامەی ئەمجارە تایبەتە بە پسپۆڕیی دەم و ددان، پسپۆڕێک جەخت لەوە دەکاتەوە، بەدڵبوونی جوانکاریی دەم و ددان پێویستە لەنێوان چارەخواز و هاوژینەکەی بێت و سینگڵەکانیش تەنیا یەک کەس بدۆزنەوە کە راوێژی پێبکەن.
بەرپرسی بەشی کوتان لە هەولێر رایدەگەیێنێت، کوتان بە ڤاکسینە رۆتینییەکان هۆکارێکە بۆ ئەوەی ئەگەری تووشبوون بە لێکەوتە مەترسییەکانی نەخۆشییەکان لەسەر منداڵ کەمببنەوە و لەکاتی تووشبوونیش نیشانەکان بە لاوازی بگرن.
بەرپرسی چاودێریی بازاڕ و بازگەکانی دەرمان لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، پێشبینیدەکەن لە داهاتوودا 15٪ بۆ 20٪ نرخی دەرمان کەمتر بکرێتەوە و دەڵێت: ''کاردەکەین بۆ هاوتاکردنی نرخی دەرمان''.
لە کۆیە کوتانی منداڵ بە ڤاکسینی سوورێژە کەمە، بەرپرسی بەشی کوتان لە کۆیە دەڵێت: ئێستا خەڵک کەمتر منداڵەکانیان بە ڤاکسین دەکوتن.
دەرمانسازێکی بەڕێوەبەرایەتیی کواڵیتیی کۆنتڕۆڵی دەرمان رایدەگەیێنێت، نرخ کواڵیتیی دەرمان دەستنیشان ناکات و هەر دەرمانێکیش ستیکەری بەڕێوەبەرایەتییەکەمانی پێوەبوو، واتە گونجاوە بۆ بەکارهێنان و کاریگەری هەیە.
پسپۆڕێکی وردی نەخۆشییەکانی گورچیلە ئاشکرای دەکات، دوای رۆژووشکاندن شۆربا و ئاو باشترین بژاردەی بەربانگن بۆ ئەوەی گورچیلەکان و جەستە شێدارببنەوە.
لە ئەمریکا رێژەی تووشبوون بە سوورێژە بەرزبووەتەوە، بەجۆرێک 230 تووشبوو تۆمارکراون و بەم دواییانەش دوو کەس گیانیان لەدەستدا، پسپۆڕانیش کەمبوونەوەی کوتان بە هۆکاری سەرەکیی زیادبوونی سوورێژە دادەنێن.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان ئاشکرای دەکات، کوتان منداڵ لە چەندین نەخۆشی و نیشانەی تووندی نەخۆشییەکان دەپارێزێت کە رەنگە ببنە مەترسی لەسەر ژیانی، بەتایبەت ڤاکسینە رۆتینییەکان کە بەپێی خشتە دانراون.
پسۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی منداڵان لە هەولێر رایدەگەیێنێت، لە دایکبوونی دووانەیەکی پێکەوەلکاو زۆر دەگمەنە و لە هەرێمی کوردستان ناتوانن لەیەکدی جیایان بکەنەوە.
لە نەخۆشخانەیەکی ژنان و منداڵبوونی کەرکووک دووانەیەکی دەگمەن لەدایکبوون کە هەمان دڵیان هەیە، پسپۆڕی سەرپەرشتیاری دووانەکە رایدەگەیێنێت، نەشتەرگەریی لێکجیاکردنەوەیان لە عێراق ناکرێت و پێویستە ببرێنە دەرەوەی وڵات.
نۆرینگەیەکی گەڕۆک کە پڕە لە ئامێری پزیشكی و لەنێو لۆرییەک دانراون، شووشتنی گورچیلە بۆ نەخۆشانی ناوچە دوورە دەستەکانی کینیا دەکرێت.
بەرپرسی خۆپاراستنی تەندروستیی کۆیە ئاشکرای دەکات، رێژەی کوتان بە ڤاکسینەکان بە گشتی لە سنووری کۆیە کەمترە لە ئاستی چاوەڕوانکراون و بێمتمانەبوونی خەڵکیش بە هۆکار دەزانێت.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی گشتی لە پۆدکاستی نەخۆشنامە ئاشکرای دەکات، مانەوەی زۆر لە توالێت هۆکارێكی قەبزییە و پێشنیازیش دەکات ''لە توالێت مۆبایل بەکارنەهێندرێت''.
پسپۆڕێکی فیسیۆلۆژیی جەستە ناوی ئەو خۆراک و خواردنەوانە ئاشکرادەکات کە تینوویەتیی رۆژووەوانان زیاددەکەن بۆ ئەوەی لە بەربانگ و پارشێودا کەمبکرێنەوە؛ یەکێکیان خۆراکە خێراکانە.
بەپێی ئامارەکانی نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو نزیکەی 200 تووشبووی شێرپەنجەی منداڵدان و ملی منداڵدان تۆمارکراون کە زۆرترینیان لە هەولێر بووە.
بەرپرسانی پایتەختی پاکستان ئاشکرای دەکەن، لە مانگی رەمەزانەوە رێژەی تووشبوون بە کێشە و نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس زیادبووە، هۆکارەکەش بۆ زیادبوونی خۆراکەکانی سەرشەقام دەگەڕێننەوە.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی قوڕگ، لووت و گوێ و جوانکاریی لووت ئاشکرای دەکات، هاوارکردن هۆکارێکە بۆ بەرکەوتنی زەبر بە دەنگەژێیەکان و بەمەش ئاوازی دەنگ دەگۆڕێت.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی میزەڕۆ، گورچیلە و پڕۆستات ئاشکرای دەکات، شەڕواڵ بەهۆی فراوانییەکەی، زیاتر تەندروستیی گونەکان و رێژەی سپێرم دەپارێزێت، بەمەش توانای وەچەخستنەوە زیاددەکات.
توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات، بەپێ رۆیشتن ئەگەری مردنی پشێوەختە بە رێژەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە.
سەرۆکی لقی هەڵەبجەی یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان لەبارەی پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆوە رایدەگەیێنێت، پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ پڕبایەخە و یارمەتیدەرە بۆ وازهێنان لە تووتن.
هۆشداری دەدرێت لە زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی 'ئاوڵەی مەیموون' و ئێستا لە ئەفریقا، زیاتر لە 24 هەزار تووشبوو هەن.
پزیشکی تیمی سەرەکیی یانەی بارسێلۆنا کۆچی دوایی کرد. لە خەودا بووە و هۆکارەکانیش ئاشکرادەکرێن.
بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، جوینی مادەیەکی رەق وەکو دار دەبێتەهۆی بەرزکردنەوەی ئاستی دژەئۆکسێنەرەکانی مێشک کە ئەمەش یادگە بەهێزدەکەن.
توێژینەوەیەک لە کوێت دەریدەخات، یەک شەو درەنگخەوتن کاریگەریی لەسەر بەرگریی جەستە دەبێت و لاوازی دەکات.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون رایدەگەیێنێت، شێرپەنجەی ملی منداڵدان کوشندەیە و یەکێک لە هۆکارەکانی ڤایرۆسێکە بە ناوی HPV.
کوردێک خوێندکاری دکتۆرایە لە سوێد و توێژینەوەیەکی کردووە لەسەر کاریگەرییەکانی مادە قڕکەرەکان کە بۆ لیمۆ بەکاردەهێندرێن، ئەنجامی مەترسیداری هەبووە و دەڵێت: ''تویكڵی لیمۆ مادەی شێرپەنجەیی لەسەرە و نەخورێت''.
توێژینەوەیەک لە ئێکوادۆر ئاشکرای دەکات، ئەوانەی لەکاتی نانخواردن خۆیان بە شتی دیکەوە سەرقاڵ دەکەن، ئەگەری ئەوەیان زۆرە کە مەیلیان بۆ خواردنی خۆراکی ناتەندروست بڕوات.
راوێژکارێکی نەخۆشییەکانی منداڵان ئاشکرای دەکات، شیرینییەکان منداڵ زووتر تینوودەکەن و باشترە خۆراکە پڕۆتینییەکان بخۆن؛ لە بەربانگیش زەڵاتە، خورما، ئاو و شۆربا بخۆن.
تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان لە سلێمانی بەدەست نەبوونی دەرمانەکانیان لە سەنتەری حکومی دەناڵێنن و بەشێکیشیان بەهۆی نەبوونییەوە ناچارن بەکاریان نەهێنن، چونکە دەرمانەکانیان پێناکڕدرێت.
خۆراکناسێک ئاشکرای دەکات، لە یەک قوتووی خواردنەوەی گازی 35 بۆ 40 گرام شەکری تێدایە و هیچ بڕێکی ئەو خواردنەوانە تەندروست نییە.
بۆیەکەمجار لە زاخۆ سەنتەرێکی چارەسەری سرووشتی کرایەوە و بەڕێوەبەری سەنتەرەکە دەڵێت: ''رۆژانە 50 کەس دەتوانن چارەسەر وەربگرن و بەشی شیاندنەوەی ئالوودەبووانی مادەی هۆشبەریشی تێدایە''.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی چاو لە پۆدکاستی نەخۆشنامە ئاشکرای دەکات، وشکبوونەوەی جەستە هاوسەنگیی پێکهاتەی فرمێسک تێکدەدات، هۆکارێكی وشکبوونەوەی چاوەکانە.
بە بڕی ملیارێک دینار ئامێری پزیشکی بۆ هەڵەبجە دابینکرا و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، ''لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە ملیار دینارەکە دابینکراوە''.
لە رووداوێکی دەگمەندا لە میسر مۆبایلێک لە گەدەی کەسێکدا دەردەهێندرێت کە چەندین ساڵ لەنێو سکیدا بووە و هەستی پێنەکردووە.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، ساڵانە رەزامەندی کڕینی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی و تاقیگەیی دوادەکەوێت و ئەوە سێ مانگە هیچ رەزامەندییەک بۆ دابینکردنی ئەمساڵ نەدراوە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو و شەکرە ئاشکرای دەکات، پاقلاوە بە ناو خۆراکە، چونکە بێسوودە و بە زیانە.
توێژینەوەیەکی نوێ کە لە ئەمریکا کراوە ئاشکرای دەکات، دەرمانێکی ئازارشکێن لەماوەی دووگیانیدا بخورێت، دەشێت کۆرپەلە تووشی فرەجووڵەی کەمسەرنج ADHD بکات.
پسپۆڕێکی پزیشکیی خێزانی ئاشکرای دەکات، زۆرجار بەهۆی کەمدەرامەتی و نەبوونی دەرمان لە کەرتی گشتی، نەخۆش دەرمان بەکارناهێنێت و ناچێتە دەرمانخانە تایبەتەکان بیانکڕێت.
پسپۆڕێکی کلینیکیی خۆراکی ناوی ئەو خۆراکانە ئاشکرادەکات کە ئەگەر لە پارشێودا بخورێن، بە درێژایی رۆژەکە کەسی رۆژووەوان برسی نابێت، یەکێکیان ماستە.
پسپۆڕێکی دەرمان و ژەهرزانی لە نەخۆشخانەی هیوا رایدەگەیێنێت، ئەگەر دەرمانەکانی شێرپەنجە دابینکردنیان دوابکەوێت ئەوا لێکەوتی مەترسیدار لەسەر تووشبووان دروستدەبێت و دوور نییە ژیانیان لەدەستبدەن.
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرای دەکات، ئێستا خێرخواز پێداویستیی تاقیگەیی بۆ بانکی خوێن دابیندەکات، چونکە پێداویستیی تاقیگەیی بۆ دابینناکرێت؛ ئەو ئەمەی بۆ بڕیارە نوێیەکەی وەزارەت گەڕاندەوە لەبارەی تاقیگە پزیشکییە حکومییەکان.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سۆران رایدەگەیێنێت، کەمبوونەوەی دەرمان زیاتر لەو وەرزانە هەیە کە پەتا بڵاودەبێتەوە و نەخۆشی زۆر سەردانی نەخۆشخانەکان دەکەن.
لووتکەی نێودەوڵەتیی ژیریی دەستکرد و تەکنەلۆژیا نوێیەکانە لە بارسێلۆنای ئیسپانیا و کۆمپانیایەکی فەرەنسی رۆبۆتێکی لە خزمەت تووشبووانی ئیفلیجی دروستکردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێمی کوردستان " KMCA"، رایدەگەیێنێت، دەرمانێکی نەخۆشیی بەرزەپەستانی خوێن و دڵ ساختەکراوە و بە هیچ جۆرێک بەکارنەهێندرێت.
پسپۆڕێکی کلینیکیی خۆراکی رایدەگەیێنێت، خورما بە بڕی دیاریکراو بخورێت و خورمای وشک وزەیەکی زیاتر بە جەستە دەدات بەراورد بە خورمای تەڕ و شیلاوی.
پۆدکاستی نەخۆشنامە کە هەموو رۆژانی مانگی رەمەزان پێشکێشدەکرێت، پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار میوانی نەخۆشنامەی ئەمڕۆ بوو و دەڵێت: لە رۆژانی سەرەتای رۆژووگرتندا هەست بە لاوازبوونی یادگە دەکرێت.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تەبەق؛ هاوردەکردنی ئاژەڵ لە عێراقەوە راگیراوە و تاوەکو ئێستا لە کوردستان بڵاونەبووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی عێراق رایدەگەیێنێت، لەمەودوا بە کتوپڕی بۆ پشکنینی مادەی هۆشبەر و دۆزینەوەی بەکارهێنەران، دەچنە نەخۆشخانەکان و ناوەندەکانی خوێندن.
سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان رایدەگەیێنێت، ''رێکلام بۆ هەرزانیی نرخی دەرمان سەرپێچییە و هەر دەرمانخانەیەک بیکات، سزادەدرێت و رێکاری یاسایی لەگەڵدا دەگیرێتە بەر''.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی قوڕگ، گوێ و لووت رایدەگەیێنێت، نابێت گوێپاککەرەوە بەکاربێت و گوێ، خۆی خۆی پاکدەکاتەوە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان رایدەگەیێنێت، منداڵی خوار شەش مانگ زۆرترین ئەوانەن کە پێویستیان بە هەناسەدانی دەستکرد و ئۆکسجین بووە کاتێک تووشی پەتا وەرزییەکان بوون.
کۆنگرێسمانێکی ویلایەتی کارۆلینای باشوور تایبەت بە رووداو قسەی کردووە و لەبارەی ئیدارەی ترەمپەوە دەڵێت: هەوڵدەدات بیمەی تەندروستی هەڵبوەشێنێتەوە، کۆنگرێسوومەنێکیش قسەی کردووە و دەڵێت: ''کۆمارییەکان ئامادەنین پشتگیری بیمەی تەندروستی بکەن''.
بەرپرسی لقی دهۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی رایدەگەیێنێت، جگەرەکێشان وا لە مرۆڤ دەکات بە دەستی خۆی، خۆی بخاتە مەترسییەوە و زیان بە خۆی بگەیێنێت.
خانمێکی جامایکیی دانیشتووی بەریتانیا ئەمساڵ یادی 107 ساڵەی لەدایکبوونی کردەوە و ماڵباتەکەی نهێنیی تەمەندرێژییەکەی ئاشکرادەکەن.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەمڕۆی بۆ پاراستنی گوێیەکان و بیستن داناوە تاوەکو یەکێک لە هەستەوەرە گرنگەکانی مرۆڤ کە بیستنە کار بۆ پاراستنی بکرێت؛ یەکێک لە هەنگاوەکانیش پاکنەکردنەوەی گوێیە.
لە دهۆک ڤایرۆسێک لەنێو منداڵان بڵاوبووەتەوە و بەهۆیەوە نەخۆشخانەی هێڤیی پڕ بووە لە نەخۆش، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە دەڵێت: منداڵی خوار دوو ساڵ مەترسیی لەسەر ژیانیان زۆرە.
مانگی رەمەزانە و یەکێک لە هۆشیارییە سەرەکییەکانی پسپۆڕان چۆنیەتی و چەندێتیی خۆراکەکانە بۆ کاتە جیاوازەکانی دوای رۆژوو شکاندن.
توێژینەوەیەکی ناوەندی توێژینەوەی هەڵەبجە ئاشکرای دەکات، بەهۆی زۆربەکارهێنانی دەرمانی دژەبەکتریا، نەخۆشانی هەوکردنی پەردەی مێشک درەنگتر چاکدەبنەوە یاخود هەر چاک نابنەوە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی میزەڕۆ رایدەگەیێنێت، رۆژووەوانان دووربکەونەوە لەو شتانەی کە دەبێتەهۆی وشکبوونەوەی جەستەیان و دوای رۆژوو شکاندنیش دووربکەونەوە لەو خۆراکانەی پەستانی زۆر دەخاتە سەر گورچیلەکانیان.
لەنێو مانگی رەمەزانین و نەخۆشنامەی ئەمجارە تایبەتە بە رۆژووگرتن؛ پسپۆڕێک دەڵێت: هەمیشە پێش مانگ و نیوێک لە رەمەزان پێویستە پشکنین بکرێت و لە رووی جەستەیی و تەندروستییەوە دڵنیایی هەبێت لە بەڕۆژووبوون.
چێشتخانەی قوتابخانەیەکی هەرێمی تاسمانیای ئوستالیا پەیڕەوی سیستمی خۆراکی تەندروست دەکات و ئامانجەکە ئاشناکردنی قوتابییانە بە خۆراکی تەندروست.
عەبدوڵڵا موخڵیس، ستافێکی کلینیکی ئەنتیتۆباکۆیە و پشکنینی سییەکان رووندەکاتەوە کە لەنێو کلینیکەکە بۆ ئەوانە دەکرێت کە دەیانەوێت واز لە تووتن بهێنن.
پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان ئاشکرای دەکات، رۆژووگرتن لە مانگی رەمەزاندا دەرفەتێکی نایابە بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان، چونکە بەکارهێنەران لە نیکۆتین و ئالوودەبوون پێوەی دووردەکەونەوە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون رایدەگەیێنێت، رۆژووگرتنی خانمانی دووگیان بەتایبەت لە سەرەتای دووگیانییەکەیان، جەستەیان وشکدەکاتەوە و مەترسیی لەسەر کۆرپەلە دروستدەکات بەجۆرێک تووشی لەدایکبوونی پێشوەختەیان دەکات و کێشیان کەمدەکاتەوە.
کامپەینی ئەنتیتۆباکۆ بەردەوامە و ئەمجارە بەتایبەتە بەوانەی کە دەیانەوێت لە مانگی رەمەزاندا واز لە جگەرە، نێگەلە و ڤەیپ بهێنن.
لە دهۆک ڤایرۆسێک لەنێو منداڵان بڵاودەبێتەوە و هەڕەشە لەسەر ژیانیان دروستدەکات، پسپۆڕێک دەڵێت: ڤایرۆسەکە مەترسیی لەسەر منداڵی خوار شەش مانگ زۆرە و نیشانەکان بریتین لە تای بەهێز و هەناسەتەنگی.
د. هەردی محەممەد، پسپۆڕێ نەشتەرگەرییەکانی غودە و گرێیەکانی مل چەند دۆخێک باسدەکات کە پێویستە نەشتەرگەریی غودە بکرێت وەکو؛
ناوەندی توێژینەوەی شێرپەنجە لە ئۆهایۆ ئاشکرای دەکات، کحول 10٪ـی هۆکارەکانی شێرپەنجەی مەمک پێکدەهێنێت.
لە زانکۆی کوردستان سێیەمین کۆنفرانسی مێدیکاڵ کوردستان بەڕێوەدەچێت و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەری و شێواوییە سکماکییەکانی منداڵان رایدەگەیێنێت، فتقی ناوک سکماکییە و هۆكارەكەی دوانەخستنی تەواوی ماسوولکەکانی دەوروبەری ناوکە دوای لەدایکبوون. زیاتر لە کۆرپەی پێشوەختە یان ئەوانەی کە پێشینەی فتقی خێزانیان هەیە باو دەبێت.
بەپێی راپرسییەکی ئەمریکی، تەنیا 11٪ـی ئەمریکییەکان هەمیشە خەونەکانیان بیردەکەوێتەوە، بەڵام توێژەرانی ئیتاڵی بیرهاتنەوەی خەونەکان بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێننەوە.
حکومەتی بەریتانیا لێکۆڵینەوەیەکی نوێی 10 ساڵە لەسەر کێشانی ڤەیپ ئاشکرادەکات؛ 25٪ـی منداڵانی 11 بۆ 15 ساڵان ڤەیپ دەکێشن.
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە رایدەگەیێنێت، بنکەکانی دەوروبەری کۆیە داخراون و خەڵکانی ئەو ناوچانەش دێنە ناوەندی کۆیە.
ئامێرێکی نوێی بینینی لوولەکانی خوێن لە چین بەکاردەهێندرێت کە وردییەکی زۆر بە پشکنینی لوولەکانی خوێن دەبەخشێت.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست رایدەگەیێنێت، باشترە کە پشت بە بەکارهێنانی بەرهەمەکانی کۆلاجین نەبەسترێت و مرۆڤ بە سرووشتی لە رێگەی خۆراکەوە بەدەستی بهێنێت.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە رایدەگەیێنێت، بەهۆی نەبوونی کارمەندی پێویست، بەشێکی زۆری بنکە تەندروستییەکان داخراون، هۆکارەکەش باسدەکات.
دەروونناسێک باسی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵانی داون دەکات و دەڵێت، مەرج نییە هەمیشە منداڵانی داون دۆخیان ناڕێک بێت و ئەگەر منداڵەکە لە قۆناخی تووند نەبێت، ئەوا ئەگەری باشتربوونی دۆخی دەروونیی زۆرە.
پسپۆڕانی ئەمریکی و بەریتانی ئاشکرای دەکەن، دەرمانەکانی کۆلاجین کە بۆ مەبەستی جوانکاری بەکاردێن و لەنێو دەرمانخانەکان هەن، تەنیا بازرگانین و هیچ بنچینەیەکی زانستییان نییە، زانکۆی هارڤاردیش دەریدەخات، سوودی بەرهەمەکانی کۆلاجین بۆ ئەو مادانەی دیکە دەگەڕێتەوە کە لەنێو بەرهەمەکەن، نەک کۆلاجینەکە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک ئاشکرای دەکات، نزیکەی 6 هەزار پزیشک و پەرستار پێویستن بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانیان بگاتە ئاستی ستاندارد و ئێستاش بەهۆی کەمیی پزیشک و پەرستارەوە دەناڵێنن.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک رایدەگەیێنێت، بەم نزیکانە سەنتەری چاندنی مۆخ لە پارێزگاکە دەکرێتەوە و ئێستا لە قۆناخی دابینکردنی ئامێر و کارمەندە.
چارەسەرکارێکی دەروونی رایدەگەیێنێت، یارییە هزرییەکان و بەتایبەتیش تاوڵە لەسەرخۆیی و دانبەخۆدارگرتن فێری یاریزانان دەکەن و سوودی دەروونییان هەیە، هەر بۆیە دەڵێت، ''ببەیتەوە و بدۆڕێنیت، هەر براوەیت''.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، ئەگەری بڵاوبوونەوەی زیاتری جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون هەیە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە 272 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بەهۆی کێبڕکێی نێوان کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی دەرمان لە بازاڕی ئازاددا، نرخی دەرمان هێشتا ئەو نرخە نییە کە وەزارەت لەسەر ستیکەرەکان دایناوە و بە هەرزانتر دەفرۆشرێت.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خوێن و شێرپەنجەی منداڵان رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا هۆکارەکانی شێرپەنجە لە گەوران ئاشکراکراون، بەڵام لە منداڵان تەنیا یەک هۆکار زۆر بەربڵاوە.
پۆدکاستی ئەم هەفتەیەی نەخۆشنامە لەگەڵ پزیشک، نووسەر و بازرگانێکە و لای زۆربەی خەڵکیش ئاشنایە کە ئەویش د. نەوزاد یەحیا باجگرە. ئەو دەڵێت: خۆشەویستی لە تەواوی جەستەدایە نەک تەنیا مێشک و دڵ.
تادێت زیانەکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی ''ڤەیپ'' ئاشکرادەکرێن و لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە ئەمریکا دەریدەخات، ئەگەری گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکەن.
توێژینەوەیەکی نوێ لە چین کاریگەریی دەرمانێکی جەڵتەی مێشک دەردەخات بەوەی کە 50٪ ئەگەری گەڕانەوەی ژیانی تووشبووان باشتردەکات.
پسپۆڕێکی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس ئاشکرای دەکات، گوشاری دەروونی و سترێس هۆکارن بۆ تووشبوون بە گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە ''دڵەکزێ''.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، گرفتی شوێن گەورەترین گرفتە لە نەخۆشخانەی هیوا و داوادەکات کاری جیدی بۆ فراوانکردنی نەخۆشخانەکە بکرێت.
بڕیارە لەمەودوا پشکنینە ڤایرۆسییەکان بۆ کەسانی بیانی لە تاقیگەی ناوەندییەوە بگوازرێنەوە بۆ نشینگەی هەولێر، کارمەندێکی تاقیگەی ناوەندیی هەولێریش ئەمەی بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە و گوتی، دەستکراوە بە کارکردن بە بڕیارەکە و لەلایەن کۆمپانیایەکی تایبەتەوە دەبێت.
زیاتر لە هەفتەیەکە لە بانکی خوێنی سلێمانی کێشەی کەمیی وەرگرتنی خوێن دروستبووە و بەڕێوەبەری بانکەکەش دەڵێت: مەوادمان کەمکردووە و خوێنبەخشینمان هەفتەیەک دواخستووە.
سەرچاوەی پزیشکیی مایۆکلینیکی جیهانی ناوی چەند خواردنەوەیەک ئاشکرادەکات کە نابێت لەسەر گەدەی بەتاڵ بخورێنەوە، خواردنەوەیەکی باو یەکێکیانە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە راگەیێندراوێکیدا ئاماژە بە مەترسییەکانی کحول دەکات و بە خواردنەوەیەکی شێرپەنجەیی ناوی دەبات.
لە هەرێمی کوردستان ساڵی رابردوو 884 منداڵی تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون کە زۆرترینیان لە پارێزگای دهۆک بوون.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی بۆ چارەسەری شێرپەنجە لە هەولێر رایدەگەیێنێت، رێژەی چاکبوونەوەی منداڵان لە شێرپەنجەکانی خوێن زۆرە و دەگاتە 80٪.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی یەکەم تووشبووی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموونی لە ئیمارات راگەیاند.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خوێن و شێرپەنجە رایدەگەیێنێت، رێژەی چاکبوونەوەی شێرپەنجە لە منداڵاندا زۆرە و ئەمساڵ زۆرینەیان بە پێدانی دەرمان چاکبوونەتەوە.
محەممەد حەسەن کوڕێکی تەمەن 21 ساڵە و تووشبووی نەخۆشیی تالاسیمیایە، لە تەمەنی سێ مانگییەوە وەکو هەر نەخۆشێکی دیکەی تالاسیمیا خوێن وەردەگرێت و دەڵێت، هیچ هەست بە باشبوونی تەندروستیی ناکات.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خوێن ئاشکرای دەکات، دەرمانەکانی تالاسیمیا کاریگەریی لاوەکییان هەیە و مەرج نییە پەیوەندییان بە کواڵیتیی دەرمانەکەوە بێت، بەڵام ئەوانەی کە لە دەرمانە رەسەنەکەوە دووبارە دروستدەکرێنەوە دەکرێت کاریگەریی لاوەکییان زیاتر بێت.
ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، پزیشکانی گشتی بەشێکە لە تەواوکردنی پڕۆسەی خوێندنیان و دامەزراندنیان پێویستە لەلایەن هەرێمی کورستانەوە بێت.
بەدواداچوونێکی رووداو ئاشکرای دەکات، زیاتر لە سێ هەزار و 500 تووشبووی تالاسیمیا لە هەرێمی کوردستاندا هەن، کە 62ـیان ساڵی رابردوو تۆمار کراون.
توێژینەوەیەکی زانکۆی نۆرس کالۆرینای ئەمریکی شتێکی نوێیان لەسەر دەرمانەکانی دژەقەڵەوی بۆ دەرکەوتووە، توێژەران دەڵێن، ئەو دەرمانانە نەک تەنیا دژی قەڵەوی، بەڵکو بۆ وازهێنان لە کحولیش بەسوودن.
ئەمڕۆ لە هەولێر و سلێمانی پزیشکانی گشتیی دانەمەزراو گردبوونەوە و بە جلوبەرگی پزیشکییانەوە چوونە سەر شەقام، ئەوان داوادەکەن کە دابمەزرێن و چارەنووسییان یەکلایی بکرێتەوە.
تیمی پزیشکیی مانگرتووان رایدەگەیێنن، لەمڕۆوە دەست دەکرێتەوە بە خواردن بۆ مانگرتووان و هەموویان کە ژمارەیان 13 کەسە، دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی چاو ئاشکرای دەکات، زۆربەکارهێنانی شاشەکان دەشێت ببێتەهۆی سەرئێشە کە رەنگە هۆکارەکەی بۆ تێکچوونی پەستانی چاوەکان بگەڕێتەوە.
سەرۆکی کۆمەڵەی پزیشکانی خێزانی لە کوردستان رایدەگەیێنێت، مامەڵەکردن و سەردانکردنی پزیشکانی خێزانی، تێچووی چارەسەرییەکان کەمدەکەنەوە و چارەسەری وردتر و پسپۆڕی دیاریکراوتر بۆ نەخۆش دەدۆزنەوە.
لە هەرێمی کوردستان پسپۆڕانی پزیشکیی خێزانی رۆڵی خۆیان پێنەدراوە، ئەمە قسەی پسپۆڕانی ئەو بوارەیە و دەیانەوێت لەڕێگەی رووداوەوە پەیامەکانیان بگات
دوای شکاندنی مانگرتنی فەرمانبەران و مامۆستایان، ئێستا لە نەخۆشخانەی شارن لە سلێمانی، د. گۆران هەورامی، پزیشکی پسپۆڕی هەناوە لە نەخۆشخانەکە و دەڵێت: مانگرتووان کێشیان 8 بۆ 12 کیلۆگرام دابەزیوە، بەڵام تەندروستیان جێگیرە.
بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیران پزیشکانی گشتیی دانەمەزراو نائومێد دەکات؛ پزیشکانی گشتیی دانەمەزراو ئاشکرای دەکەن، چارەنووسی دامەزراندنیان دیارنییە و خۆپێشاندان دەکەن.
پسپۆڕێکی کلینیکیی خۆراکی رایدەگەیێنێت، دوور نییە یەکەم ژەمی خواردنی دوای مانگرتنێکی درێژ ببێتەهۆی گیانلەدەستدان.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان رایدەگەیێنێت، دانیشتووانی ئەو ناوچانەی کە نزیکن لە پاڵاوگە و کارگەکان زۆرترین ئەگەری تووشبوونیان بە رەبۆ و هەستیاریی کۆئەندامی هەناسەیان هەیە.
رێکخراوی هێڤی لە دهۆک نەشتەرگەری بۆ 843 منداڵ کردووە و نەشتەرگەرییەکان لەلایەن پزیشکانی ئیتاڵییەوە ئەنجامدراون.
تیمی تەندروستیی چاودێریکردنی مانگرتووان رایدەگەیێنن، مانگرتووان لێکەوتی مەترسیداریان لەسەر دەرکەوتووە و بەردەوامبوونیان لە مانگرتن ئەگەری وەستانی دڵ لە هەندێکیاندا زیاددەکات.
توێژینەوەیەکی هاوبەشی نێوان پسپۆڕانی رووسیا و ئەمریکا دەریدەخات، خەمباری ئەگەری تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو زیاددەکات.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان ئاشکرای دەکات، رەورەوە کەوتنە سەرپێی منداڵ دوادەخات.
میوانەکانی دیبەیتەکە هەر یەکەیان بەجۆرێک باسی کوردستانیان کرد، یەکێکیان گوتی: باشترین شوێنە بۆ میواندۆستی، لای دانەیەکی دیکەشیان خانمانی کورد هاوشێوەی خانمای ئیتاڵی جوانن.
توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیا دەریدەخەن، وەرزش و جووڵەی رۆژانە یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی پەستانی خوێن.
کۆنسووڵخانەی هیندستان هاوکاریی تەندروستیی هەڵەبجە دەکات و ئەمڕۆ کۆمەڵێک پێداویستی بۆ بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی دابینکران.
توێژەرانی سکوولی تەندروستیی گشتیی زانکۆی جۆن هۆپکینز لە ئەمریکا بۆیان دەرکەوتووە کە رووداوەکانی فریاکەوتن لە مانگی یەک و دوودا روودەدەن، جا هەر لە بەکارهێنانی گەرمکەرەوەکانەوە بگرە تاوەکو چوونە نێو بەفر.
پسپۆڕێکی کلینیکیی خۆراکی باسی قۆناخەکانی مانگرتن دەکات و دەڵێت: لە یەکێکیاندا کەسی مانگر وایلێدا کە کاریگەرییە مەترسیدارەکانی لەسەر جەستە بە درێژایی دەمێننەوە و لە دوای 45 رۆژیش دەشێت ببێتەهۆی گیانلەدەستدان.
بوولتەنی تەندروستی لەنێو سرووشتی بەفراویی کوردستاندا پەخشکرا و دکتۆر لونا لەگەڵ شێفێک باسی دروستکردن و پێکهاتەکانی ترخێنە دەکەن.
بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران ئاشکرای دەکات، لە کەشی سارددا ژمارەی تووشبووانی جەڵتەی دڵ زیاددەبن بەتایبەت لە بەیانیاندا.
نەخۆشنامەی ئەم هەفتەیە لەگەڵ پسپۆڕێکی دڵە و باسی چیرۆکێک دەکات کە نەخۆشێکی گەنجی بەهۆی خواردنی سەروپێوە جەڵتە لێی داوە؛ ئەو دەڵێت: ''32 ساڵان بووە و هەموو بەیانییەک سەروپێی دەخوارد، تا رۆژێک بەهۆی بەرزیی چەورییەکانی، جەڵتە لێی دەدات''.
ئەمڕۆ 13ـهەمین رۆژی مانگرتنی ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەرە لە سلێمانی، ئەوان 12 کەسن و تیمەکانی تەندروستیی دەڵێن، دۆخی تەندروستیی شەشیان باش نییە، پسپۆڕێکی لە رووداوەوە هۆشداری دەداتە مانگرتووان.
لە هەولێر یەکەم وۆرکشۆپی نێودەوڵەتیی زانستی و کولتووریی هاوبەشی کوردستان - ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت. سەرپەرشتیاری وۆرکشۆپەکە دەڵێت: پێویستە زیاتر زانکۆکانی نێوان کورستان و ئیتاڵیا هاوبەشی دروستبکەن بەتایبەت لە بوارە زانستی و پزیشکییەکان.
لە هەولێر یەکەم وۆرکشۆپی نێودەوڵەتیی زانستی و کولتووریی هاوبەشی کوردستان - ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت. کە لەلایەن کۆمەڵەی دۆستایەتیی کوردستانیی ئیتاڵی بۆ ماوەی دوو رۆژ لە بەرواری 9-10ی مانگی دووی 2025 رێكدەخرێت.
توێژینەوەیەک لە فینلاند دەریدەخات، خواردنی رۆژانەی خۆراکە خێرا و ئامادەکراوەکان پڕۆسەی پیربوون پێشدەخەن بەتایبەت لەنێو گەنجاندا.
لە بەریتانیا یاساکانی دەرمانە ئۆنلاینەکان تووندتر دەکرێن، ئامانجی سەرەکیی تووندکردنەکەش بۆ دەرمانە ئۆنلاینەکانی قەڵەوییە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار رایدەگەیێنێت، کاریگەرترین چارەسەری ئێستای لاسەرئێشە ''شەقیقە'' بۆتۆکسە.
پسپۆڕێکی ژینگە و مامۆستای زانکۆی کوردستان رایدەگەیێنێت، گۆڕانکاریی کەشوهەوا بەجۆرێکە کە نزیکین لە وشکساڵی و کەمبوونەوەی خۆراک.
توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەمریکا ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەر بە رووی جیهاندا ئاشکرادەکات، ''ئێستا رێژەی وردەپلاستیکەکان 50٪ لە مێشکی مرۆڤدا زیادبوون''.
پزیشکێکی دەرمانسازی رایدەگەیێنێت، دەرمانی پاراسیتامۆڵ ''پاراسیتۆڵ'' لە ژێر راوێژی پزیشك بەکاربێت ئاساییە و ئەگەریش زیاد بەکاربێت مەترسیدارە.
ئەمڕۆ مانگرتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە سلێمانی دەبێتە نۆیەم رۆژ، ئەوان چەندان کەسن و لە نێو خێوەتدا قەرەوێڵەیان داناوە و شەوانیش لەوێ دەخەون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، ئەو بڕەی دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان کە لە بەغداوە دێت کەمە و هەموو مانگێک کورتهێنانیان تووشدەبێت.
لە بەریتانیا تاقیکردنەوە لەسەر بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ پێشوەختە دەستنیشانکردنی شێرپەنجە دەکرێت و پسپۆڕان دەڵێن، وردیی و خێراییەکی زۆری هەیە.
توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەمریکا هۆکارێکی دیکەی تووشبوون بە شەکرە بەهۆی خواردنەوە گازییەکان ئاشکرادەکات، پسپۆڕێکیش دەڵێت: ئەو خواردنەوانە بەرگریی جەستەش لاوازدەکەن.
شێرپەنجەی پڕۆستات یەکێکە لە باوترین شێرپەنجەکانی نێو پیاوان، بەپێی ئامارەکان، لە سلێمانی لە ساڵی 2022ـەوە 32٪ رێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکە زیادیکردووە.
پڕۆفیسۆرێکی زانکۆی هەولێری پزیشکی ئاشکرای دەکات، بیمەی تەندروستی یەکێکە لە رێگەکانی هاندانی خەڵک بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە.
لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی سەڵاحەدین دەردەخات، پیسبوونی ژینگە بە مادە پلاستیکییەکان و کانزا قورسەکان وایکردووە کە خاک و ئاوی هەرێمی کوردستان پڕبێت لەو مادانەی کە دەشێت بچنە نێو بەرهەمەکانی خۆراک و ئاوەوە و ببنەهۆی شێرپەنجە و چەندانی نەخۆشی دیکە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە رایدەگەیێنێت، ساڵانە ملیۆنێک کەس بە لێکەوتەکانی بەرکەوتن بە دووکەڵی جگەرەی دەستی دوو گیانلەدەستدەدەن.
بەرپرسی بەشی شێرپەنجە لە دهۆک ئاشکرای دەکات، ''ئێستا گەنجان زیاتر تووشی شێرپەنجە دەبن و تەمەنی تووشبوون کەمبووتەوە''.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر رایدەگەیێنێت، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا زیاتر لە 10 هەزار تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون.
ئامارەکانی تووشبووانی شێرپەنجە لە باشووری کوردستان دەریدەخەن، لە ساڵی رابردوودا 10 هەزار و 872 تووشبووی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراون کە ژمارەکە بەرامبەر بە 2023 زیاترە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایدەگەیێنێت، لە مانگی یەکی ئەمساڵ 292 تووشبووی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراون و هی پارێزگاکانی عێراقیشیان تێدایە.
نوێترین راپۆرتی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی ئامارەکانی شێرپەنجەوە ئاشكرای دەکات، ساڵانە نزیکەی 20 ملیۆن تووشبووی نوێی نەخۆشییەکە لە جیهاندا تۆماردەکرێت و تاوەکو 25 ساڵی دیکە ئەو ژمارەیە دەگاتە سەروو 35 ملیۆن تووشبوو.
توێژەرانی بەریتانیا بەکارهێنانی ئامێرێک بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە پێشنیازدەکەن.
خۆبەخشانی تەندروستی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن، پەیامیان هەیە و دەڵێن: ''وەزارەتی تەندروستی بۆ لە خۆبەخشان ناپرسی؟''
لە بەریتانیا کارکردن و تاقیکردنەوە لەسەر ڤاکسینی شێرپەنجە دەستیپێکرد.
سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ پاکەوانانی نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهیدانی قەڵادزێ بایکۆتی کاریان راگەیاند و دەڵێن، تاوەکو مووچەی سێ مانگی رابردوویان یەکلایی نەبێتەوە، بایکۆتەکە ناشکێنن.
گوتەبێژی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکان رایدەگەیێنێت، بەپێی جۆری خزمەت و بڕوانامە بڕی پارەی بینینی پزیشک دیاریدەکرێت و بەهۆی نرخزیادکردنەوە چەندان پزیشکیان داوەتە دادگە.
باس باسی ئەندامێکی جەستەیە کە پێی دەڵێن، رژێنی پەریزادە ''رژێنی دەرەقی'' کە خانمێکی 32 ساڵان کێشەی لە رژێنی دەرەقی هەبووە، هەرچەندە نیشانەشی هەبووە بەڵام پێی گوتراوە کە باری دەروونیی تەواو نییە و بەو هۆیەوە چارەسەرەکانی دواکەوتوون؛ چووەتە لای پزیشک ئینجا دەرکەوتووە کە کێشەی غودەی هەیە.
بەشێک لە پاککەرەوەکانی کەرتی تەندروستیی راپەڕین دەڵێن، سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و ئەوانیش گردبوونەوەیان کردووە.
یەکێک لە ئەندامانی تیمی کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ باسی دیاردەی کێشانی دووکەڵ لەنێو منداڵان دەکات و دەڵێت: منداڵێکی 14 ساڵان، ماوەی پێنج ساڵ بوو جگەرەی دەکێشا.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان، منداڵبوون و نەزۆکی رایدەگەیێنێت، جگەرە و نێرگەلەکێشان رەپبوونی چووک کەمدەکاتەوە و زوو خاوی دەکاتەوە.
توێژەر و پسپۆڕی پزیشكیی گشتی لە ناوەندی توێژینەوەی شێرپەنجەی پڕۆستات لە ئەمریکا چەند هەڵەتێگەیشتنێک دەربارەی پڕۆستات ئاشکرادەکات؛ شێرپەنجەی پڕۆستات کۆتایی بە توانای سێکسیی پیاوان دەهێنێت؟
توێژینەوەیەکی نوێ لە ئیسپانیا ئاشكرای دەکات، خانمانی دووگیان دووچاری گوشاری دەروونی ببنەوە، ئەوا زیان بەر کۆرپەلەکانیان دەکەوێت و گەشەیان دوادەخات.
دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا پەسندکردنی دەرمانێکی ئازارشکێنی راگەیاند و دەڵێت: نابێتەهۆی ئالوودەبوون و کاریگەرییە لاوەکییەکانی بەراورد بە ئازارشکێنەکانی ئێستا کەمترە.
لێکۆڵینەوەیەکی کۆلێژی پزیشکیی گشتیی زانکۆی زاخۆ لەبارەی کاریگەرییەکانی شاشەکان لەسەر قەڵەوبوونی منداڵان دەریدەخات، منداڵان چەند زیاتر مۆبایل بەکاربهێنن، ئەوەندەش ئەگەری قەڵەوبوونیان زیاددەبێت.
توێژەرانی زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی، پشکنینێکی نوێیان دۆزیوەتەوە کە لە رێگەی خوێن، پێشوەختە دەستنیشانی نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە دەکات.
لە هەڵەبجە هەڵمەتێکی هۆشیاریی تەندروستیی پاراستنی گورچیلەکان بەڕێوەچوو.
گۆرانیبێژێکی ئەمریکی دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر دەرمانی کێشدابەزاندنی بەکارهێناوە، لە سۆشیاڵ میدیاکانی خۆی ڤیدیۆیەکی داناوە کە بە گریانەوە باسی دەکات کە بەهۆیانەوە چی لێ بەسەرهاتووە
پسپۆڕانی زانکۆی باشووری رۆژئاوای تێکساس میکانیزمێکی نوێیان دۆزیوەتەوە کە رێگری لە بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە دەکات.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرای دەکات، بەهۆی بڕیارە نوێیەکەی خانەنشینبوونەوە، نزیکەی هەزار کارمەند و پزیشک لە تەندروستیی سلێمانی خانەنشینبوون.
بەگوێرەی رێکخراوی ماکمیلیانی بەریتانی، ئێستا سێ ملیۆن و 400 هەزار تووشبووی شێرپەنجە لە بەریتانیا هەن، شێرپەنجەی مەمک و پڕۆستات باوترینن.
کۆمەڵەی پسپۆڕانی میزەڕۆ لە کەنەدا رایدەگەیێنێت، راگرتنی میز ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە زیاددەکات، چونکە یارمەتیدەرە لە کۆبوونەوەی کانزاکانی گورچیلە.
رێکخراوێکی بەریتانی ئاشکرای دەکات، لە بەریتانیا ئێستا سێ ملیۆن و 400 هەزار تووشبووی شێرپەنجە هەن؛ شێرپەنجەی مەمک باوترینە.
توێژینەوەیەک لە سوێد دەریدەخات، ئەو منداڵانەی کە هاندەدرێن بۆ دابەزاندنی کێش و بەرنامەی دیاریکراویان بۆ دادەنرێت، ئەگەری مردنی پێشوەختەیان بە لێکەوتەکانی قەڵەوی کەمدەبێتەوە.
خۆبەخشانی تەندروستیی راپەڕین بایکۆتی کاریان راگەیاند و نوێنەرێکیان دەڵێت: چەندین جارە بایکۆتی کار و گردبوونەوە دەکەن، بەڵام هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتووە.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەری و شێواوییە سکماکییەکانی منداڵان رایدەگەیێنێت، فتق لەنێو کوڕاندا بەربڵاوە و باشترین رێگە چارەش نەشتەرگەرییە.
لە ناحیەی شیلادزێ لە قەزای ئامێدی نەخۆشخانەیەکی 100 تەختی لەسەر رووبەڕی 3 هەزار مەتر دووجا دروستکراوە و کارەکانی تەواو بوون؛ ''215 کارمەندی تەندروستی بە گرێبەست بۆ دانراوە''.
لە بەریتانیا حەوتەمین تووشبووی گۆڕاوە نوێیەکەی ئاوڵەی مەیموون کە ناسراوە بە جۆرە مەترسیدارەکەی ئاوڵەی مەیموون تۆمارکرا.
قایمقامیەتی سلێمانی ئاشکرای دەکات، لە حەوت ساڵی رابردوودا زیاتر لە 500 دەرمانخانە، نۆرینگەی لاکۆڵان و تاقیگەیان داخستووە، نوێنەرێکی تەندروستیی قایمقامیەتیش دەڵێت: زۆرینەی سەرپێچییەکان لەلایەن نۆرینگە لاکۆڵانەکانەوە بوون.
بریکاری وەزارەتی ژینگەی عێراق ئاشکرای دەکات، پلەی گەرما لە عێراق 4 پلە بەرزبووەتەوە، پیسبوونی ژینگە و هەوا هۆکارە سەرەکییەکانن کە دەشێت بەهۆی بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای کۆن و سووتانی سووتەمەنیی خراپ بێت.
بەشی پشکنینی پێشوەختەی نەخۆشییەکانی گرێ و شێرپەنجەی مەمک لەناو نەخۆشخانەی فێرکاریی گشتی شەهید خالید گەرمیانی لە کفری کرایەوە.
لێکۆڵینەوەی یەکێک لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کە لەسەر نەخۆشانی رۆماتیزم کرا؛ دەرکەوت، هەڵە بەکارهێنانی دەرمان کێشەیەکی باوی نێو نەخۆشانە لە هەرێمی کوردستان.
چوار پسپۆڕی کوردی بواری خۆراک و سەلامەتیی خۆراک بەشداری لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە پاراستنی ئاسایشی خۆراک لە وڵاتی تونس دەکەن و یەکێکیان دەڵێت: پڕۆژەکەمان لەسەر بایەخدانی سەلامەتیی تەندروستیی بوو لەبارەی مادە پارێزەرەکانی خۆراک و دەرمانەکان.
لە ئەمریکا بە رۆبۆت نەشتەرگەریی پڕۆستات دەکرێت و پسپۆڕان دەڵێن، ئەوە وادەکات ئەگەری لەدەستدانی رەپبوونی چووک کەمبکاتەوە.
ناوەندی پزیشکی و تەندروستیی مایۆکلینیک هۆشداری دەداتە پیاوان لە هۆکارەکانی شکانی چووک و دەڵێت، یەکێک لە هۆکارەکان تەقاندنیەتی.
سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی رایدەگەیێنێت، بەهۆی بڕیارە نوێیەکەی خانەنشینبوون لە هەرێمی کوردستان، سێ هەزار و 500 کارمەند، پزیشک و کارگوزار لە کەرتی تەندروستی خانەنشین دەبن. ئەو دەڵێت: ''نەخۆشخانەکان چۆڵدەبن''.
سەرچاوەیەک لە سەندیکای بایۆلۆژیی کوردستان تایبەت بە رووداو رایدەگەیێنێت، ''بڕیارە نوێیەکەی وەزارەتی تەندروستی بۆ پێدانی خزمەتگوزاریی تاقیگەکان بە کەرتی تایبەت لە چەند نەخۆشخانەیەکی سەرەکیی هەولێر خراوەتە واری جێبەجێکردن''.
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی هاوژینانە و کۆمەڵەی دەروونناسی لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، هاوسەرگیرییەکی بەختەوەر راستەوخۆ پەیوەندیی بە باشتربوونی لایەنی تەندروستییەوە دەبێت بەتایبەت لە بەساڵاچووندا.
ئازاری جومگە و ئەژنۆ کێشەیەکی باوی نێو خەڵکە بەتایبەت کەسانی بەساڵاچوو، نەخۆشنامەی ئەم هەفتەیەش باسی نەخۆشێک دەکات کە ئازاری جومگەی هەبووە و دوای بەکارهێنانی کۆمەڵێک حەب و دەرمان، ژانەکەی زیاتر دەبێت و خراپتر دەبێت! دواتر دەردەکەوێت خانمەکە بە هەڵە دەرمانەکانی بەکارهێناوە و تووشی کێشەیەکی جیدی دەبێت.
بە فەرمی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، رێگە نادەن تاقیگەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بدرێن بە کۆمپانیایەکی تایبەت و روونی دەکەنەوە، بەو گرێبەستە تاقیگەکانی هەڵەبجە نزیکەی 10 ئەوەندەی ئێستا داهاتیان پێویست دەبێت.
پرۆفیسۆرێکی بواری پەرستاری کە راگری کۆلێژێکی تەندروستییە رایدەگەیێنێت، پێویستە پەرستاران داوا بکەن رۆڵی خۆیان لە سیستمی تەندروستی پێبدرێت و دەزگا حکومییەکانیش بەشداری بە پەرستاران بکەن لە دانانی سیاسەتی تەندروستی.
د. چنار سنجاوی، بەرپرسی کۆنتڕۆڵی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی دەڵێت کە ''ئامارەکانی تووشبووانی شێرپەنجە بە ژمارە نابێت بەراورد بکرێت، بەڵکو دەبێت رێژە وەربگیرێت و بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووان وەربگیرێت''.
د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر رایدەگەیێنێت، ئێستا کاتی ئەوەیە کار لەسەر {رێگەکانی پێشگیریکردن و زیادبوونی رێژەی شێرپەنجە} بکرێت، هەروەها بایەخی زیاتر بە توێژینەوەکان بدرێت و ببنە بنەمای کارکردن.
پسپۆڕێکی ژینگە ئاشکرای دەکات، پلاستیک راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر مرۆڤ دروستدەکات، چونکە وردەپلاستیکەکانی نێو بتڵ و کەلوپەلەکان دەکرێت تێکەڵ بە خۆراک ببن و راستەوخۆ بۆ مرۆڤ بگوازرێتەوە.
ئەمڕۆ لە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی بە هاوئاهەنگیی دەزگای روانگە سیمپۆزیۆمێک بە ناوی ''زانستە تەندروستییەکان و پەرستاری بەڕێوەچوو، لە پانێڵێکدا باسی رێگەکانی کەمکردنەوەی گوشاری سەر نەخۆشخانەکان کرا و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێریش گوتی، ''پێویستە بنکە تەندروستییەکان باشتر خزمەت بکرێن''.
لە هەولێر یەکەم سیمپۆزیۆمی ناوەندی لێکۆڵینەوەی دەزگای روانگە لە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی بەڕێوەچوو، بەرپرسی راگەیاندنی دەزگاکە دەڵێت: ئامانجمانە بەشێک لە هەڵە و کەموکورتییەکانی نێو کەرتی تەندروستی بخەینە بەرباس و پێشنیازی چاککردنیشیان باسبکەین.
پسپۆڕێکی ژینگە رایدەگەیێنێت، هەموو جۆرەکانی پلاستیک مەترسیدارن بەتایبەت ئەو جۆرەیان کە پێی دەڵێن PVC کە بەشێک لە پلاستیکەکانی پەرداخ و کۆگەکردنی ئاو دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ د. دەشتی دزەیی کۆچی دوایی کرد، د. پشتیوان سادق لەبارەی د. دەشتی دزەییەوە گوتی، ئەو ژمارەیەکی گەورە بووە لە شاری هەولێر و لەسەر دەستی، بە هازاران کەس شیفایان وەرگرتووە و ئومێدبەخشیش بووە بۆ ئەوانەی بێئومێدبوون لە ژیان.
ئەمڕۆ شەممە 25-1-2025 دەزگای روانگە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ زانکۆی لوبنانیی فەرەنسی سیمپۆزیۆمێکی زانستی و تەندروستی بە ناونیشانی ''زانستە تەندروستییەکان و پەرستاری'' ئەنجامدەدات، هاوکات تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی سیمپۆزیۆمەکەیە.
لە جیهانی ئەمڕۆدا بەتایبەت لەو وڵاتانەی کە سیستمی تەندروستییان باشە و بە وڵاتە پێشکەوتووەکان پۆلێندەکرێن، نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە زیادبوون، ئەمەش بەهۆی زۆریی بەساڵاچووان لەو وڵاتانە، توێژینەوەیەکیش 11 نیشانەی سەرەتایی بۆ نەخۆشییەکە ئاشکرادەکات.
رێکخراوی ئاژەڵپارێزانی کوردستان رایدەگەیێنێت، ئەو شێوازەی کوشتنی سەگە بێلانەکان لە کەرکووک بە هەموو شێوەیەک ناشرینە و نازانستییە. سەرۆکی رێکخراوەکە دەڵێت: ''هەرچەندە حاڵەتی گەستنی سەگ بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی چەندان کەس، بەڵام هێشتا ئەوە ناگەیێنێت کە بەو شێوەیە بکوژرێن''.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای دهۆک رایدەگەیێنێت، دەستیان بەسەر چەندان بەرهەمی قاچاخی جوانکاریدا گرتووە کە بە ئۆنلاین فرۆشراون.
پزیشکێکی دەرمانساز لەبارەی هەستیاری بە دەرمان دەڵێت، رەنگە ئەو کێشەیە ببێتەهۆی دەرکەوتنی چەند نیشانەیەکی لاواز، هاوکات دەشێت ببێتەهۆی چەندان نیشانە کە ژیان بخەنە مەترسییەوە.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ کوڕێک بەهۆی بیستنی هەواڵی مردنی باوکی، ''بە جەڵتەی دڵ'' گیانی لەدەستدا؛ پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ و قەستەرەش رایدەگەیێنێت، 90٪ـی هۆکاری جەڵتەکە دۆخێکی زانستییە بەناوی دڵشکان.
لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان رایدەگەیێنێت، هەرجۆرە لێکۆڵینەوەیەک لەگەڵ پزیشکان بکرێت پێویستە سەندیکاکەیان ئاگاربێت و لەڕێگەوە ئەوانەوە لێپێچینەوە لەگەڵ پزیشکدا بکرێت.
نوێنەرێکی پزیشکانی گشتیی دانەمەزراوی ساڵی 2024 ئاشکرای دەکات، بە یاداشتنامەیەک سێ داواکارییان بە لایەنی پەیوەندیدار داوە و ئەگەر وەڵام نەدرێنەوە ئەوا 'خۆپێشاندان، گردبوونەوە و چالاکیی ناڕەزایی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەکەن'.
لە ژاپۆن پێنووسێکی کارەبایی کە بە باتری کاردەکات، کۆنتڕۆڵی تامی سوێریی خۆراک دەکات و پسپۆڕان بە رێگەیەک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەکارهێنانی خوێ دایدەنێن.
لە هەرێمی کوردستان پزیشکانی گشتیی دەرچووی 2024 داوای دامەزراندن دەکەن و بەگوتەی خۆیان حەوت مانگە بڕیاری راستەوخۆ دامەزراندنیان لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە دواکەوتووە.
پزیشکانی گشتیی تازەدەرچووی زانکۆی هەولێری پزیشكیی ساڵی 2024 لە یاداشتنامەیەکدا داوای دامەزراندن دەکەن و ''ئەگەر وەڵام نەدرێنەوە، بە خۆپێشاندان و گردبوونەوە ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن''، دەشڵێن: ''دوای حەوت مانگ لە دەرچوونمان، تائێستا هیچ بڕیار و رێنماییەک لەبارەی دامەزراندنی ئێمەوە نییە''.
توێژینەوەیەکی نوێی زانایانی چین دەریدەخات، قاوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی لەبیرچوونەوە کەمدەکاتەوە و یارمەتیدەرە لە دواخستنی نیشانەکان، بەڵام بە دوو مەرج.
لە پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ؛ ئۆتۆمبێلێکی کیلۆمەتر سفری 2024 دەکرێتە خەڵات بۆ ئەوانەی واز لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ دەهێنن.
پسپۆڕێکی کورد لە زانکۆی وۆڵڤەرهامپتن لە ئینگلاند دەرمانێکی نوێ دەدۆزێتەوە کە بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی برین دژی بەکتریاکان بەکاردێت، سوودی سەرەکیش بە تووشبووانی شەکرە دەگەیێنێت.
ئاژانسی تەندروستیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان مژدەی گەیاندنی فریاگوزارییە پزیشکی و تەندروستییەکانی بە خەڵکی غەززە دا و رایدەگەیێنێت، لە ماوەی ئاگربەستدا رۆژانە 500 بۆ 600 بارهەڵگری فریاگوزاری دەنێرنە کەرتەکە.
لەبەردەم وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەرچووانی دانەمەزراوی بەشە پزیشکییەکان گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن، چونکە هێشتا 21 هەزار و 677 دەرچوو دانەمەزراون.
پسپۆڕێکی کورد لە ئیتاڵیا رایدەگەیێنێت، لە هەموو رێستورانت و کافتریایەک جگەرەکێشان قەدەخەیە و ئێستا لە شوێنە کراوە گشتییەکانیش قەدەخەکراوە.
نوێترین راگەیێندراوی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی مەترسییەکی جگەرەکێشان لەسەر منداڵە تازەلەدایکبووەکان ئاشکرادەکات، کە ئەو منداڵە تازەلەدایکبووانەی دایکیان جگەرەکێشن، سییەکانیان بچووکن و ئەگەری تووشبوونیان بە رەبۆ زۆرە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە رایدەگەیێنێت، زۆرینەی ئەوانەی لە شێرپەنجە چاکدەبنەوە لە دڵەڕاوکێدا دەبن، چونکە دەترسن دووبارە تووشی نەخۆشییەکە ببنەوە.
نەخۆشنامەی ئەمجارە باسی چیرۆکی خانمێک دەکات کە ئازاری لە پێیدا هەبووە و چووەتە فریاکەوتن، کە زانراوە دۆخێکی جیدی نییە، پێی گوتراوە کە تەنیا بە چەند دەرمانێک ئازارەکە نامێنێت و دەبێت پشوو بدات، بەڵام دۆخی دەروونی ئەو خانمە باش نەبووە و بە روخساری دیاربووە کە کێشەیەکی دەروونی هەیە لەکاتێکدا چرپاندوویەتی کە کۆرپەیەکی چوار مانگانەی لە ماڵەوە بەجێهێشتووە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان لە هەولێر لە دووتوێی کتێبێکدا سەربوردەکانی لەگەڵ نەخۆش و چارەخوازەکانی لە ماوەی پیشەی پزیشکیدا دەکاتە کتێب.
کارمەندانی سەنتەری تالاسیمیا لە هەڵەبجە داوادەکەن کە شوێنی سەنتەرەکەیان بۆ گەورەتر بکرێت و پزیشکی پسپۆڕی خوێنیشیان بە هەمیشەیی بۆ دابینبکرێت.
لە ماوەی 18 رۆژی راگەیاندنی پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ لەمساڵدا، نزیکەی 11 هەزار کەس ناویان تۆمارکردووە و سەتان کەسیش لەڕێگەی کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ وازیان لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ هێناوە و سەرپەرشتی دەکرێن.
لە نەخۆشخانەی 'پار' لە هەولێر پشکنین و چاودێریکردنی ئەو کەسانەی ناویان تۆمارکردووە لە پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ بەردەوامە، بەشداربوویەک دەڵێت: 14 ساڵە جگەرە دەکێشم و دەیەوێت ئەنتیتۆباکۆ لە جگەرەکێشان دووریبخاتەوە.
پسپۆڕێکی پزیشکیی فریاکەوتن دەڵێت: یەکێک لە هۆکارەکانی تەقینی سۆپا و ئامێرەکانی گەرمکەرەوە، چاودێری نەکردنیانە.
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی بایەخدانە بە خۆراکە تیژەکان و بەپێی کۆمەڵەی خۆراک لە سوێد، ئەوانەی ئەو خۆراکانە دەخۆن کەمتر تووشی جەڵتەی دڵ و مێشک دەبن، چونکە یارمەتیدەرن لە شلکردنەوەی خوێن و لوولەکانی خوێنیش فراوان دەکەن.
دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا، بۆیەی "سووری ژمارە 3" قەدەخەدەکات، کە جۆرێکی بۆیەی دەستکردە و بۆ رەنگکردنی خواردن و خواردنەوەکان بەکاردێت.
لە ئەمریکاوە بڕیارێکی نوێ بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی جگەرەکێشان دەدرێت، دەزگای خۆراک و دەرمان FDA لە ئەمریکا، بڕیاری کەمکردنەوەی رێژەی نیکۆتین لەنێو جگەرە دەدات.
ئێستا قەڵەوی یەکێکە لە کۆسپە گەورەکانی بەردەم تەندروستیی گشتیی وڵاتان، پسپۆڕانی هیندستان چەند رێنوێنییەکی نوێ بۆ قەڵەوی دادەنێن و دەڵێن، ئەوانەی قەڵەو نین و چەوریی زیادیان زۆرە ئەوا مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.
توێژینەوەیەک لە باشووری ئەفریقا دەریدەخات، ئەوانەی وەرزش دەکەن و تووشی شێرپەنجە دەبن، ئەگەری مردنیان بە نەخۆشییەکە کەمترە بەراورد بەو تووشبووانەی وەرزشیان نەکردووە.
یوتیوبەرێکی بەریتانی وەکو ئاڵنگارییەک زیاتر لە 250 هەزار هەنگاوی لە ماوەی هەفتەیەکدا بڕی، بەڵام گۆڕانکارییەک لە جەستەی روویدا و بووە جێی سەرنجی بینەرانی.
دامەزراوەی خەو لە ئەمریکا چەند خاڵیک بۆ رۆتینی تەندروستی بەیانیان پێشنیازدەکات کە یەکێکیان زوو خەوتنە.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری و رێککاری رایدەگەیێنێت، چەندین مەرج هەیە بۆ ئەوەی نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوری سەرکەوتووبێت، ئەو دەڵێت: ''ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە جۆرێکی جوانکارییە و بڕی چەورییەکانی جەستە رێکدەخات {ئەگەر پێویست بێت}''.
پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان ئاشکرای دەکات، زۆرجار جوانکاری حەزێکی سرووشتی مرۆڤە، بەڵام ئەگەر زیادەڕۆیی لێبکرێت، ئەوا دەبنە نەخۆشی و دۆخێکی ناڕێکیی دەروونی.
تەکنۆلۆژیایەکی نوێ بۆ باشترکردنی ژیانی تووشبووانی نەخۆشیی پارکینسن لە هۆڵەندا تاقیدەکرێتەوە، خۆبەخشێک چارەسەرەکەی بۆ بەکارهێنراوە و نیشانەکانی نەخۆشییەکەی کەمتر بووەتەوە.
ئامارەکانی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاریی هەولێر دەریدەخەن، لەکۆی 16 هەزار و 971 منداڵبوون، 36٪ـیان بە نەشتەرگەری بووە و 32 هەزار و 516 منداڵیش لە بەشی ناکام خەوێندراون.
توێژینەوەیەکی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا دەریخستووە، 13.5٪ـی ئەمریکییەکان رۆژانە هەست بە بێهێزی و وەڕەسیی بەردەوام دەکەن کە خانمانی 18 بۆ 44 ساڵان زۆرترینیان بوون.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان رایدەگەیێنێت، ئەگەر منداڵی تووشبوو بە رەبۆ چارەسەر نەکرێت، ئەوا رەنگە کاریگەری بخاتە سەر توانای فێربوون و تەرکیزی منداڵ.
سەرۆکی لقی دهۆکی کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستان رایدەگەیێنێت، دەرمانێکی تووشبووانی تالاسیمیا کە حەبێکە بە ناوی 'ئێکسجێد' و ئێستا کوالێتیی باش نییە و ئازاری تووشبووان دەدات.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرای دەکات، لە جیهاندا ملیارێک و 300 ملیۆن کەس پەستانی خوێنیان کۆنتڕۆڵ نییە.
لە چەند رۆژی رابردوودا میدیاکانی هیندستان رایانگەیاند، ڤایرۆسێکی هاوشێوەی ئەنفلەوەنزا و کۆرۆنا لە چین بڵاوبووەتەوە و رەنگە ببێتە پەتای داهاتوو. حکومەتی چین و رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش دوای لێکۆڵینەوە، پشتڕاستیان کردەوە کە ''هیچ ڤایرۆسێکی نوێ بڵاونەبووەتەوە و ئەوەی هەیە پەتایەکی زستانەی کاتییە''.
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر رایدەگەیێنێت، لە مانگی 12ـی 2024، 57 کەیسی گەستنی سەگیان تۆمارکردووە، پسپۆڕێکی فریاکەوتنیش دەڵێت: منداڵان زۆرینەی قوربانییانی گەستنی سەگن.
پۆدکاستی نەخۆشنامەی ئەم هەفتەیە باسی چیرۆکی نەخۆشێکی 40 ساڵان دەکات کە چووەتە فریاکەوتن و پزیشکان بینیویانە هەمووی جەستەی رووشابوو و خوێنی لێدەچۆڕا، کە لێیان پرسیوە، گوتەیەتی: لەگەڵ سەگ شەڕی کردووە و هەموو جەستەی گەستووە، تەنانەت ئەویش گازی لە سەگەکە گرتووە.
توێژینەوەی پزیشکێکی دهۆک دەبێتە یەکێک لە 10 باشترین لێکۆڵینەوەکانی جیهان، توێژینەوەکە مەترسییەکی چاندنی خێرای ددان ئاشکرادەکات، پسپۆڕەکە دەڵێت: توێژینەوەکە یەکەم جارە لەسەر چاندنی خێرای ددان دەکرێت.
ئەنجوومەنی شێرپەنجە لە عێراق دەریدەخات، ساڵانی 2022 و 2023 شێرپەنجەی مەمک بە پێشەنگ و زۆرترین ژمارەی تووشبووی تۆمارکراون دادەنرێت.
پسپۆڕێکی نەخۆشیی شێرپەنجە باسی تێچووی تووشبوویەکی شێرپەنجە دەکات کە لە قۆناخە سەرەتاییەکانی نەخۆشییەکەی دەستنیشاندەکرێت بەراود بە قۆناخی کۆتاییەکان، ئەو دەڵێت: لە سەرەتاییەکانی قۆناخی یەکی شێرپەنجەی مەمک؛ 4 بۆ 5 هەزار دۆلاری تێدەچێت، بەڵام ئەگەر لە قۆناخی چواردا بێت؛ 250 بۆ 300 هەزار دۆلاری تێدەچێت واتە 25 بۆ 30 دەفتەر دۆلار.
بەڕێوەبەری سەنتەری ژین بۆ شێرپەنجە لە دهۆک رایدەگەیێنێت، ساڵی 2024 بەراورد بە ساڵی 2023 ژمارەی منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە زیادبووە، بەجۆرێک لە نزیکەی 50 نەخۆشەوە بووە بە 64 نەخۆش.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی تایبەت بە شێرپەنجە لە هەولێر رایدەگەیێنێت، ساڵانە ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکە زیاددەکات، پێشبینیدەکات زیاتر لە 1800 تووشبووی نوێ تۆمارکرابن.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە شێرپەنجە لە سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، ساڵی 2024، دوو هەزار و 888 تووشبووی نوێی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکە تۆمارکراون کە شێرپەنجەی مەمک زۆرترین بووە.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی گشتی و نەشتەرگەرییەکانی مەمک رایدەگەیێنێت، 90٪ـی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک پێویستییان بە نەشتەرگەری دەبێت و مەرجیش نییە هەر گرێیەک لە مەمکدا هەبووە، شێرپەنجەیی بێت.
تادێت ساڵ لە دوای ساڵ، تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان زیاددەبن، پسپۆڕانیش هۆشداری دەدەن لەوەی کە شێرپەنجە زوو دەستنیشانبکرێت، چارەسەری ئاساندەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک رایدەگەیێنێت، ساڵی 2024، هەزار و 303 تووشبووی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراون.
لەگەڵ دەستپێکردنەوەی کامپەینی ئەنتیتۆباکۆی تۆڕی میدیایی رووداو، کلینیکی ئەنتیتۆباکۆش لە هەولێر کرایەوە، بەشداربوویەکیش چووەتە کلینیکەکە و دەڵێت، ''جگەرەکێشان ماندووی کردووم و کێشەی زۆری بۆ دروستکردووم''.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، هیچ پەتایەکی نوێ لە چین بڵاونەبووەتەوە و هەموو دەنگۆکانیش لەبارەیەوە رەتدەکاتەوە.
ئامێرێکی دەستنیشانکردن کە بە ژیریی دەستکرد کاردەکات لەلایەن کۆمپانیای چینی بەرهەمهێنراوە کە خانەی شێرپەنجەیی و گۆشتی زیادە بە ئاسانی دەستنیشاندەکات.
ماڵباتێکی قەزای تەق تەق دوای نۆ ساڵ چاوەڕوانی یەکەم منداڵیان بوو، منداڵەکە لە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید لە کۆیە لەدایکبووە و پسپۆڕی سەرپەرشتیار دەڵێت، تەندروستیی دایک و منداڵەکە زۆر باشە و هۆکاری دواکەوتنی منداڵبوونەکەش ئاشکرادەکات.
تەنیا لە دوو رۆژی رابردوودا زیاتر لە دوو هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان کردووە، و نزیکەی 60 کەسیان نەخۆشی نوێ بوون.
ماهێش غانیکار، راهێنەرەی کارینا کاپوور، ئەکتەری بەنێوبانگی بۆلیوود دەڵێت: ئێستا وەرزشەکانی کارینا چڕ بوونەتەوە و زیاتر بایەخ بە بەهێزکردنی ماسوولکەکانی دەدات.
سەرچاوەکانی فەڵەستین ئاشکرای دەکەن، دایکی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری غەززە گیانی لەدەستدا، کە حوسام ئەبو سەفیەی کوڕی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە بوو و لە وێنەیەکدا بەوە زیاتر ناسرا کە بەرەو تانکەکانی ئیسرائیل دەچێت.
بەڕێوەبەری سەنتەری نەخۆشییەکانی مەمک لە رانیە رایدەگەیێنێت، ساڵی رابردوو لەکۆی ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختەی نەخۆشییەکانی مەمک، نزیکەی 20 بۆ 30 تووشبووی شێرپەنجەی مەمک دەستنیشانکراون.
بەپێی پسپۆڕانی بواری ژینگە و کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی زۆربوونی ئۆتۆمبێل، پاڵاوگە نایاساییەکان، کارگەکان و موەلیدەکان پیسبوونی هەوا زیاددەکات کە ئەو پیسبوونە بەتەواوی چووەتە نێو ماڵەکانیش.
بەگوێرەی سەرچاوەی نێودەوڵەتیی IQAir بۆ پێوانەی تەنۆلکە پیسکەرەکانی هەوا، پیسیی هەوای ئەمڕۆی هەولێر نزیکەی دوو ئەوەندەی ئاستی ستاندارد زیاترە.
سەرۆکی لقی سلێمانیی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان ئاشکرای دەکات، لەم گرێبەستە نوێیەی کە وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ تاکە کۆمپانیایەک کردوویەتی زیان بەر بەرژەوەندیی گشتی دەدرێت و سکاڵا تۆماردەکەین.
پسپۆڕێکی زانستە ژینگەییەکان رایدەگەیێنێت، هەر خۆراکێک نیتراتی زۆری بۆ بەکارهات، ئەوا ژەهراوی دەبێت. ئەو دەڵێت: نیترات بەسوودە بۆ جەستەی مرۆڤ بەڵام بە رێژەیەکی دیاریکراو.
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، ئەوانەی خواردنەوە گازی و شەربەتە دەستکردەکان دەخۆنەوە، ئەگەری تووشبوونیان بەو نەخۆشییانە زیاددەبێت کە لە مردن نزیکیان دەکاتەوە.
حکومەتی فەرەنسا یەکەم تووشبووی گۆڕاوی نوێی ''ئاوڵەی مەیموون''ـی راگەیاند، ''خانمەکە بەرکەوتەی لەگەڵ دوو کەسدا هەبووە کە سەردانی وڵاتانی ئەفریقایان کردووە.
بەگوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، 78٪ـی قوتابییانی ئامادەیی ڤەیپ بەکاردەهێنن.
میرە زانا منداڵێکی تووشبووی شەکرەیە و هانی منداڵانی دیکە دەدات بەسەر نەخۆشییەکەیان زاڵببن، ئەو دەڵێت: من شەکرەم کردووە بە هاوڕێی خۆم.
لە چەندین میدیای نێوخۆیی و دەرەکیی چین هەواڵی بڵاوبوونەوەی پەتایەکی تووند بڵاوبووتەوە، بەتایبەت میدیاکانی هیندستان بە پەتای نوێی هاوشێوەی کۆڤید-19ـی دادەنێن، بەرپرسی ئۆفیسی رووداو لە چین رایدەگەیێنێت، خۆپاراستنی تەندروستیی وڵاتەکە بە پەتایەکی ئاسایی دادەنێت و هیچ ڤایرۆسێکی نوێش پەیدا نەبووە.
توێژینەوەیەکی نوێ لە دانیمارک دەریدەخات، مادەی سیماگلوتایدی نێو دەرمانەکانی کێشدابەزاندن دەکرێت هۆکاربن بۆ کوێربوونی لەناکاو.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی ئێسک و شکان دەریدەخات، باوترین ئەو هۆکارانەی دەبنەهۆی ئازاری پاژنەی پێ، قەڵەوی، بەپێوە وەستان و وەرزشی چڕن.
ئێستا هەر داهێنان و هەر پێشکەوتنێک بکرێت، بەشێکی دژی شێرپەنجەیە، لە بەلجیکا چارەسەرێکی نوێ بۆ تووشبووانی شێرپەنجە بەکارهات و پسپۆڕان ئومێدێکی زۆریان پێیەتی و دەڵێن، بەرگریی جەستەی تووشبووان بەهێزدەکات بۆ ئەوەی خانەکانی خۆیان دژی نەخۆشییەکە بجەنگێت.
ئەم هەفتەیە نەخۆشنامە بە باسی ئەو کەسانە دەستپێدەکات کە سووتاون و بەهۆی رێکاری هەڵەوە تووشی چەندان پاشهاتی مەترسیدار بوونەتەوە، د. هونەر رێبوار، پێشکێشکاری پۆدکاستەکە دەڵێت: زۆرجار سووتاوی ناهێندرێتە نەخۆشخانەکان، چونکە خەڵک نەوێراوە بهێندرێتە نەخۆشخانە لەبەر ئەوەی ''پێیان وایە لە نەخۆشخانەی دەرزی لێدەدەن و دەیکوژن''.
ئەنجامی راپرسییەکی دێسکی تەندروستیی رووداو دەریدەخات، زۆرینەی ئەوانەی دەیانەوێت لەمساڵدا تەندروستیی خۆیان باشتربکەن و بە تەندروستی بمێننەوە، دەنگیان بە وازهێنان لە ورگیان داوە.
ئەندازیارێکی ژینگە رایدەگەیێنێت، ناڕێکی لە دروستکردنی بینا و زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان هۆکاری سەرەکین بۆ پیسبوونی ژینگەی هەولێر، بەجۆرێک هەم ژاوەژاویان زیادکردووە هەمیش پیسبوونی هەواکەی.
پسپۆڕێکی وردی کۆئەندامی هەناسەدان ئاشکرای دەکات، نزیکەی چوار مانگ پێویستە بۆ زاڵبوون بەسەر جگەرەکێشاندا و ئەوانەی واز لە جگەرەکێشان دەهێنن پێویستە زاڵبن بەسەر هەستەکانیاندا.
نووسینگەی پزیشكی گشتیی لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، خواردنەوەی کحول ئەگەری تووشبوون بە حەوت جۆر شێرپەنجە زیاددەکات.
لەنێو نەخۆشخانەی 'پار' لە هەولێر کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ کراوەتەوە و هەر کەسێک لە پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ بەشداربێت، لەوێ پشکنینی بۆ دەکرێت و رێنوێنیی دەکرێت بۆ ئەوەی بەسەر وازهێنانی لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپدا زاڵبێت.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێن لە هەولێر رایدەگەیێنێت، لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا ساڵی 2024، زۆرترین خوێن وەرگیراوە.
مامۆستایەکی ئۆتیزم کاریگەریی راهێنانێک بۆ منداڵانی ئۆتیزم ئاشکرادەکات و دەڵێت، لە رێگەیەوە منداڵانی ئۆتیزم دەخاتە قسەکردن.
جگەرە و نێرگەلەکێشان هەرچەندە زیانی زۆربێت و وازهێنانیش لێی سەخت بێت، بەڵام ئیرادەی مرۆڤ بەهێزترینە. پسپۆڕێکی وردی کۆئەندامی هەناسەدان باس لە ماوەی وازهێنان لە جگەرە کێشان و نیشانەکانی دوای وازهێنانی دەکات.
رێکخەری بەبازاڕکردنی کۆمپانیای شێری سەراب رایدەگەیێنێت، ئەو ئۆتۆمبێلەی دەکرێتە دیاری بۆ براوەی پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ، مۆدێل 2024ـی کیلۆمەتر سفرە.
لەگەڵ دەستپێکردنەوەی کامپەینی ئەنتیتۆباکۆی تۆڕی میدیایی رووداو، کلینیکی ئەنتیتۆباکۆش لە هەولێر کرایەوە.
بەرپرسی دێسکی تەندروستیی رووداو میوانی شاهۆ ئەمینە و دەڵێت، جگەرەکێشی کوردستان مەترسیی زیاتر لەسەر ژیانیان هەیە بەراورد بە جگەرەکێشی وڵاتانی دیکە، هۆکارەکەش ئاشکرادەکات.
د. پەری محەممەد، پسپۆڕی تەندروستیی منداڵان لە سلێمانی دەڵێت: ئەنتیتۆباکۆ دەبێت بچێتە هەموو ماڵێکەوە بۆ ئەوەی تاک هۆشیار بکاتەوە لە زیانەکانی جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ.
بەرپرسی ژینگە و تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر رایدەگەیێنێت، کامپەینی ئەنتیتۆباکۆی رووداو زۆر گرنگە بۆ کەمکردنەوەی جگەرە و نێرگەلە لەنێو منداڵ و نەوجەوانان بەتایبەت لەنێو قوتابخانەکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە تۆڕی میدیایی رووداو بۆ چوارەم ساڵ پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ بە شێوەیەکی جیاواز دەستپێدەکاتەوە؛ ئۆتۆمبێلێکی گرانبەها دەکرێتە خەڵاتی براوەی پڕۆژەکە.
رووداو بۆ چوارەم ساڵە کامپەینی ئەنتیتۆباکۆ رادەگەیێنێت، کەمپەینەکە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیارییە لەسەر جگەرە، ڤەیپ و نێرگەلەکێشان وەکو بەشێک لە کامپەینەکە، کلینیکی ئەنتیتۆباکۆ لە هەولێر دەکرێتەوە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پیرۆزبایی لە تۆڕی میدیایی رووداو دەکات بۆ دەستپێکردنەوە کەمپەینی ئەنتیتۆباکۆ بۆ وازهێنان لە جگەرە، ڤەیپ و نێرگەلەکێشان و بەرپرسێکی باڵای لە عێراق دەڵێت: ''رووداو بەرەنگاری گرنگترین مەترسیی سەر تەندروستیی گشتی بووەتەوە بە کەمپەینی ئەنتیتۆباکۆ''.
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، ئەوانەی جگەرەی ئەلیکترۆنی ''ڤەیپ'' دەکێشن ئەگەری تووشبوونیان بە سستبوونی دڵ و جەڵتە زیاددەکات و توانای سێکسیشیان لاوازدەکات.
تادێت ژمارەی وڵات زیاددەبێت کە قەدەخەی جگەرە و ڤەیپ دەکەن، بەڵام بەپێی بەدواداچوونی رووداو، لە هەرێمی کوردستان رێکاری لەو شێوەیە نەگیراوەتە بەر و ساڵانە ژمارەی بەکارهێنەرانی جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ زیاددەکات.
پسپۆڕێکی خانمان و منداڵبوون لە دهۆک ئاشکرای دەکات، کێشانی جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ نەک تەنیا بە شێوەی راستەوخۆ دووکەڵەکەی، بەڵکو ئەو شوێنەشی جگەرەکەی لێدەکێشرێت زیان بە تاک دەگەیێنێت، بەتایبەت خانمانی دووگیان.
ئەمڕۆ پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ بۆ وازهێنان لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپ رادەگەیێندرێتەوە و ئامانجی پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ دووربوونی هاونیشتمانییانە لە جگەرە و نێرگەلەکێشان، بەرپرسێکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش دەستخۆشی لە تۆڕی میدیای رووداو دەکات بۆ هاندانی خەڵک لە وازهێنان لە تووتن.
خۆراکناسێک رایدەگەیێنێت، بە خواردنی سەوزە و میوە دەکرێت تەمەن درێژبێت و جەستەیەکی تەندروست هەبێت کە لە بەساڵاچوونیشدا کەمتر تاک پەکی بکەوێت.
راهێنەرێکی وەرزشی ئاشکرای دەکات، پێش دەستپێکردن بە وەرزشەکانی لەشجوانی و لەشرێکی پێویستە راوێژ بە پزیشک بکرێت و رەزامەندی لە پزیشک وەربگیرێت بۆ ئەوەی وەرزشڤان دووربێت لە کێشەکانی ئێسک و بڕبڕەکانی پشت.
ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا چەند رێنوێنییەک بۆ شەوی سەری ساڵ ئاشکرادەکات، بەجۆرێک دەڵێت، لە پشووی سەری ساڵدا بایەخ بە خواردنی چەرەسەکان بدرێت.
پسپۆڕێکی خۆراک و تەمەندرێژی لەبارەی سەروپێوە دەڵێت، باشترە سەروپێ لە ژەمی نیوەڕۆ و ئێوارە لە بری بەیانی، بخورێت، چونکە ئەگەر بەیانییان بخورێت ئەوا قەڵەوی دروستدەکات، چونکە سەروپێ خۆراکێکی پڕ لە چەوری و پڕۆتینە.
تۆڕی میدیایی رووداو بۆ چوارەم ساڵ پڕۆژەی ئنتیتۆباکۆ بە شێوەیەکی جیاواز دەستپێدەکاتەوە، رۆژی چوارشەممە 1-1-2025 کەمپینەکە رادەگەیێندرێت و کلینیکێکی ئەنتیتۆباکۆش دەکرێتەوە.
توێژینەوەیەکی نوێ مەترسییەکی دیکەی جگەرە ئاشکرادەکات، بەجۆرێک لە دوای کێشانی هەر جگەرەیەک، 22 خولەک لە تەمەنی خانمان و 17 خولەک لە تەمەنی پیاوان کەمدەبێتەوە.
بەڕێوەبەری تاقیگەی نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە شێرپەنجە لە سلێمانی ئاشکرای دەکات، گرێبەستکردن لەگەڵ تەنیا یەک کۆمپانیا بۆ ماوەی 10 ساڵ جێگەی پرسیارە و جۆرێکی قۆرخکارییە.
ئامارەکانی نەخۆشخانەی خانمان، منداڵان و منداڵبوونی هەڵەبجە دەریدەخەن، ئەمساڵ هەزار و 573 منداڵ لەدایکبوون کە 845ـیان بە سرووشتی بووە و 728ـیش بە نەشتەرگەری.
پسپۆڕێکی فیسیۆلۆژیی جەستە رایدەگەیێنێت، ساڵی داهاتوو هەلێکی زێڕینە بۆ ئەوەی کار لەسەر شێوازی ژیان بکرێت؛ بەتایبەت دوورکەوتنەوە لە خۆراکە ئامادەکراو و خێراکان.
دەستەی گشتیی ئاماری سعودیە ئاشکرای دەکات، نزیکەی نیوەی دانیشتووانی وڵاتەکە کێشزۆرن یان قەڵەو.
پسپۆڕێکی خۆراک و چارەسەری قەڵەوی ئاشکرای دەکات، قەڵەوی نەخۆشییەکی درێژخایەن و ئاڵۆزە و رێژەی تووشبوونیش لە هەرێمی کوردستان و عێراق زیادبووە.
توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەمریکا دەریدەخات، تاوەکو ساڵی 2050 ژمارەی ئەوانەی كێشیان زۆرە و قەڵەون دەگاتە 260 ملیۆن کەس لە وڵاتە.
بەگوێرەی نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئەمڕۆ یەکشەممە نەشتەرگەریی لابردنی پڕۆستاتی بۆ دەکرێت.
چارەسەرکارێکی دەروونی رایدەگەیێنێت، کەمکردنەوەی بیرکردنەوەی نەرێنی رێگەیەکی سەرەکییە بۆ پاراستنی دەرووندروستی لە ساڵی داهاتوو.
ناوەندی تەندروستیی گشتی لە سوێد ئاشکرای دەکات، لە هەندێک کەس گۆڕینی ساڵ و بەتایبەتیش شەوی سەری ساڵ تەنیایی دروستدەکات و وادەکات کەسەکە خەمۆک بێت.
چیرۆکی ئەمجارەی نەخۆشنامە بەو نەخۆشانە دەستپێدەکات کە شەرم دەکەن لە کێشەکانی مایەسیری و سەرەتا دەڵێن، ''سکم دێشێ''، بەڵام دوای لێوردبوونەوە دەردەکەوێت سکئێشەکە هی بن سکییەتی و دواتریش ئاشکرادەبێت کە مایەسیرییەتی.
پسپۆڕێکی تەندروستیی گشتی رایدەگەیێنێت، گۆڕانی کەشوهەوا هۆکارێکی سەرەکییە بۆ پەیدابوونی پەتاکان، بەڵام دەڵێت: پێشبینیی بڵاوبوونەوەی پەتا لە ساڵی داهاتوودا لە رووی زانستییەوە نەسەلمێندراوە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات لە پەتای داهاتوو و رایدەگەیێنێت، رەنگە پەتاکە جۆرێکی تووندی ئەنفلەوەنزا بێت.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی هونەری لە دەستەی ژینگە رایدەگەیێنێت، لەکۆی 150 پاڵاوگە لە هەرێمی کوردستان، تەنیا دووانیان یاسایین و ئەوانی دیکە دەبێت دابخرێن.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دەروونی لە هەولێر رایدەگەیێنێت، خەمۆکی و دڵەڕاوکێ دوو باوترین نەخۆشییەکانن کە ئەمساڵ لە نەخۆشخانەکەیان تۆمارکرابن.
بەڕێوەبەری بەشی دەروونی لە نەخۆشخانەی ئازادیی فێرکاری لە دهۆک ئاشکرای دەکات، زۆرینەی ئەوانەی ئالوودەبووی مادە هۆشبەرەکانن گەنجە بێکارەکانن، ئەو دەڵێت، ئێستا دەستڕاگەیشتن بە کحول ئاسانتر بووە، بۆیە ئالوودەبووانیش زیادبوون.
پسپۆڕێکی ژینگە و گۆڕانەکانی کەشوهەوا رایدەگەیێنێت، 75٪ـی پیسبوونی هەوای شارەکان بۆ سووتانی پاشماوەی زیانبەخشی ئۆتۆمبێلەکان دەگەڕێتەوە کە کاریگەریی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستی و ژینگە هەیە.
بەدواداچوونێکی رووداو ئاشکرای دەکات، ژمارەی ئالوودەبووانی مادە هۆشبەرەکان لە دهۆک کەمبووەتەوە، بەڵام ژمارەی ئالوودەبووان بە کحول زیادیکردووە.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی ئێسک، شکان و جومگە رایدەگەیێنێت، 90٪ـی مرۆڤەکان لەژیانیاندا تووشی ئازاری پشت دەبن، سەرچاوەی ئازارەکانیش بە شێوەیەکی گشتی دەگەڕێتەوە بۆ گرژبوونی ماسوولکە و بەستەرەکان بەتایبەت لەو کەسانەی کە زۆر دادەنیشن و جووڵە و هاتووچۆیان کەمە.
سەرەتای ساڵی نوێ کاتێکی زۆر باشە بۆ گۆڕینی شێوازی ژیانی تەندروست و وازهێنان لە خووە خراپەکان بۆ دەروون و تەندروستی، ئەمانەی خوارەوەش باوترین خووە تەندروستەکانن کە پێویستە هەمیشە و بەتایبەتیش لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێ بکرێن.
بەرپرسێکی تەندروستیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیێنێت، لەمەودوا تاقیگەی نەخۆشخانەکان لەلایەن کەرتی تایبەتەوە سەرپەرشتی دەکرێن، سەرۆکی سەندیکای بایۆلۆژیستانی کوردستانیش دەڵێت: ''هیوادارین لە بەرژەوەندیی خەڵک بێت و نرخەکان گران نەکرێن''.
دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا هۆشداری دەداتە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری دەرمانەکانی کردنەوەی رێڕەوی لووت لەکاتی تووشبوون بە هەڵامەت و ئەنفلەوەنزا.
توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، خواردنەوەی بڕی ئاسایی قاوە لە رۆژێکدا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی سەر و مل کەمدەکاتەوە.
توێژینەوەیەکی هاوبەش چارەسەرێکی نوێ بۆ رێگریکردن و چارەسەری لە سەرڕووتانەوەی بۆماوەیی ئاشکرادەکات.
سەرۆکی رێکخراوی گورچیلەپارێزی کوردستان رایدەگەیێنێت، یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی بەردەم ئەوانەی گورچیلەیان پەکیان کەوتووە و گورچیلەیان بۆ چاندراوە ئەوەیە کە دەرمانەکانیان گرانن، داوای هاوکاریی بەردەوامیشیان دەکات.
نیکۆڵ ئێگێرت، خانمە ئەکتەری 52 ساڵانی ئەمریکی نهێنییەکی شێرپەنجەکەی ئاشكرادەکات بەوەی کە نیشانەکانی پشتگوێخستوون و وایزانیوە کە بەهۆی وەستانی سووڕی مانگانەوە گۆڕانکاری لە مەمکی دروستبووە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ رایدەگەیێنێت، ئێستا تووشبووانی جەڵتەی مێشک چارەسەریان ئاسانە، بەڵام هەندێک لە تووشبووەکانیش تووشی کێشەی درێژخایێن دەبن، تەنانەت دەشڵێت: شوێنی سەنتەری چارەسەریی جەڵتەی مێشک بچووکە.
هۆشداری لە کشانەوەی دۆناڵد ترەمپ لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەدرێت، ئەو دەڵێت: ''رێکخراوەکە سەرکەوتوونەبووە لە رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و لایەنگیری چین دەکات''.
سەرۆکی بەشی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستیی رووسیا رایدەگەیێنێت، ئەو ڤاکسینەی دژ بە شێرپەنجە تاقیدەکەنەوە بە تەواوەتی خۆڕایی دەبێت و لە پلاندا هەیە کە هەر لە سەرەتای 2025 بڵاوببێتەوە.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی ئێسک و بڕبڕەکانی پشت لە ئەمریکا چەند رێگەیەک بۆ پاراستنی ئێسک و بڕبڕەکانی پشت لەکاتی گەشتکردن بە فڕۆکە پێشنیازدەکات؛ ئاو خواردنەوە یەکێکیانە.
پسپۆڕێکی سەلامەتیی تەندروستی ئاشکرای دەکات، لاوازیی چاودێریی کۆنتڕۆڵکردنی کوالێتیی مادەکانی سیستمی گازی لە هەرێمی کوردستان هۆکارێکی سەرەکییە بۆ دووبارەبوونەوەی رووداوەکانی تەقینەوەی سیستمەکە.
دەستەی نوێنەرانی خۆبەخشانی تەندروستی لە هەولێر گردبوونەوە و داوادەکەن، هەموو کارمەندانی خۆبەخش دابمەزرێن و ساڵانی خۆبەخشیشیان وەکو خزمەت بۆ هەژماربکرێت.
بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستیی مەلا فەندی لە هەولێر رایدەگەیێنێت، نزیکەی مانگێکە ڤاکسینی ئەنفلەوەنزایان لێبڕاوە و بۆیان دابیننەکراوە، بەرپرسی بەشی کوتانی خۆپاراستنی هەولێریش دەڵێت، بۆ پڕکردنەوەی ڤاکسینەکان داوای هەزار ژەمی دیکەیان لە بەغدا کردووە.
لە پۆدکاستی ئەمجارەی نەخۆشنامە بابەتگەلێکی هەستیار باسکران؛ باس باسی خێزانێکە کە خانمەکە گرفتی لە باسکی هەبووە و دکتۆر هونەری پێشکێشکاریش پشکنینی بۆ کردووە، بینیویەتی کە باسکی بەهۆی زەبرێکەوە وایلێهاتووە؛ ئەو منداڵەی لەگەڵیان بووە نهێنییەکی ئاشکراکردووە.
دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، دەرمانی تێرزەپەتاید Tirzepatide کە بەشێوەی دەرزی بەردەستە و بەکاردێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو؛ ئاساییە بۆ چارەسەری وەستانی هەناسە لەکاتی خەودا بەکاربێت.
توێژینەوەیەکی فراوانی ئەمریکی دەریدەخات، بەرکەوتنی بەردەوام بە دەنکۆڵە پیسەکانی هەوا، کاریگەریی مەترسیدار لەسەر لوولەکانی خوێن دروستدەکات و رەنگە ببێتەهۆی مردن.
پسپۆڕێکی ژینگە و پیسبوونی هەوا ئاشکرای دەکات، ئەو دووکەڵە رەشەی لەسەر بەرگەهەوای هەولێر دەبیندرێت تەنۆلکە مەترسیدارەکانی تێدایە کە سەرچاوەکەی لە پاڵاوگە نایاساییەکان و دووکەڵی موەلیدەکانەوە دێت.
لە شاری میلان کە دووەم گەورەترین شاری ئیتاڵیایە بڕیارە لە 2025ـەوە جگەرەکێشان لە شوێنە گشتییەکان قەدەخەبکرێت و بڕیارێکی نوێش بۆ کێشانی جگەرە دەدرێت.
بەڕێوەبەری کوتان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، مەرج نییە کوتان بە ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا تەنیا لە وەرزی پاییزدا بێت و ئێستاش باشترین کاتە بۆ کوتان.
پسپۆڕێکی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە ئاشکرای دەکات، پەتای ئەنفلەوەنزای گۆڕاو بڵاوبووەتەوە کە جیاوازە لە جۆرەکانی ساڵانی رابردووی ئەنفلەوەنزا، ئەو دەڵێت: ''جۆرە نوێیەکە رەنگە تێکەڵ بە ڤایرۆسی ئەنفلەوەنزای باڵندەش بووبێت''.
بەڕێوەبەری سەنتەری تالاسیمیا لە نەخۆشخانەی گشتیی رانیە رایدەگەیێنێت، بەهۆی ئەوەی بەشێک لە پشکنینە سەرەکییەکانیان بۆ تووشبووان نییە، بە ناچاری بەشێکیان دەچنە سلێمانی بۆ پشکنین و چاودێریکردن.
سەرۆکی بەشی کۆمەڵانسی لە زانکۆی جیهان لە هەولێر هۆشداری دەدات لە ئالوودەبوون بە مادە هۆشبەرەکان و دەڵێت: رەنگە مادەی هۆشبەر بکرێتە نێو شتانێک کە هەستیان پێنەکرێت.
توێژینەوەیەک لە بەریتانیا هەواڵیکی خۆش بۆ شۆفێرانی تاکسی و ئامبولانسەکان ئاشکرادەکات، ''ئەگەری تووشبوون و مردنیان بە نەخۆشیی ئەلزەهایمەر کەمە''.
لە راپەڕین کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی گردبوونەوە، ئەوان داوای دامەزراندن دەکەن و نوێنەرەکەیان دەڵێت، بەڵێنی دامەزراندنیان پێدرا، بەڵام جێبەجێنەکرا و مافیان لێ زەوت کراوە.
دامەزراوەی نێودەوڵەتیی خەو ئاشکرای دەکات، قسەکردن لە خەودا ئاماژەیە بۆ دڵەڕاوکێ و گوشاری دەروونی.
چەند توێژەرێکی ئیسپانی لێکۆڵینەوەیان لەسەر کاریگەرییەکانی بەپێ رۆیشتن لەسەر کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی کردووە و ئاشکرای دەکەن، 7 هەزار هەنگاو خەمۆکی کەمدەکاتەوە.
توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات، رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی ریخۆڵە لەنێو گەنجانی پێگەیشتوودا بەرز بووەتەوە، پسپۆڕێکیش دەڵێت: زۆرخواردنی گۆشتی ئامادەکراو و زیادبوونی رێژەی قەڵەوی دەشێت هۆکاربن.
لە هەولێر هەڵمەتێکی خوێنبەخشین بە تووشبووانی تالاسیمیا بەڕێوەچوو.
لە هایتی خانمان فێری کۆنتڕۆڵکردنی ترس لە دەستدرێژی دەکرێن و یونیسکۆ رایدەگەیێنێت، ئامانجمانە ژینگەی خانمان سەلامەت بێت و دوور بێت لە دەستدرێژی.
بەڕێوەبەری گشتیی هاوکاری و هاوئاهەنگیی پەرەپێدان لە وەزارەتی پلاندانان رایدەگەیێنێت، لاوازیی ئامار و داتاکان لەبارەی پیسبوونی هەوا کێشەی بەردەم پلاندانان و چارەسەرکردنیانە، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر ئاشکرا دەکات، هێشتا پاڵاوگە نایاساییەکان هۆکارێکی پیسبوونی هەوای هەولێرن.
بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی خانمان و منداڵبوونی فریاکەوتنی فێرکاریی سلێمانی رایدەگەیێنێت کە نایانەوێت خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ خەڵک بوەستێنن و لەبری بایکۆتی کار، دەوامی کارمەندانیان کەمکردووەتەوە.
ناوەندی هێزی خزمەتگوزارییەکانی پێشگیریکردن لە ئەمریکا پێشنیازدەکات، خانمان دوای تەمەنی 30 ساڵی پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی ملی منداڵدان دەستپێبکەن.
پسپۆڕێکی گۆڕانەکانی کەشوهەوا ئاشکرای دەکات، ئەو هێڵانە پێیان دەگوترێت هێڵی چڕبوونەوە، لە ئەنجامی دەردانی پاشماوەی فڕۆکەکانەوە دروستدەبێت، ئەمەش بەهۆی کارلێکی لەگەڵ گازەکانی بەرگەهەوا، دەنکۆڵەی چڕ دروستدەەکات و لە ئاسماندا بەو شێوەیە دەبیندرێن.
دەیڤ باتێستا، پاڵەوانی پێشووی زۆرانبازیی WWEـی ئەمریکی لە دواین دەرکەوتنی جەستەی لاواز و باریکی خۆی نمایشکرد، ئەو دەڵێت، زیاتر لە 45 کیلۆگرام کێشی دابەزاندووە.
زۆرجار گوێمان لێدەبێت دەگوترێت، ''تەمەن تەنیا ژمارەیە''، ئەمە بۆ ئەو خانمە تەمەن 99 ساڵانە 100٪ راستە کە هێشتا وەرزشی جومناستیکی دەکات.
توێژینەوەیەک دەریدەخات، زۆر بەرکەوتن بە تیشکی شاشەکان کاریگەریی لەسەر هۆرمۆنەکانی زاوزێ دروستدەکات، ئەمەش دەشێت نیشانەکانی باڵخبوون چوار بۆ پێنج ساڵ پێشبخات.
بەرپرسی بەشی کوتان لە گەرمیان رایدەگەیێنێت، تووشی کورتهێنان لە ژمارەی ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا بوون، ئەمساڵ 2400 ژەمی ڤاکسینەکەیان بەکارهێناوە و هێشتا پێویستیان بە رێژەی دوو ئەوەندەشە.
کارمەندانی تەندروستی لە سلێمانی و گەرمیان بە فەرمی لە ئەمڕۆوە بایکۆتی کاریان راگەیاند.
بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە بایکۆتی کارمەندانی تەندروستی بە تایبەت لە سنووری سلێمانی فراوان دەبێت و سەرۆکی لقی سلێمانیی کۆمەڵەی کارگێڕانی تەندروستی دەڵێت: بایکۆت خواستی کارمەندانی تەندروستی نییە، بەڵام بێ مووچەیی ناچاری کردووین.
خانمێکی 30 ساڵان بەهۆی هەڵامەتەکەیەوە سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێری کردووە، دکتۆر هونەر رێبوار، پێشکێشکاری نەخۆشنامە بینیویەتی و پێی گوتووە، نەخۆشییەکە ئاسانە و دەکرێت پەتایەکی ڤایرۆسی بێت، ئێستا دەرمانێکت بۆ دەنووسم و تەنیا بەرگریی جەستەت بەسەریدا زاڵدەبێت و دەبێت شلەمەنی بخۆی، بەڵام خانمەکە قسەکانی بە دڵ نەبووە و گوتویەتی، ''ئەو هەموو رێگەیەم بڕیوە، تۆ بە یەک دەرمان بەڕێم دەکەیت؟''.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری و رێککاری رایدەگەیێنێت، چەوریی دەرهێنان جێگرەوەی دابەزاندنی کێش نییە، ئەگەر چارەخواز دوای نەشتەرگەرییەکەش لەسەر شێوازی ناڕێکی ژیانی بەردەوام بێت ئەوا سوودی لێ نابینێت.
کارمەندانی نەخۆشخانەی خانمان و منداڵبوونی فریاکەوتنی فێرکاریی سلێمانی داوای کەمکردنەوەی دەوام دەکەن، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەکەش دەڵێت، بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە بەشێکی کارمەندەکانیان پارەی هاتووچۆیان پێنییە و نزیکن لەوەی بایکۆتی دەوام بکەن.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، لەگەڵ گەڕانەوەی ئاوارە و پەنابەرانی سووریایی بۆ وڵاتەکەیان دۆخی تەندروستیی سووریا ئاڵۆزتر دەکات و خزمەتگوزاریی زیاتر پێویست دەبێت.
توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن کۆمەڵەی پسپۆڕانی نەخۆشییەکانی خوێن لە ئەمریکا سەرپەرشتی دەکرا، ئاشکرای دەکات؛ رێژیمی کیتۆ دەشێت چارەسەرییەکانی شێرپەنجە باشتربکات.
توێژینەوەیەک لە هۆڵەندا ئاشکرای دەکات، دووکەڵی جگەرە بۆ منداڵان ئەگەری تووشبوون و دەرکەوتنی نەخۆشیی درێژخایەنی فرەڕەقبوونی دەماری زیاددەکات.
بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لە ساڵی داهاتووەوە پشکنینی جەستەیی و شیاوی بۆ ئەوانە دەکرێت کە دەیانەوێت فەریزەی حەج بەجێبهێنن، پسپۆڕێکی وەرزشیش چەند رێنوێییەک بۆ بەهێزکردنی توانای جەستە پێشنیازدەکات.
زۆرینەی زیندانییە بریندارەکانی زیندانی سیدنایای سووریا لە نەخۆشانەی مواسات لە دیمەشق چارەسەردەکرێن، پسپۆڕێک دەڵێت: لەگەڵ کەمیی دەرمان و پێداویستیی پزیشكی، بەردەوامن لە چارەسەرکردنی زیندانییەکان.
پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان رایدەگەیێنێت، نەوجەوانان زۆرجار بەهۆی چاولێگەری و لاساییکردنەوەی ئەو کەسایەتیەی پێی سەرسامن، تووشی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان ببن.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، لە هەڵەبجە پێویستە سەنتەرێک بۆ شیاندنەوەی ئالوودەبووانی مادە هۆشبەرەکان هەبێت، هۆشداریش دەداتە دەرمانخانەکان.
پسپۆڕێکی پزیشکیی خێزانی لە ئەمریکا دەڵێت: زۆرخۆری لەم ماوانەدا زیاددەکات کە زۆرجار لێکەوتەی درێژخایەن و مەترسیدار دروستدەکەن، لەبارەی پەتاکانیشەوە گوتی، نەچوونە شوێنی قەرەباڵخ و دەستشووشتنی بەردەوام رێگەی سەرەکین بۆ پێشگیرییان.
لە زاخۆ سەتان دەرزیی جوانکاری دەستیان بەسەردادەگیرێت و سەنتەرێک دادەخرێت؛ ''چەند جارێک سەنتەرە داخراوەکان بە پاڵپشتیی کەسانی بەرپرسی زاخۆ کراونەتەوە''.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون رایدەگەیێنێت، پێکهێنانی ژیانی هاوژینی لە تەمەنێکی بچووکدا و کەمتر لە تەمەنی 18 ساڵی، خانمەکە دەکەوێتە مەترسییەوە و دەشێت ژیانی لەدەستبدات.
چوار رۆژە لە 10 گەورە شاری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان و چەندین شاری دیکە پیسبوونی هەوا ئاستی مەترسیداری تێپەراندووە. رێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران رایگەیاندووە، پیسبوونی هەوا لە زۆربەی شارەکان تاوەکو کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت.
لە هەشت مانگی رابردوودا چوار هەزار و 500 پزیشک و پەرستاری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچیان کردووە.
شا چارلسی سێیەم، پادشای بەریتانیا سەرچاوەکان لە کۆشکەکەیەوە ئاشکرای دەکەن، بە تەواوی وازی لە گۆشتی سوور هێناوە، ئەمەش بۆ بەرەنگاربوونەوەیە لە شێرپەنجە.
ئەمساڵ لە دهۆک بەرپرسی بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی دهۆک ئاشکرای دەکات، تاوەکو ئەمساڵ 15 تووشبووی ئەیدز تۆمارکراون کە 90٪ـییان بیانین.
توێژینەوەیەک لە پۆرتوگال دەریدەخات، خواردنەوەی قاوە ئەگەر بە بڕێکی ئاسایی بێت، ئەوا تەمەندرێژدەکات.
دەزگای کشتوکاڵی ئەمریکی USDA رایدەگەیێنێت، سەوزە و میوە بە تایت و شامپۆ نەشۆردرێنەوە، چونکە مادەی کیمیایی زیانبەخش و ژەهراوییان تێدایە.
لە گەرمیان 100 کارمەندی خۆبەخشی تەندروستی کە لە سەردەمی پەتای کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی قەڵا دەوامیان کردووە، ماوەی دوو ساڵە مانیان گرتووە و دەڵێن، هیچیان بۆ نەکراوە.
ئەنجوومەنى وەزاریی عێراق بۆ ئابووری بڕیاری دا، هاوردەکردنى شێلم و چەوەندەر قەدەخەبکات، ''هەر دووکیان یارمەتیدەرن بۆ درەوشانەوەی پێست و باشترکردنی سووڕی خوێن''.
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات، خواردنە ئامادەکراوەکان کۆبوونەوەی چەوری لە دەوری رانەکان زیاددەکات.
دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا نزیکە لە قەدەخەکردنی بەکارهێنانی رەنگی دەستکردی سوور بۆ نێو خۆراکەکان، بەرپرسێکی وڵاتەکەش دەڵێت، ئەو جۆرە رەنگە لە نەوت دروستکراوە.
پسپۆڕێکی خۆراک سێ رێگەی کاریگەر بۆ گەشەکردنی بەردەوامی خانەکانی مێشک و بەهێزکردنی فەرمانەکانی پێشنیازدەکات؛ رۆژووگرتن یەکێکیانە.
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە رایدەگەیێنێت، کێشەی کەمی و لاوازیی ئامێرەکانی تیشکیان هەیە و دوو ساڵە ئامێری CT scanـیان تێکچووە، بەڵام چاک ناکرێتەوە.
کۆنفرانسی سەلامەتیی دەرمان لە کاراچی ئاشکرای دەکات، لە پاکستان 95٪ـی دەرمانخانە و نیوەی نەخۆشخانەکان بەبێ دەرمانسازی شارەزا کاردەکەن.
نەخۆشییەکی نەزانراو لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ بڵاوبووەتەوە و پسپۆڕان بە نەخۆشیی X کە ناسراوە بە ''پەتایەکی نوێ'' و ''کوشندە'' ناوی دەبەن.
دەستەی تەحریری شام گەیشتنە نێو دیمەشق و پایتەختی سووریایان گرت. بەشار ئەسەد بۆ مۆسکۆ هەڵات و حکومەتەکەشی رووخا، هەزاران زیندانی نێو بەندینخانەکان ئازادکران، بەڵام بەشێکیان بە تووندی تووشی كێشەی دەروونی و جەستەیی بوون؛ پسپۆڕێکی پەرستاریی دەروونی رایدەگەیێنێت، 3.5٪ـی ئازادکراوان تووشی تەنگەژەی دەروونی دوای رووداوەکان دەبن کە درێژخایەنە.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیێنێت، لە دەڤەرەکە سەنتەری دڵ نییە و زۆریش پێویستە، ئەو دەڵێت: تووشبووانی خوێنبەربوون و جەڵتەی مێشک لە دەڤەرەکە ژیانیان لە مەترسیدایە، چونکە تەنیا یەک پسپۆڕی مێشک و دەمار لە دەڤەرەکە هەیە.
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، ئەوانەی پێوانەی بارستەی جەستەیان زۆرە واتە قەڵەون و ئەگەری مردنی پێشوەختەیان زۆرە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، زۆرینەی ئەوانەی دێنە نەخۆشخانەکە کێشەی گیرانی خوێنبەرەکانی دڵیان هەیە، بۆیە پێویستیان بە قەستەرە دەبێت، هەروەها 40٪ـی حاڵەتەکانیش تووشبووی جەڵتەی دڵن.
دەیزی تایلەر، خانمێکی 105 ساڵانی بەریتانی چەند نهێنییەکی تەمەندرێژییەکەی ئاشکرادەکات؛ وەرزش و یۆگا دوو خولیای سەرەکیی ئەو خانمەن.
بەرە بەرە کەشوهەوا سارد دەبێت و ئامرازەکانی خۆگەرمکردنەوە زیاتر بەکاردێن، توێژەرانی زانکۆی کۆلێژی لەندەن دەڵێن، بەتانی چەند ئەستوور بێت باشترە، هۆکارەکەشی رووندەکەنەوە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO پشکنینێکی نوێی بۆ دەستنیشانکردنی سیل پەسندکرد.
پۆدکاستی ئەم هەفتەیەی نەخۆشنامە بە چیرۆکی ئەو دوو هاوژینە دەستیێپێکرد کە تەمەنیان سەروو 30 ساڵان بوو و دوای سێ ساڵ لە هاوسەرگیری، منداڵیان نەبووبوو، بەڵام لە کۆتایی یەکەم دووگیانیدا بۆ ئەوە چووبوونە فریاکەوتن کە خانمەکە هەستی کردبوو کۆرپەکەی نێو سکی ناجووڵێت، بەڵام دواتر بەهۆی هەڵەیەکی خانمە دووگیانەکەوە، دەردەکەوێت کۆرپەلەکەی گیانی لەدەستداوە.
توێژینەوەیەک لە کەنەدا ئاشکرای دەکات، گوشاری دەروونی و دڵەڕاوکێی درێژخایەن هۆکارن بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی پارکینس کە باوترین نیشانەی لەرزۆکییە.
سەرچاوەی تەندروستیی مایۆکلینیکی جیهانی رایدەگەیێنێت، کەمخوێنی و کەمیی مادەی ئاسن هۆکارێکی باوە لەو کەسانەی کە هەمیشە هەست بە سەرما دەکەن.
توێژینەوەیەکی فراوانی جیهانی ئاشکرای دەکات، لە دوو دەیەدا ژمارەی مردن بەهۆی خواردنەوەی کحولەوە دووهێندە زیادیکردووە، لەنێو خانمانیش رێژەکە بووە بە چوارهێندە.
پسپۆڕێکی نەخۆشخانەی هیوا رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ ئەو ئامێرەی رێگری لە قژهەڵوەرین دەکات بە چارەسەری کیمیایی، بۆ تووشبوویەکی شێرپەنجە بەکارهات.
کۆمەڵەی پسپۆڕانی چاو لە کەنەدا چەند مەرجێک بۆ خوێندنەوەی کتێب بە شێوەیەکی تەندروست ئاشکرادەکات و یەکێک لە مەرجەکان، بەکارهێنانی کاخەزی زەردە.
گەنجێکی ژینگەدۆستی رانیە خۆی بە تەنیا هەڵمەتێک بۆ پاکڕاگرتنی ژینگەی شارەکەی ئەنجامدەدات، هەزاران فلتەری جگەرەی کێشراو کۆدەکاتەوە.
پسپۆڕێکی ژینگە هۆکاری ئەو دووکەڵە رەش و خۆڵەمێشییەی لە بەرگەهەوای شارەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت هەولێر ئاشکرادەکات و دەڵێت، 'زۆریی ئۆتۆمبێل و موەلیدە کارەباییەکان، کارپێکردنیان بە سووتەمەنیی خراپ و بەردەوامیی کارکردنی پاڵاوگەکان بە شێوەی نادروست' هۆکارەکانن.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی گورچیلە و میزەڕۆ لە سنووری راپەڕین رایدەگەیێنێت، لە نەخۆشخانە حکومییەکانی ئەو دەڤەرە ئێستاش بە چەقۆکاری نەشتەرگەریی لابردنی بەردی گورچیلە دەکرێت و پێویستیان بە ئامێری نوێ هەیە بۆ ئەو پڕۆسەیە.
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی گۆرەوییە و بەپێی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی، پێیەکان 250 هەزار رژێنی ئارەقیان تێدایە کە هەردوو قاچەکە نزیکەی نیو لیتر ئارەق دەردەدەن، بۆیە بە باشی دەزانێت گۆرەویی گونجاو هەڵبژێرێدرێت بۆ بە تەندروست مانەوەی پێیەکان.
دووکەڵی رەش لە بەرگەهەوای هەولێر نابڕێت و بەردەوامە، بە گوتەی دانیشتووانی شارەکە، زیاتر لە بەیانیاندا دووکەڵە رەشەکە دەبیندرێت و هەستی پێدەکرێت.
لێکۆڵینەوەیەک لە سوێد لەسەر ئەو کەسانە کراوە کە لە زستان و کەشی سارددا تیشێرتی قۆڵ کورت و جلوبەرگی تەنک لەبەردەکەن، دەریدەخات، یەکێک لە هۆکارە باوەکان گۆڕانکاری لە جێنێکی تایبەتە لە پەیکەرە ماسوولکەی کەسەکە.
لە ئەمریکا دەرزییەک بۆ پێشگیری لە ئەیدز تاقیدەکرێتەوە و تاوەکو ئێستا لە قۆناخی سێیەمی تاقیکردنەوە کلینیکییەکاندا سەرکەوتوو بووە.
پەرواز حوسێن، هونەرمەند رایدەگەیێنێت، 70٪ـی شێرپەنجەی تێپەڕاندووە و دواین پشکنینی پاک دەرچووە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا دەڵێت: ئێستا پێویستیان بە توێژینەوە هەیە لەسەر نەخۆشانی شێرپەنجەی هەرێمی کوردستان، بەڵام بودجەیان لەبەردەستدا نییە.
پسپۆڕێکی خەو لە ئەمریکا دەڵێت، سەرخەوشکاندن توانای یادگە بەهێزدەکات، بەڵام دەبێت درێژە نەخایەنێت.
بەرپرسی هۆبەی پتەوکردنی تەندروستی و راگەیاندن لە خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێر دەڵێت: هێشتا بابەتی مادەی هۆشبەر لەڕووی تەندروستییەوە بایەخی تەواوی پێنەدراوە و لەو روانگەیەوە بۆشایی تەندروستی هەیە.
پسپۆڕێکی نەخۆشخانەی هیوا بۆ شێرپەنجە لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، ئامێرێکیان پێگەیشتووە کە رێگری لە هەڵوەرینی قژ بە چارەسەری کیمیایی دەکات.
نوێنەرێکی کارمەندە خۆبەخشەکانی کەرتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی هیچ بڕە پارەیەکیان بۆ خەرج ناکرێت و هەموو شتێک لەسەر خۆیانە.
توێژینەوەیەک لە بەریتانیا ئاشکرای دەکات، بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی خواردنی خۆراکدا هۆکارێکە بۆ ژەهراویبوون بە بەکتریا و ڤایرۆسەکان.
توێژەرانی زانکۆی ئۆکسفۆرد و زانکۆی شاهانەی بەریتانیا کار لەسەر دەرمانێک دەکەن بۆ چارەسەری رەبۆ و نەخۆشیی تەسکبوونەوەی رێڕەوی بۆرییەکانی هەناسەدانی درێژخایەن COPD.
لێکۆڵینەوەیەک لە پۆڵاندا ئاشکرای دەکات، دابەزینی مادەی مەگنسیۆم و کالیسیۆم توانا هزرییەکان لاوازدەکات.
ئەمڕۆ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکیی هەولێر پێشانگەیەکی تایبەت بە دروستکردن و پیشەسازیی پەلی دەستکرد بەڕێوەچوو.
بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێن لە هەولێر بۆ بایەخدان بە پشکنینی پێشوەختەی ڤایرۆسەکان، داوا لە خەڵک دەکات خوێنببەخشن.
توێژینەوەیەکی نوێ لە ئیسپانیا ئاشکرای دەکات، ئەو خانمانەی بە چاوەڕواننەکراوی و بەبێ پلان دووگیان دەبن، دوای کۆتایی ماوەی دووگیانییەکەیان خەمۆکبوون و تێکچوونی دەروونیان زۆر دەبێت، هۆشداریش دەدرێتە خانمانی گەنج.
دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ڤیاگرا بۆ ئەوانەی کە کێشەی پەستانی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنیان هەیە نابێت بەکاربێت.
لە شاری جۆهانسبێرگ لە باشووری ئەفریقا، پۆلیس و تیمی تەندروستی یەکیان گرتووە بۆ ئەوەی پشکنینی ئەیدز بۆ خەڵک بکەن.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو رایدەگەیێنێت، ساڵانە پشکنین بۆ نەخۆشیی ئەیدز بکرێت و باشترین رێگەی پێشگیریش؛ دوورکەوتنەوە لە سێکسی ناتەندروست و بەکارنەهێنانی دووبارەی کەلوپەلی یەکجاربەکارهاتوو.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئەیدز لە ئێران رایدەگەیێنێت، لە ئێران ئەم ساڵ 24 هەزار و 760 تووشبووی ئەیدز تۆمارکراون، سەرۆکی ناوەندەکەش بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان بە رێگەی سەرەکیی تووشبوون دادەنێت.
پۆدکاستی ئەم هەفتەیەی نەخۆشنامە باسی دەروونی شۆفێرە و دوو میوان بەشدارن؛ د. هونەر، پێشکێشکاری پۆدکاستەکە چیرۆکێک دەگێڕێتەوە کە لەماوەی ئێشکگریدا شەوێک پێش جەژنی قوربان لە رووداوێکی هاتووچۆدا هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و تەنیا یەک کۆرپە لە ژیاندا مایەوە ئەویش بە مێشکێکی مردوو.
دکتۆر ئاراس برادۆستی لە بەریتانیا خەڵاتێکی زێڕینی بردەوە، ئەو تاکە براوەی خەڵاتی زێڕینی دامەزراوەی کام فیلمینگ پڕۆدەکشنی بەریتانییە.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێر لە وەزارەتی تەندروستی تایبەت بە رووداو دەریدەخات، لەمساڵدا 34 تووشبووی ئەیدزیان تۆمارکردووە، بەرپرسی بەشی نەخۆشییە گوازراوەکانیش دەڵێت: ''باشترین رێگەی پێشگیری لێی، بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیارییە''.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەیدز ئاشکرای دەکات، لە جیهاندا نزیکەی 40 ملیۆن تووشبووی نەخۆشیی ئەیدز هەن و زۆرینەشیان خانمانن.
لە بەریتانیا ژنێک دەرزییەکەی خۆ لاوازکردنەوەی لە پەیجی فەیسبووک و ئۆنلاین کڕیوە، لە بری ئەوەی لاوازی بکات، توشی هەوکرندی پەنکریاسی کردووە و دوایش وەک خۆی لێهاتەوە.
پزیشکانی نیشتەجێی خولاوی ساڵانی 2022 و 2023 ناڕازین لە گۆڕینی سیستمی ئێشکگرییان و گردبوونەوە، ئەمەش دوای بڕیارێکی نوێی تەندروستیی سلێمانییە لەبارەی سیستمی ئێشکگری و دەوامی پزیشکانی خولاو.
دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری لاسەرئێشە لە منداڵاندا پەسنددەکات و دەریدەخات، بۆ سەروو تەمەنی هەشت ساڵان بەکاردێت.
یاریدەدەری راگری کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی دهۆک رایدەگەیێنێت، پێنج ساڵە بڕیاری دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی پزیشکی بۆ خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکانی زانکۆی دهۆک دراوە، بەڵام تائێستا دروستنەکراوە.
چارەسەرکارێکی دەروونی دەریدەخات، لەکاتی گۆڕینی وەرزەکان دەشێت تاک دووچاری نەخۆشیی خەمۆکیی وەرزی ببێتەوە، بەڵام ئەوەش رووندەکاتەوە کە لەو وڵاتانە باوە کە زستانیان سەختە.
پزیشکێکی ڤێتێرنەری و شارەزا لە بواری پەلەوەرزانی ئاشکرای دەکات، زۆربوونی پەلەوەرە هاوردەکراوەکان و نەکردنی ڤاکسین بۆ پەلەوەرەکان هۆکاری سەرەکیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی نیوکاسڵن.
لە سلێمانی کۆمەڵگەیەک چالاکییەکی بۆ هاوکاریکردنی تووشبووانی شێرپەنجە راگەیاند.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی گشتیی رایدەگەیێنێت، زۆرینەی ئەوانەی تووشی قڵیشی کۆم دەبن، کەسانی تەمەن 15بۆ 40 ساڵن و نوێترین چارەسەریش بۆ ئەو کێشەیە بەردەستە لە هەرێمی کوردستان.
لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددان تایبەت بە رووداو ئاشکرای دەکات، لە پێنج مانگی رابردوودا 14 کلینیک و سەنتەرێکیان داخستووە، سەرۆکی لقەکە دەڵێت: زۆرینەی ئەو کلینیکانەی کە داخراون، خاوەنەکانیان سووری و ئێرانی بوون.
پسپۆڕێکی تەندروستیی گشتی ئاشکرای دەکات، پرسیارە تەندروستییەکانی سەرژمێری بۆ ئەوەن کار لەسەر چارەسەرکردنیان بکرێت، بەڵام چەندین پرسیاری دیکەی تەندروستیش پێویست بوون.
توێژینەوەیەکی گەورە و نوێ هیچ بەڵگەیەک نادۆزێتەوە کە خواردنەوەی کحول بە شێوەیەکی مامناوەندیش پارێزگاری لە نەخۆشییەکانی دڵ یان شەکرە بکات.
وەزیری تەندروستیی عێراق ئاشکرای دەکات، پێنج سەنتەری نوێ بۆ شیاندنەوە و چارەسەری ئالوودەبووانی مادە هۆشبەرەکان لە عێراق دادەنێن.
لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددانی کوردستان هۆشداری دەداتە پزیشکان، لە 'بلاک فرایدەی' هیچ داشکاندن، بانگەشە و رێکلامێک لە کلینیکەکەیان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان نەکەن.
توێژینەوەیەکی نوێ لە بەریتانیا ئاشکرای دەکات، ئەوانەی دەنکۆڵەی ڤیاگرا بەکاردەهێنن، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیی ئەلزەهایمەر کەمبووەتەوە.
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییە پەتاییەکانی زستان پێویستە زیاتر بایەخ بە رێگەی پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان بدرێت بەتایبەت ڤاکسین.
کارمەندانی گرێبەستی تەندروستی لە زاخۆ کە لانیکەم دوو ساڵ خزمەتیان هەیە، داوای ئەوە دەکەن؛ دابمەزرێن و گردبوونەتەوە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار شەش چارەسەری نادەرمانی بۆ کەمکردنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی ئازاری ''شەقیقە'' پێشنیازدەکات و دەڵێت: هەندێک لە خۆراک و خواردنەوەکان هەیە کە تووشبووی نەخۆشییەکە نازانن ئازارەکەیان پێی زیاددەبێت، بۆیە پێویستە لێیان دووربکەونەوە.
دامەزراوەی جەڵتەی مێشک لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، هەر کەسێک خۆراکی تەندروست و جووڵەی رۆژانەی هەبێت، لە جەڵتەی مێشک بە دوور دەبێت.
رێکخراوێک لە کۆیە بەدواداچوونی بۆ ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە لە شارەکە کردووە و رایدەگەیێنێت، 51 تووشبوو هەن کە زۆرینەیان خانمانن.
کارمەندانی تەندروستیی گەرمیان کە گرێبەستن داوای دامەزراندن و بە هەمیشەیی بوونیان دەکەن، بەشێک لە کارمەندانی گرێبەست ماوەی 12 ساڵە خزمەتدەکەن و نەبوون بە فەرمانبەری هەمیشەیی.
نەخۆشخانەی فێرکاریی رزگای لە هەولێر وێنەی دەرزییەک بڵاودەکەنەوە کە لە گەرووی نەوجەوانێکدا دەرهێندراوە، نەخۆشانەکە ئاشکرای دەکات، نەخۆشەکە کچە و تەمەنی 15 ساڵە.
پزیشکێکی نەخۆشییە دەروونییەکان هۆشداری دەدات لە زیادبوونی خەمۆکی لەنێو گەنجاندا و دەڵێت: زۆربیرکردنەوە یەکێکە لە هۆکارەکان.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکدا رایدەگەیێنێت، لە جیهاندا زیاتر لە 830 ملیۆن بەساڵاچوو هەن، پێشبینیش دەکرێت رێژەکە لە ساڵانی داهاتوودا زۆر زیاد بکات.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر رایدەگەیێنێت، دروستکردن و بەرەوپێشبردنی سەنتەرەکانی هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووان، رێگەی سەرەکیی رێگرییە لە مادە هۆشبەرەکان.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون رایدەگەیێنێت، ئێستا تووشبوویەکی زیاتری شێرپەنجەی ملی منداڵدان دەبینن کە بەهۆی ڤایرۆسێکەوە دووچاری نەخۆشییەکە بوون، ئەو دەڵێت: ''ڤاکسینی ڤایرۆسەکە لە عێراقدا نییە''.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی بەساڵاچووان ئاشکرای دەکات، لە هەر وڵاتێکدا رێژەی بەساڵاچووان کەم بوو، ئەوا لەو وڵاتە کەرتی تەندروستیی گشتی لاوازە و پشتگوێخراوە.
بەدواداچوونێکی رووداو ئاشکرای دەکات، رێژەی بەساڵاچووان لە هەرێمی کوردستان و عێراق چەندهێندەی ئاستی جیهانی کەمترە.
گەنجێکی ژینگەدۆستی رانیە خۆی بە تەنیا هەڵمەتێک بۆ پاکڕاگرتنی ژینگەی شارەکەی ئەنجامدەدات.
لە چین کۆمپانیایەکی بارزگانی مۆڵەتی دڵتەنگی یاخود خەمۆکی بۆ کارمەندەکانی دادەنێت، خاوەنی کۆمپانیاکە دەڵێت: ئەمە یارمەتییان دەدات کارمەندەکان باشتر کارەکانیان بکەن و لەگەڵ ژیانی خۆیاندا بیگونجێنن.
توێژەران و توێژینەوەکانیان 9 هەنگاوی کاریگەر پێشنیازدەکەن بۆ خەوێکی قووڵ؛ یەکێکیان نەبوونی سەرخەوشکاندنی رۆژە و دانەیەکی دیکەیان لە ئامێزگرتنە!
بەڕێوەبەری سەنتەری شەکرە لە دهۆک رایدەگەیێنێت، زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی شەکرەی جۆری دوو لەنێو منداڵان، بۆ کەمجووڵەیی و قەڵەوی دەگەڕێتەوە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی ئاشکرای دەکات، تەنیا ئەمساڵ لە نەخۆشخانەکە چاندنی مۆخی ئێسک بۆ61 کەس کراوە، ئەو داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی نەخۆشخانەی هیوا دەکات.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا نزیکەی 34 هەزار و 500 تووشبووی شەکرە لەو پارێزگایە تۆمارکراون.
نەخۆشنامەی ئەمجارە بە چیرۆکی دوو هاوژین دەستپێدەکات کە چوونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر، سەرەڕای بەکارهێنانی دەرمان، پیاوەکە هەناسەتەنگییەکی تووندی تووشبووە و هاوژینەکەی گوتویەتی کە رۆژانە زیاتر لە سێ پاکەت جگەرە دەکێشێت. بەخاخیشی بەکاردەهێنا، بەڵام بە هۆکارێک؛ هیچ سوودی لێ وەرنەگرتبوو!
دەزگای خۆراک و دەرمان FDA لە ئەمریکا رایگەیاند، دەرمانێکی رەبۆ بەکارنەیەت، چونکە ئەگەری تووشبوون بە چەند نەخۆشییەکی دەروونی زیاددەکات، پسپۆڕێکی کۆئەندامی هەناسەش دەڵێت: زۆرینەی تووشبووانی رەبۆ بە ناپێویستی بەکاریدەهێنن.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرای دەکات، مەترسییەکانی ڤایرۆسی 'ئاوڵەی مەیموون' هێشتا هەن و ئەگەری بڵاوبوونەوەی بە بە جیهاندا وەکو پەتایەکی جیهانی هەیە.
لە سەنتەری NYU لەنگەن لە ئەمریکا، بۆ یەکەمجار خانمێکی 57 ساڵان بە رۆبۆت هەردوو سییەکانی بۆ دەچێندرێت.
پەتای کۆڤید-19 جیا لەوی کاریگەریی لەسەر تەواوی کایەکانی جیهان کرد، بەتایبەتیش کاریگەریی لەسەر تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان کرد، لە توێژینەوەی پسپۆڕێکی کورد دا، کاریگەرییەکانی کۆڤید-19 لەسەر خەڵکانی بەریتانیا ئاشکرادەکرێت.
دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، دەرمانێکی رەبۆ کە زۆر بەکاردێت، ئەگەری تووشبوون بە چەند نەخۆشییەکی دەروونی زیاددەکات؛ هۆشداریش لەبەکارهێنانی دەدرێت.
چارەسەر و رووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجە بووەتە مژارێکی سەرەکیی جیهانی و پێشکەوتنە نوێیەکانی بوارەکە رۆژ بە رۆژ بەرەو نوێگەری دەڕۆن، بۆ یەکەمجار لە سکۆتلاند بەکتریا بۆ لەنێوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان تاقیدەکرێتەوە.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی مێشک و بڕبڕەکانی پشت رایدەگەیێنێت، زۆرینەی گرێیەکانی مێشک ناشێرپەنجەیین و بە نەشتەرگەری چارەسەردەکرێن.
کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، دەشێت بەرزیی چەورییەکانی خوێن نیشانەکانی لەبیرچوونەوە پێشبخەن و یادگەش لاوازبکەن.
بەپێی مایۆکلینیک، یەکێک لە دەرئەنجامەکانی زۆرمانەوە لەبەردەم شاشەکان بەتایبەت لەنێو منداڵاندا، قەڵەوییە.
لە ئەمریکا ڤاکسینێک دژی شێرپەنجەی مەمک تاقیدەکرێتەوە و توێژەران دەڵێن، 80٪ پێشگیری لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی نەخۆشییەکەی کردووە.
دەشێت گەرمداهاتنی جەستە یەکێک لە نیشانەکانی وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانە بێت؛ کەواتە بەم شێوەیە کەمی بکەرەوە.
بەپێی راپۆرتێکی نوێی بەریتانی، لە ساڵی 2020ـەوە ژمارەی ئەوانەی لە نۆرەی چاوەڕێکردنی نەخۆشی خانمان و منداڵبوونن دووهێندە زیادیکردووە.
رۆژ بە رۆژ لێکۆڵینەوەکان لە مرۆڤ چڕتر دەبنەوە، ئێستا کە سەردەمی ژیریی دەستکردە، پسپۆڕان بەکاریدەهێنن بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لە خانەکانی مرۆڤ، دەیانەوێت بزانن ئێمە لە چی دروستبووین؟
لێکۆڵینەوەیەکی نوێی زانکۆی کۆلێژی لەندەن ئاشکرای دەکات، کەڵەکەبوونی وێنە زیادەکانی نێو مۆبایل یاخود نەسڕینەوەی نامەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، پەیوەندییان بە ترسەوە هەیە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی شەکرە و کوێرەڕژێنەکان لەبارەی مانەوە لە ماڵەوە بەتایبەت لە دوو رۆژی قەدەخەی هاتووچۆدا دەڵێت: دانیشتن لە ماڵەوە مانای زۆرخۆری نییە.
راگری کۆلێژی دەرمانسازیی زانکۆی هەولێری پزیشکی رایدەگەیێنێت، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو خوێندکاری زۆریان بۆ هاتووە و دەڵێت: ''ئەمساڵ نزیکەی 200 قوتابیی وەرگیراومان بۆ هاتووە کە ژمارەکە بەراورد بە ساڵانی رابردوو زیاترە''.
تادێت ژمارەی تووشبووانی شەکرە لە جیهاندا زیاددەبێت و هەرێمی کوردستانیش بێبەش نییە لەم زیادبوونە، پسپۆڕێک هۆکارە باوەکانی نێو نەخۆشەکانی شەکرە باس دەکات و دەڵێت: قەڵەوی و زۆرخۆری باوترینن.
هەڵمەتی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتی دەستیپێکرد، نزیکەی 500 ئەندام بەشداریان لەم چالاکییە کرد بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی تەندروستی و ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ کەسانی بەساڵاچوو لە هەولێر.
توێژینەوەیەک لە ئیسرائیل دەریدەخات، کاریگەرییەکانی پیسبوونی هەوا دەشێت هۆکاربن بۆ دەرکەوتنی نیشانەکانی ئۆتیزم.
د. لەنجە دڵشاد، پزیشکی پسپۆڕی تیشک و سۆنەر لە تەندروستیی سلێمانی، لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەکەمی لەو پسپۆڕییەدا بەدەستهێنا.
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە کەنەدا دەریدەخات، پیاوان لە بەیانیاندا خۆراکی دەوڵەمەند بە کاربۆهیدراتەکان و خانمانیش خۆراکی دەوڵەمەند بە چەورییەکان بخۆن.
راپرسییەکی ساڵی 2021ـی بەریتانی ئاشکرای دەکات، 90٪ـی خانمان لە تەمەنی نەوجەوانیدا هیچ زانیارییەکیان نەبووە لەبارەی سووڕی مانگانەیان.
لە هەولێر هەڵمەتێکی خوێنبەخشین بە تووشبووانی تالاسیمیا و شێرپەنجە بەڕێوەچوو.
نوێترین راپۆرتی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان دەریدەخات، رێژەی تووشبوونی منداڵان بە نەخۆشییە دەروونییەکان زیادبووە.
پسپۆڕێکی شەکرە و نەخۆشییەکانی کوێرەڕژێنەکان رایدەگەیێنێت، جووڵە و وەرزش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە کەمدەکاتەوە.
پۆدکاستی ئەمجارەی نەخۆشنامە بە چیرۆکی ئەو منداڵە دەستیپێکرد کە باسکی شکابوو و برابوو بۆلای بەیتار، بەڵام دوای هەفتەیەک ئازاری بەردەوام، دێتە نەخۆشخانە و پشكنینی بۆ دەکرێت و دەردەکەوێت، شکاوییەکی زۆری هەیە.
لقی سلێمانیی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان رایدەگەیێنێت، رێژەیەکی زۆر کەمی منداڵی ئۆتیزم لە سلێمانی مووچەیان هەیە و دەڵێت: ''بارگرانیی دارایی بۆ منداڵانی ئۆتیزم زۆرە''.
لە هەڵەبجە لەکۆی 40 نانەواخانە و سەموونخانە تەنیا یەکێکیان نانی بۆر دروستدەکات.
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، پێکهێنانی ژیانی هاوژینی گۆڕانکاری کەسێتی دروستدەکات، ئەمەش لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵدا دەردەکەوێت.
ئەمڕۆ لە سیمپۆزیۆمێکدا 10 باشترین توێژینەوە نایابەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق لەلایەن رێکخراوی کەیساین و زانکۆی سەلاحەدین خەڵاتکران.
توێژینەوەیەک لە بەریتانیا دەریدەخات، زیادبەکارهێنانی خوێ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە لەنێو نەوجەواناندا زیاددەکات.
فۆبیای مۆز لەلایەن وەزیرێکی سوێدەوە دەبێتە رۆژەڤی ئەو وڵاتە، حکومەت، ئۆپۆزسیۆن و پەرلەمان قسەی لەسەر دەکەن و داوادەکرێت، ''هەر کۆبونەوەیەک وەزیری یەکسانی لێبو مۆزی لێ نەبێت''.
دامەزراوەیەکی جیهانی ئاشکرای دەکات، پێش سێکس باشترە خۆراک نەخورێت و بە گەدەی بەتاڵەوە بکرێت باشترە، هۆکارەکەش رووندەکاتەوە.
پسپۆڕێکی پزیشکیی خێزانی ئاشکرای دەکات، دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان ئەگەر کۆمپانیای بەرهەمهێنەری جیاوازیشیان هەبێت، پێویستە هەمان رەنگ بن.
ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی لە بەریتانیا کە ناسراوە بە NHS پێشنیازی دەنکۆڵەیەک دەکات بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان.
لە چین 140 ملیۆن تووشبووی شەکرە هەن کە نزیکەی 11٪ـیان گەنجانن.
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی شەکرە ئاشکرای دەکات، 10 ساڵی دیکە ژمارەی تووشبووانی شەکرە 40٪ زیاددەکات و هۆکارەکانیش رووندەکاتەوە.
پسپۆڕێکی نەخۆشی و گەشەی منداڵان ئاشکرای دەکات، ئێستا نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو لەنێو منداڵاندا زیادبووە، شێوازی ژیانی ناتەندروست بە هۆکاری سەرەکی دادەنێت.
بەرپرسی بەشی نەخۆشییە نەگوازراوەکان لە دهۆک رایدەگەیێنێت، دەرمانەکان بۆ تووشبووانی شەکرە لە سەنتەرە حکومییەکان لە ئاستی پێویستدا نییە.
پسپۆڕێکی کلینیکیی خۆراکی دەڵێت: ئەو خۆراک و خواردنەوانەی نووسراون ''شەکری تێدا نییە'' مەبەست ئەوەیە شەکری زیادیان تێدا نییە، بەڵکو شیرینکەرەکانیان تێدایە.
بە گوێرەی بەدواداچوونەکانی رووداو، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 100 هەزار تووشبووی شەکرە هەن کە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێرن.
سەرچاوەی تەندروستیی مایۆکلینیک ئاشکرای دەکات، خەوتن بە قژی تەڕەوە ئەگەری تووشبوون بە هەڵامەت و ئەنفلەوەنزا زیاددەکات، چونکە ژینگەیەکی لەبار بۆ چوونە ژوورەوەی ڤایرۆسەکان بۆ نێو جەستە دروستدەکات.
سەرۆکی بەشی تەندروستیی گشتی لە تەندروستیی کەرکووک رایدەگەیێنێت، زۆرینەی سەگە بێلانەکان نەخۆشیی هاریی سەگیان هەیە، ئەمەش مەترسیدارە و دەکرێت ببنەهۆی گیانلەدەستدانی ئەو کەسانەی گازیان لێدەگرن.
بەپێی بەدواداچوونێکی زانکۆی سەلاحەدین، سەر رێگەی گوێڕ - مەخموور پیسترین هەوای هەیە بەوەی کە چەند جارێک لە ئاستی ستانداردی جیهانی بەرزترە.
لە چەند رۆژی رابردوودا زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی سکچوون و رشانەوە لە سنووری قەزای شارەزوور تۆمارکران، قایمقامیەتی قەزاکە دەڵێت: تۆڕی ئاوەکە کۆنە و ئێستا لە 200 شوێن شکاوی هەیە، پسپۆڕێکیش هۆشداری لە پەتای ناوچەیی داهاتوو دەدات.
قایمقامی شارەزوور دڵنیایی دەداتە دانیشتووانی ئەو گەڕەکانەی ''ئاوی خواردنەوەیان تێکەڵ بە ئاوەڕۆ بووە'' و بەهۆیەوە زیاتر لە دوو هەزار کەس ژەهراویبوون، بەوەی کە ئێستا سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەیان سەلامەتە و گونجاوە بۆ خواردنەوە.
توێژینەوەیەک لە کەنەدا دەریدەخات، ئەو منداڵانەی بە نەشتەرگەری پێش کاتی خۆیان لەدایکدەبن، کەمتر بڕوانامەی باڵای خوێندن بەدەستدەهێنن.
بەگوێرەی سەرچاوەی جیهانیی IQ Air رێژەی تەنۆلکە مەترسییدارەکانی هەوا کە قەبارەیان 2.5PM بێت زیاترە لە ستانداردی تەندروستیی جیهانی.
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، ئەو بەساڵاچووانەی هەست بە خەواڵوویی دەکەن ئەگەری تووشبوونیان بە لەبیرچوونەوە زۆرە.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاشکرای دەکات، ئەو ژمارەیەی لەسەر شێرپەنجە لە هەولێر بڵاوکراوەتەوە، تەواوە.
ئەمڕۆ 11ـی نۆڤێمبەر؛ رۆژی جیهانیی سینگڵەکانە و بەگوێرەی ئامارەکانی یەکێتیی نێودەوڵەتیی چالاکڤانانی رەگەز، لە جیهاندا پێشبینیدەکرێت نزیکەی دوو ملیار و 100 ملیۆن سینگڵن هەبن کە زۆرینەیان لە هیندستان و بەنگلادیشن.
راپۆرتێکی نوێی ئاژانسی ئەورووپیی ژینگە ئاشكرای دەکات، زۆرینەی دانیشتووانی ئەورووپا لە هەوای پیسبوودا دەژین کە مەترسیی بۆ سەر تەندروستی و دەروونیان دروستدەکات.
پسپۆڕێکی باڵای ژینگە رایدەگەیێنێت، ئێستا لە هەرێمی کوردستان پیسبوونی ژینگە بووەتە مەترسییەکی گەورە لەسەر تەندروستیی هاونیشتمانییان.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان ئاشکرای دەکات، زۆرینەی هۆکارەکانی خۆتەڕکردنی منداڵ لەکاتی خەودا بۆماوەییە.
زۆرجار گوێت لێدەبێت کە شێوازی ژیانی تەندروست بۆ پێشگیری لە زۆرێک نەخۆشی و لێکەوتی مەترسیداری نەخۆشییەکانی پێویستە پەیڕەوبکرێت، بەڵام دەشبێت خاڵەکانی پەیڕەوکردنی بزاندرێن.
پۆدکاستی ئەم هەفتەیەی نەخۆشنامە لەبارەی چیرۆکەکانی خانمان و منداڵبوونە؛ چیرۆکێکیان باس لە دووگیانبوونی خانمێک دەکات کە لە خێزانێکی هەژار بوون؛ میوانی پۆدکاستەکە دەڵێت: ''تاوەکو شەو نەیەت، ژنان بەخۆیان ناکەونەوە!''.
پسپۆڕێکی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی نانەکەلی ئاشکرای دەکات، ئێستا چەندین تووشبووی شێرپەنجەی مەمک لەنێو پیاوان لە نەخۆشخانەکە تۆمارکراون، بەڵام رێژەکە نەگەیشتووەتە ئاستێک کە بۆ پیاوان مەترسیدار بێت.
دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ئەوانەی دەرمانەکانی قەڵەوی بەکاردەهێنن، دەشێت لەکاتی سڕکردنی گشتی مەترسیی بکەوێتە سەر ژیانیان و هۆکارەکەش رووندەکاتەوە.
پسپۆڕێک رایدەگەیێنێت، ئێستا نەخۆشێکی زۆر دەبینین کە بەهۆی چەند هۆکارێکی باوەوە چووکیان رەپ نابێت، کە باوترینیان کێشانی جگەرە و نێرگەلە، قەڵەوی و کێشەکانی غودەیە.
بەرپرسی یەکەی چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانەی فێرکاریی رزگاری لە هەولێر رایدەگەیێنێت، ئەو خانمەی دوای لێدانی دەرزی دۆخی تێکچوو و رەوانەی چاودێریی چڕ کرا، ئێستا تەندروستیی جێگیرە.
ئەم ساڵ نزیکەی پێنج هەزار تووشبووی شێرپەنجە لە سەنتەرەکە راهێنانیان پێکراوە و تووشبوویەکی شێرپەنجەش دەڵێت، بەهۆی راهێنانەکانەوە دۆخی تەندروستیی باشترە.
بەشی جەڵتەی مێشک لە نەخۆشخانەی شار خەڵاتێکی نێودەوڵەتی وەرگرت و سەرۆکی بەشی مێشک و دەمار لە نەخۆشخانەکە دەڵێت: خەڵاتەکە هی هەموو کارمەندانی نەخۆشخانەی شارە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید رەئووف بەگ ئاشکرای دەکات، ئەوانەی تووشی ژەهراویبوون بوون، هیچ یەکێکیان بۆ چارەسەر نەنێردراونەتە شارەکانی دیکە و هەموویان لە نەخۆشخانەکە چارەسەریان بۆ کراوە.
پسپۆڕێکی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی چاو رایدەگەیێنێت، نەخۆشییە سکماکییەکانی چاو زۆرن کە منداڵ گیرۆدەی دەبێت و رەنگە تا کۆتایی ژیانی پێوەی بناڵێنێت، پێکنەهێنانی ژیانی هاوژینی لەنێوان خزم بە رێگەیەکی پێشگیری دادەنێت.
توێژینەوەیەکی نوێ لە کۆریای باشوور ئاشكرای دەکات، دوای وازهێنان لە جگەرەکێشان دڵ و لوولەکانی خوێن زیاتر لە چەند ساڵێکیان پێویستە تاوەکو دێنەوە بارودۆخی ئاساییان.
بارینی تەمەن حەوت ساڵان، ئەو منداڵەی هاندەری سەرسەختی یانەی نەورۆزە و نەخۆشیی سستی سییەکانی هەیە، هەر رۆژێک یانەکەی یاری هەبێت، سەرەڕای ئازارەکانی، بارین بە بزەوە لە باوەشی پڕ میهرەبانیی دایکی، دەست بە ئامادەکاری دەکات بۆ چوونە یاریگە لەگەڵ باوکی.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، بەراورد بە 10 ساڵی رابردوو ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە دووهێندە زیادبووە و 'پشکنینی پێشوەختە' کاریگەرترین رێگەی پێشگیرییە لە شێرپەنجە.
بەپێی ئەو ئامارانەی رووداو لە نەخۆشخانەی شەهید رەئووف بەگ لە شارەزوور دەستی کەوتووە، لە دوێنێوە زیاتر لە هەزار کەس بەهۆی سکچوون و رشانەوەوە چوونەتە نەخۆشخانەکە، بەجۆرێک هەر ئەمڕۆ لە دوو کاژێردا {8ـی بەیانی تاوەکو 10ـی بەیانی} زیاتر لە 200 کەیسی سکچوون و رشانەوە تۆمارکراون.
دەزگای ئاسایشی تەندروستیی بەریتانیا رایدەگەیێنێت، دوو تووشبووی نوێی ئاوڵەی مەیموونیان تۆمارکردووە؛ ئەمەش دوای راگەیاندنی کەمتر لە هەفتەیەک لە یەکەم کەیسی تووشبوو لە وڵاتەکە دێت.
پزیشکێکی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار لە نەخۆشخانەی شار دەریدەخات، قەڵەوی و خواردنەوەی کحول هۆکارە باوەکانی جەڵتەی مێشکن و بەشێکی زۆری هۆکارەکانیش دەکرێت پێشگیریان لێبکرێت.
دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە، لەم راپۆرتە خۆراک، خواردنەوە و رۆتینەکانی رۆژانەی ترەمپ ئاشکرادەکرێن.
بەشی جەڵتەی مێشک لە سلێمانی ''بۆ یەکەمجار'' خەڵاتێکی جیهانی وەردەگرێت و لە بەغدا رێوڕەسمی بۆ دەکرێت.
وێنەی دۆناڵد ترەمپ لەلایەن ئێریکی کوڕییەوە بڵاوکراوەیەوە کە لە پشت پەردەوە پڕۆڤەی خوێندنەوەی گوتارەکەی ئێستای دەکات، ئەو 78 ساڵانە و لە وێنەکەدا دیارە؛ بەبێ چاویلکە نووسینە وردەکانی وتارەکەی دەخوێنێتەوە.
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی قژسوورەکانە و بەگوێرەی ئامارە جیهانییەکان، تەنیا 2٪ـی خەڵک قژیان سوورە، ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی ئاشکرای دەکات، قژسوورەکان بەراورد بە کەسانی دیکە، درەنگتر ''بەنج'' دەیانگرێت واتە پێش نەشتەرگەری درەنگتر سڕدەبن.
هەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستیپێکردووە و دەنگدان بەردەوامە، راپرسییەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، 70٪ـی ئەمریکییەکان لە دڵەڕاوکێدان بۆ دیاریکردنی سەرۆکی داهاتوویان.
راپۆرتێکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەریدەخات، لافاو ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە بە ئاو گوازراوەکان زیاددەکات و چەند رێنوێنییەکیش لەو کاتانەدا پێشنیازدەکات.
کۆمەڵەی پزیشکانی رادیۆلۆژیی کوردستان رایدەگەیێنێت، جگە لە پزیشکی پسپۆڕی تیشک و سۆنەر، هیچ پسپۆڕییەکی دیکە نابێت تیشک و سۆنەر بکات؛ کۆمەڵەکە لەپێناو پاراستنی مافی پزیشکانی ئەو بوارە جەخت لە بڕیارەکە دەکاتەوە.
بەڕێوەبەری سەنتەری تالاسیمیا لە هەڵەبجە دەڵێت: بەهۆی نەبوونی هەندێک پشکنینی ورد بۆ دەستنیشانکردنی جۆری گرووپی خوێن، کێشە بۆ تووشبووانی تالاسیمیا دروستبووە؛ ''هەفتەی رابردوو خوشک و برایەکی تووشبوو بوونەتە قوربانی''.
پسپۆڕێکی ژینگە و مامۆستایەکی بەشی زانست و ژینگە لە زانکۆی سەلاحەدین رایدەگەیێنێت، پیسبوونی ژینگەی هەولێر بەردەوامە و یەکە ئۆکسیدی کاربۆن سەرچاوەی سەرەکیی دووکەڵە سپی و خۆڵەمێشییەکەی بەرگەهەوای هەولێرە.
پسپۆڕێکی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە رایدەگەیێنێت، بەهێزبوونی بەکتریاکان دژی دەرمانەکان و نەمانی کاریگەرییەکانی ئەو دەرمانانە دژی میکرۆبەکان رۆژ بە رۆژ لە زیادبووندایە و ئەگەر پشتگوێبخرێت، مەترسییەکەی زۆر زیاترە لە کۆرۆنا و شێرپەنجە!
یەکەم پۆدکاستی 'نەخۆشنامە' باسی چیرۆکی ئەو پیاوەی دەکرد کە منداڵە حەوت ساڵانەکەی قسەی نەدەکرد، پسپۆڕێکی منداڵانیش دەڵێت، هیچ منداڵێک نییە لە تەمەنی ئاسایی قسەکردن تێپەڕی کردبێت و بەبێ یارمەتیی پزیشک چاکببێتەوە.
ئەمڕۆ 3ـی نۆڤێمبەر رۆژی جیهانیی خانمانی ماڵەوەیە و لەم رۆژەدا بەشێک تەرخان کراوە بە هۆشیارکردنەوەی خانمان لە پاراستنی تەندروستی و دەروونیان، بەهۆیەوە دامەزراوەیەکی ئەمریکی دەڵێت: خانمانی ماڵەوە پێویستە گەشت بکەن و زوو زوو بچنە دەرەوە.
لە راپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، خوێندنەوە بۆ دۆخی نزیکەی 200 شار لەسەر ئاستی جیهان کراوە و دەرکەوتووە، هەولێر یەکێکە لە شارە یەکەمەکانی سەر ئاستی جیهان بۆ بەفیڕۆدانی خۆراک.
دەروونناس و چارەسەرکارێکی دەروونی رایدەگەیێنێت، گرنگە چارەسەرکاری دەروونی لەنێو قوتابخانەکان دا هەبێت، چونکە لە رێگەیەوە پشتیوانییەکی زیاتر دەدرێت بە دەروونی قوتابییان.
توێژینەوەیەکی پەیمانگەی تەندروستیی نیشتمانی NIH ئاشکرای دەکات، 93٪ـی دانیشتووانی وڵاتەکە سەوزە و میوە ناخۆن. ئەمەش وایکردووە کە مەترسی لەسەر لایەنی کشتوکاڵ و تەندروستی وڵاتەکە دروستببێت.
پسپۆڕێکی پشکنینی چاو رایدەگەیێنێت، فستق و چەرەسەکان یارمەتیدەرن لە باشترکردنی بینایی و بەهێزبوونی چاوەکان.
سەرۆکی لقی دهۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی دهۆک رایدەگەیێنێت، کورتەباڵاکان بە گشتی ناساخن و پێویستییان بە چاودێریی هەمیشەیی تەندروستی هەیە، تاوەکو کاریگەرییە لاوەکییە دەروونی و جەستەییەکانیان کەمببێتەوە.
گەورەترین هەنار لە دەیەمین فێستیڤاڵی هەناری ئەمساڵ لە هەڵەبجە کرا و گەورەترین هەنار هەڵبژێردرا کە کێشی کیلۆیەک و 330 گرام بوو.
توێژینەوەیەکی زانکۆی کاردیف لە واڵس دەریدەخات، چوونە بەر باران یارمەتیی ئاسوودەبوونی دەروون و کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی دەدات.
ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکەن، لە 10 ساڵی رابردوودا رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاتر لە 100٪ زیادبووە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرای دەکات، ساڵانە ملیۆنان کەس تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن، بەجۆرێک لە ساڵی 2022، زیاتر لە دوو ملیۆن خانم وەکو تووشبووی نوێێ شێرپەنجەکە تۆمارکراون.
ئامارەکانی شێرپەنجە ساڵانە روو لە زیادبوونن و بەپێی بەدواداچوونێکی دێسکی تەندروستیی رووداو، ساڵی رابردوو لە 53 خولەکدا تووشبوویەکی شێرپەنجە تۆمارکراوە.
وەزیری تەندروستیی عێراق ئاشکرای دەکات، ئێستا لە بەغدا بیمەی تەندروستی جێبەجێکراوە و ملیۆنێک فەرمانبەر بۆ پڕۆسەکە تۆمارکراون.
سەرۆک بارزانی لە گوتەکەیدا ئاماژەی بە پێشکەوتنی زیاتری کەرتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان کرد و هیوای خواست کە کەرتی تەندروستی بەجۆرێکی لێبێت کە چیدیکە خەڵک بۆ چارەسەر نەچنە دەرەوە.
لە دهۆک پەیمانگەیەکی نوێ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی دەکرێتەوە بە ناوی 'نوێگەری و داهێنان'، بە گوتەی سەرۆکی بەشەکە، ئامانجیانە داهێنەران کۆبکەنەوە و پاڵپشتیی تواناکانیان بکەن.
زۆر کەس تووشی کەمخەوی دەبن یان دوای لەخەوهەستان هەست بە ماندوویێتیی بەردەوام دەکەن، ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی هەست بە بێزاری و ناڕەحەتی بکەن.
راپۆرتێکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، میسر وەکو سێیەم وڵات دوای {ئیمارات و مەغریب} لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بڕوانامەی ''بنبڕکردنی مەلاریا'' بەدەستدەهێنێت.
ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا دەریدەخات، مۆز میوەیەکی دەوڵەمەندە بە مادە خۆراکییە پێویستەکان کە توانای یاریزانان باشتردەکات و وزەیەکی زۆریان پێدەبەخشێت.
کۆمەڵەی قوربانییانی بەرکەوتەی چەکی کیمیایی هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، هیچ بەرکەوتەیەکیان نەشتەرگەریی چاندنی گلێنەی بۆ نەکراوە.
خۆراکناسێک لەبارەی خواردنەوەی قاوەوە رایدەگەیێنێت، پێویستە کاژێر و نیوێک دوای لەخەوهەستان، قاوە بخورێتەوە، ''چونکە هۆکاردەبێت بۆ دڵەڕاوکێ و ناڕێکیی دەروونی بە درێژایی رۆژەکە''.
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، سەیرکردنی فیلمی ترسناک ئەگەری تووشبوون بە خوێنمەیین زیاددەکات و جەڵتەی دڵی لێدەکەوێتەوە.
لەنێو جەرگەی شاری هەولێر هێشتا لەسەر شەقامەکان دەرمان دەفرۆشرێت، گوتەبێژی کوالێتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان دەڵێت: بەشێكی زۆری ئەوانەی ئەو کارە دەکەن، گەڕۆکن و هەر جارەو لە شوێنێکن.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری دەریدەخات، لەم وەرزەدا تووشبوون بە مێکوتە، سوورێژە، رشک و ئەسپێ لەنێو منداڵان باوە بەتایبەت لە قوتابخانەکان، رێگەی کاریگەریش بۆ چارەسەری رشک و ئەسپێ رووندەکاتەوە.
نوێنەری وەزارەتی تەندروستی لە لیژنەی باڵای قایمقامیەتی سلێمانی ئاشكرای دەکات، هیچ بڕیارێکیان بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی جگەرە و ڤەیپ پێنەگەیشتووە.
توێژەرانی مایۆکلینیک جەخت لە تاقیکردنەوەیەک دەکەنەوە بۆ ئەوەی تەمەنی بایۆلۆژیی جەستە بزاندرێت، ئەو تاقیکردنەوەیەش بە 30 چرکە ئەنجامدەدرێت و هیچ ئامێرێکی پێویست نییە.
پسپۆڕێکی بەرهەمهێنان و دەستنیشانکردنی قارچک رایدەگەیێنێت، دیاریکردنی قارچکی ژەهراوی پێویستی بە تاقیگە هەیە، بەڵام دەشێت بەپێی ئەزموون و شارەزایی قارچکی ژەهراوی بناسرێتەوە.
سێلین دیۆن، هونەرمەندی کەنەدی دوای ئەوەی لە ساڵی 2022 بە فەرمی تووشبوونی بە نەخۆشییەکی دەگمەن و بێچارەسەر راگەیاندووە، لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ گوتی، نەخۆشییەکە بەجۆرێک پەرەی سەندووە کە کاریگەریی لە دەنگ، هەناسە و جووڵەی کردووە و دڵنیا نییە لەوە جارێکی دیکە دەتوانێت گۆرانی بڵیتەوە یاخود نا.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، خانمان پێویستە شەش مانگ جارێک یاخود ساڵی جارێک پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک بکەن و پیاوانیش پشکنینی شێرپەنجەی کۆڵۆن.
ئەم وەرزە کە دەکاتە سەرەتا و نێوەڕاستی پاییز وەرزی پێگەیشتن و کۆکردنەوەی قارچکە لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا حاڵەتێکی باو کە لە بەشەکانی فریاکەوتن تۆماردەکرێت، ژەهراویبوون بە قارچکە.
بە فەرمی حکومەتی بەریتانیا یاسای قەدەخەکردنی فرۆشتنی قەیپ جێبەجێدەکات و زیادبوونی ژمارەی بەکارهێنەران لەنێو گەنجاندا بە هۆکاری سەرەکیی قەدەخەکردنەکە دادەنێت.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیێنێت، ئێستا زووتر گەنجان تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن بەتایبەت جەڵتەی دڵ.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی گشتی و چاندنی ئەندامەکان رایدەگەیێنێت، لە پڕۆژەیاندا هەیە لەداهاتوودا ئەندام لەو کەسانە وەربگرن کە دڵیان زیندووە و مێشکیان مردووە، بۆ ئەوەی ئەندامەکانی جەستەیان بدەن بەوانەی پێویستیانە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێشبینیدەکات، لە ساڵی 2019، 68٪ـی ئەوانەی پێشوەختە گیانیان لەدەستداوە، بەهۆی کاریگەرییەکانی پیسبوونی هەواوە بووە.
دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا پەسندی سەرجەم ئەو ڤاکسینانە دەکات کە دژی ئەنفلەوەنزا هەن و دەڵێت: گرووپە مەترسیدارەکان خۆیان بە ڤاکسینەکە بکوتن، چونکە دەشێت ئەو نەخۆشییە ژیانیان بخاتە مەترسییەوە.
دامەزراوەی پسپۆڕانی دەم و ددان لە سوێد 10 خووی رۆژانە ئاشکرادەکات کە هۆکارن بۆ بۆنی ناخۆشی نێو دەم، یەکێکیان 'هەناسەدان بە دەم'ـە.
دوو وڵات دەیانەوێت بە یاسا رێگە نەدەن ئامۆزا، خاڵۆزا و پوورزاکان لەگەڵ یەکدی هاوسەرگیری بکەن؛ ئەم پرسە لە بەرنامەی دیاسپۆرا تاوتوێکرا، نووسەرێکی کورد لە دیاسپۆڕا دەڵێت، رێژەی ناڕێکییە سکماکییەکان لەنێو منداڵان دا زیادبووە و ئەمەش رێگەیەکی کەمکردنەوەیەتی.
کۆمەڵەی جەڵتە لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، جگەرە، نێرگەلە و کحول هۆکارێکی سەرەکین بۆ تووشبوون بە جەڵتەی مێشک.
پیاوێک لەکاتی چوونی بۆ نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ لە سلێمانی جەڵتەی دڵ لێی دەدات؛ هەر لەو کاتەدا دەستبەجێ تیمی نەخۆشخانەکە فریای دەکەون و سینگە دڵەبووژانەوەی بۆ دەکەن، ئەو پسپۆڕەی سەرپەرشتیی کردووە دەڵێت، ''لەو کاتەدا دەستبەجێ قەستەرەمان بۆ کرد و ئێستا تەندروستیی جێگیرە''.
لەنێو نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆرانی فێرکاری بەشی پشکنینی پێشوەختە بۆ نەخۆشییەکان و شێرپەنجەی مەمک کرایەوە و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران دەڵێت، چیدیکە دانیشتووانمان پێویست ناکات بۆ پشکنین، سەردانی هەولێر بکەن.
کۆنسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر رایدەگەیێنێت، فەرەنسا زۆر گرنگی بە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی تەندروستی لەبارەی پێشگیری لە شێرپەنجەی مەمک دەکات، ''چونکە 12.5٪ـی خانمان لە فەرەنسا شێرپەنجەی مەمکیان هەیە''.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان فرۆشتنی زیاتر لە 20 جۆری خواردن و خواردنەوە لە فرۆشگە 'حانووت'ـی قوتابخانەکان قەدەخەدەکات؛ خواردنەوە گازی و وزەبەخشەکان لە قەدەخەکراوەکان.
خولی دووەمی هەڵمەتی پێدانی ڤاکسینی دژ بە ئیفلیجیی منداڵان بۆ منداڵانی غەززە بەڕێوەدەچێت و ئەمجارە لەگەڵ پێدانی ڤاکسینەکە، دەرزیی ڤیتامین A بە منداڵان دەدرێت، بەرپرسێکی یونیسێف دەڵێت: ''ئەو ڤیتامینە بەرگریی جەستە منداڵان بەهێزدەکات''.
لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما و سەرەتای وەرزی پاییز، تووشبوون بە نەخۆشییە درمییەکان {گوازراوەکان} زیاددەبێت بەتایبەت ئەنفلەوەنزا، بەپێی سەرچاوە جیهانییە تەندروستییەکانیش باشترین رێگەی پێشگیری لێیان؛ ڤاکسینە.
پسپۆڕێکی خۆراک و رێنوێنیکاری تووشبووانی شەکرە لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ئەو بانگەشەیەی کە گوایە بە گیراوە دەتواندرێت کێش داببەزێت، بە تەواوی هەڵەیە و ئەوە تەنیا ئەفسانەیە.
بە فەرمی پەیمانگەی رۆبەرت کوخ بۆ تەندروستیی گشتی لە ئەڵمانیا یەکەم تووشبووی گۆڕاوی نوێی ڤایرۆسی 'ئاوڵەی مەیموون'ـی راگەیاند و رێکارەکانی خۆپارێزی لێی گیراونەتەبەر.
پسپۆڕێکی پزیشکیی خێزانی دەڵێت، ئەوانەی لە کارەکانیان زیاتر جەستە بەکاردەهێنن و دەجووڵێن یاخود ئەوانەی مێشکیان زۆر بەکاردەهێنن، پێویستیان زیاتر بە خەو هەیە بەراورد بەوانەی کە ئیشەکانیان بە دانیشتنەوەیە و کەمتر دەجووڵێن.
توێژینەوەیەک لە ئوسترالیا دەریدەخات، وەستان بەپێوە بۆ ماوەیەکی زۆر سووڕی خوێن لاوازدەکات و بە درێژخایەنی زیان بە فەرمانەکانی دڵ دەگەیێنێت.
چارەسەرکارێکی دەروونی ئاشکرای دەکات، کەسی خەمبار دەتوانێت هێشتا چێژ لە چالاکییەکانی ژیانی رۆژانە وەربگرێت و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی بپارێزێت، بەڵام ئەمە لە تووشبووانی خەمۆکی بە پێچەوانەوەیە.
پسپۆڕێکی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی ئاشکرای دەکات، زۆرینەی ئەوانەی بۆ ماوەیەکی زۆر لە یەکەی چاودێریی چڕ دەمێننەوە، تووشبووی هەوکردنن کە بە دەرمان چارەسەر ناکرێن، ئەمەش پێیان دەڵێن، ''بەهێزبوونی بەکتریاکان''.
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، میوزیکە هێمن و لەسەرخۆکان یارمەتیی کەمکردنەوەی ئازارەکانی جەستە دەدەن.
پسپۆرێکی شیکاری نەخۆشییەکان دەڵێت: نابێت لەخۆڕا زەیتەکان تێکەڵبکرێن، چونکە دەشێت کاریگەریی لاوەکییان هەبێت.
پسپۆڕێکی تەندروستیی گشتی لەبارەی ڤاکسینی ئەنفلەوەنزاوە دەڵێت، زۆر سەلامەتە بۆ بەکارهێنان و واتلێدەکات کە تووشی ئەنفلەوەنزا و لێکەوتە مەترسیدارەکانی نەبیت.
پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان ئاشکرای دەکات، بەکارهێنانی منداڵ بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و ئاهەنگگێڕانی لایەنگیری لە حیزبێک بەتایبەت دوای هەڵبژاردن کاریگەریی لاوەکیی دەروونی لەسەر منداڵەکە دەبێت
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی سێوە و کۆمەڵەی خۆراک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، سێو دژەهەوکردنێکی بەهێزە و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەکانیش کەمدەکاتەوە.
پسپۆڕان لە ئەمریکا و سەنگاپوور رێگەیەکی نوێ بۆ دووبارە دروستبوونەوەی خانەکانی مێشک و چالاککردنەوەیان پێشنازدەکەن و دەڵێن، ئەگەر رێگەکە سەرکەوتووبێت ئەوا دەبێتە یەکەم چارەسەری جەڵتەی مێشک و لەبیرچوونەوە.
پسپۆڕێکی خۆراک رایدەگەیێنێت، شەربەتە دەستکردەکانی هەنار مادەی زیادیان تێدایە و دەشێت ژەهراویبن، بۆیە هەمیشە باشترە کە شەربەتی هەناری سرووشتی بخورێتەوە.
لە بنکەیەکی دەنگدان، خانمێک گوتی، زۆر فاستم بەکارهێناوە و هەموو جارێک کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆرم هەبووە و ناچار دەنگدانەکەم دوادەکەوێت.
لێکۆڵینەوەیەک لە کەنەدا ئاشکرای دەکات، یارییە ئەلیکترۆنییەکان توانا هزرییەکانی مێشک باشتردەکەن.
توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەمریکا لەبارەی خەمباربوون و هەستکردن بە بێزاری لە کاتی خۆرئاوابوون دەریدەخات، ترس و دڵەڕاوکێ لە خەوتن هۆکاری خەمباربوونن لە ئێواران.
پسپۆڕێکی پزیشکیی خێزانی لە هەولێر چەند رێنوێنییەک پێشنیازدەکات بۆ ئەوەی بە تەندروستییەوە هاونیشتمانییان دەنگبدەن و دەڵێت: پێویستە رەچاوی بەساڵاچووان و خانمانی دووگیان بکرێت، چونکە ئەوانە دوو گرووپی مەترسیدارن بۆ تێکچوونی باری تەندروستی.
خانمێکی ئەمریکی دانیشتووی شیکاگۆ بە کەمتر لە ساڵێک 26 کیلۆگرام کێشی دادەبەزێنێت و دەڵێت، بێزاربووە لە قەڵەوییەکەی و لەکاتی خەوتندا هەناسەی تەنگکردووە و پەستانی خوێنیشی بەرزکردووەتەوە.
پڕۆفیسۆرێکی بۆماوەزانی و جێپەنجەی DNA ئاشکرای دەکات، بۆ باشترخوێندنەوەی پەنجەمۆر لە ئامێرەکانی دەنگدان، پێشوەختە شێدارکەرەوەی دەستەکان بەکاربێت و نابێت لەکاتی دەنگدان دەستیان پیس، تەڕ و چەور نەبێت.
د. شاخەوان محەممەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری لەبارەی ئەو کەسانەی ئامێرەکانی دەنگدان پەنجەمۆریان ناخوێنێتەوە دەڵێت، هۆکارەکەی دەشێت ئەکزیما و وشکبوونەوەی پێست بێت کە خەتەکانی پێست خراپدەکات.
لێکۆڵینەوەیەکی نوێی گۆڤارێکی تەندروستی دەریدەخات، خواردنەوەی ئاو لەدوای لەخەوهەڵسان یارمەتیی کەمبوونەوەی ماندوویەتی و ناڕێکیی دەروونی دەدات.
بەرپرسی ئۆفیسی تۆڕی میدیایی رووداو لە چین دەڵێت: لە وڵاتەکە 285 ملیۆن منداڵ و نەوجەوانی خوار 18 ساڵان هەن کە 200 ملیۆنیان بەکارهێنەری ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانن بەتایبەت مۆبایل و ئایپاد.
بەڕێوەبەری سەنتەری بانکی خوێن لە کۆیە رایدەگەیێنێت، کێشەی کەمیی کارمەندیان هەیە و بەهۆیەوە ناتوانن بەشێک لە کارەکانی بانکی خوێن رابپەڕێنن.
مامۆستایەکی زانکۆ و پسپۆڕی ژینگە ئاشکرای دەکات، لە عێراق بەشێکی زۆری یاسا و رێساکانی پاراستنی تەندروستی و ژینگە جێبەجێ ناکرێن، بەڵام لە هەرێمی کوردستان جێبەجێکردنەکان باشترن.
توێژینەوەیەک لە ئەڵمانیا دەریدەخات، بۆنی کیمیایی کەسی دەکرێت ببێتەهۆی لاوازبوونی سیکڵدانۆچکەکانی هەوا و هەستیاریی کۆئەندامی هەناسە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار رایدەگەیێنێت، ئێستا بەشێکی زۆری منداڵانی تووشبووی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار، دووچاری فرەجووڵەیی و لاوازیی سەرنج بوونەتەوە، هاوکات ئەمەش دەگەڕێنێتەوە بۆ زیادبەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی گوازراوەی کۆئەندامی هەناسە لە رووسیا، قوتابخانەیەکی شاری چێڵیابێنسک دادەخرێت.
بەپێی بەدواداچوونەکانی رووداو بەشێکی سەرەکیی ئەو مادانەی لەنێو پۆستەرەکانی هەڵبژاردن و چاپەمەنییەکان بەکاردەهێندرێن ژەهراوین و چەندین کاریگەریی لاوەکیی کورتخایەن {هەستیاری} و درێژخایەن {شێرپەنجە}ـی لەسەر مرۆڤ دەبێت
لە بانگەشەی هەڵبژاردن سێ ملیۆن مەتر فلێکس بەکارهێنراون، پسپۆڕێکی پیشەسازی و نەوت ئاشکرای دەکات، سووتاندنی فلێکس زیانی زۆر بە مرۆڤ و ژینگە دەگەیێنێت، چونکە مادەی ژەهراوی تێدایە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە نوێترین رێگە چارەسەرەکان و مامەڵەکردنەکان بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە ئاشکرادەکات و دەڵێت: چارەسەرەکان لەڕووی نەشتەرگەری و دەرمانەوە پێشکەوتوون و ئێستا کوالێتیی چارەسەری بۆ شێرپەنجە باشتربووە.
وەزیری تەندروستیی ئەڵمانیا لە لووتکەی تەندروستیی جیهانی جەخت لە ئامادەکاری بۆ پەتای داهاتوو دەکات و دەڵێت: لە هەموو کاتێک زیاتر پێوستمان بە ئامادەکارییە.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی ئێسک، شکان و جومگە رایدەگەیێنێت، قەڵەوی هۆکارێکی سەرەکییە بۆ پچڕانی بەستەری ئەژنۆ و هەر کیلۆگرامێکی زیاد، پێنج کیلۆگرام پەستان دەخاتە سەر ئەژنۆکە.
کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا لە نوێترین راگەیێندراویدا ئاشکرای دەکات، ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک لە خانمانی خوار 50 ساڵان زیادبووە و چەند هۆکارێکیش بۆ ئەوە باسدەکات.
لە قەزای سەیدسادق بەشێک لە کارمەندانی خۆبەخش و تازەدەرچووی تەندروستی لەبەردەم نەخۆشخانەی گشتیی قەزاکە کۆبوونەوە و دەڵێن، 11 ساڵە بە خۆبەخشی مافی دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان پێشێلکراوە.
لە پارێزگای هەولێر نوێنەرانی خۆبەخشی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان گردبوونەوە، داوای دامەزراندن دەکەن و دەڵێن، ''زیاتر لە 10 ساڵە خزمەت دەکەین، بەڵام نە بە گرێبەست و نە بە هەمیشەیی دانەمەزراوین''.
لە لووتکەی تەندروستیی جیهانی دا سەرۆکی WHO گوتی، ''بەبێ بوونی ئاشتی، شتێک نییە بە ناوی تەندروستی''، هاوکات گوتیشی، کاتێک تەندروستی لە مەترسیدا بێت، ئەوا هەموو شتێک دەکەوێتە مەترسییەوە.
سەرۆکی بەشی نەخۆشییەکانی گورچیلە لە سەنتەری شووشتنی گورچیلە لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، 40٪ـی ئەوانەی گورچیلەکانیان بە یەکجاری پەککیان کەوتووە، بەهۆی نەخۆشیی شەکرەوە بووە کە پێیان نەزانیوە.
پارکی ئازادییە لە سلێمانی و کۆمەڵێک تووشبوو و چارەسەربووی شێرپەنجە وەرزش دەکەن.
لە هەولێر گەنجێکی دەرچووی بەشی دەرمانسازی لە زانکۆی هەولێری پزیشکی دووکانێکی ئایسکرێمی هەیە و هەرچەندە لە پسپۆڕییەکەی خۆی کارناکات، بەڵام بەشێک لە زانیارییەکانی بۆ ئەم کارەی ئێستای بەکارهێناوە.
چارەسەرکارێکی دەروونی دەریدەخات، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دڵەڕاوکێ زۆرجار پەنا دەبرێتە بەر چەند خوویەکی هەڵە وەکو بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیاکان، ''چونکە تووشبوون بە دڵەڕاوکی زیاددەکەن''.
لێکۆڵینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەریدەخات، لە هەر کاتێک و لەهەر تەمەنێکدا واز لە جگەرەکێشان بهێنیت، ئەوا کاریگەریی دەبێت لەسەر درێژکردنەوەی تەمەن و بە تەندروستهێشتنەوەی جەستە.
گوتەبێژی تەندروستیی عێراق دەڵێت: ئێستا چەند بریندارێکی لوبنان لە نەخۆشخانەکانی شوێنە پیرۆزەکان و نەخۆشخانەکانی وەزارەتی تەندروستی هەن و بەو پەڕی تواناوە خزمەتیان دەکەن.
نوێترین راپۆرتی کۆشکی سپی تایبەت بە دۆخی تەندروستیی کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، لە ''باشترین دۆخی تەندروستی''ـیدایە و شیاوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار رایدەگەیێنێت، بەرزیی پەستانی خوێن هۆکارێکی بڵاوی تووشبوونە بە جەڵتەی مێشک، بەجۆرێک کەمبوونەوەی پێنج نمرەی پەستانی خوێن، 13٪ ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک کەمدەبێتەوە.
توێژینەوەیەک لە فینلاند دەریدەخات، ئەو خانمانەی لە ماوەی دووگیانیدا وەرزش دەکەن و جووڵەی رۆژانەیان هەیە، ئەگەری تووشبوونی منداڵەکەیان بە هەناسەتەنگی و رەبۆ کەمترە.
ئەمساڵیش لە ئەڵمانیا لووتکەی تەندروستیی جیهانی بەڕێوەدەچێت و رێنوێنییەکانی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکاریی کەشوهەوا و بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە کەرتی تەندروستیدا دوو لە مژارە سەرەکییەکانی لووتکەکەن؛ تیمێکی لووتکەی تەندروستیی کوردستانیش ئامادەدەبن.
تیمێک لە 50 پسپۆڕ و شارەزای بواری پزیشکی و تەندروستیی سەر بە لیژنەی پزیشکیی لانسێت ئاشکرای دەکەن، تاوەکو 2050 پێویستە رێژەی مردنی پێشوەختە واتە لە خوار کەسانی 70 ساڵان نیو ئەوەندە کەمببێتەوە.
لە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان قوتابخانەی منداڵبوون کراوەتەوە تاوەکو خانمان لە پڕۆسەی دووگیانبوون و دووگیانی ئاشنابکەن.
سەرۆکی لیژنەی زانستیی نەخۆشخانەی هیوا ئاشکرای دەکات، پێویستیان بە دوو دەرمانی گرنگە بۆ ئەوەی ژیانی بەشێکی زۆر لە تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک پارێزراوبێت، بۆ یەک مانگ دەرمانێکیان 750 دۆلار و دەرمانەکەی دیکەش نزیکەی پێنج ملیۆن دینارە.
لە هەولێر خانمێکی 'عەرەب' ویستوویەتی ' بە نایاسایی' کاری جوانکاری {فیلەر و بۆتۆکس} بۆ چەند کەسێک بکات، بەڵام ئاشکرا بووە و زانراوە کە پزیشک نییە و مۆڵەتی کارکردنیشی نییە.
پسپۆڕێکی ژینگە رایدەگەیێنێت، وڵاتە پیشەسازییەکان پابەندی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا نابن و تائێستاش کاری جیدی لەسەر بەرەنگاربوونەوەی ئەو گۆڕانانە نەکراوە.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی گورچیلە و میزەڕۆ ئاشکرای دەکات، کاریگەریی درێژخایەنی دەرزییەکانی هۆرمۆنەکان بۆ لەشجوانی دەشێت نەزۆکبوون و لاوازیی سێکسی بن بەتایبەت لە پیاواندا.
نزیکەی 30 یاریزان لە دهۆک بوونەتە قوربانیی بەکارهێنانی هۆرمۆنەکان لە بواری لەشجوانی، پسپۆڕێک لەبارەی ئەو هۆرمۆنانەوە دەڵێت: ''دەبنەهۆی لاوازیی سێکسی و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەش زیاددەکەن''.
پسپۆڕێکی خۆراک رایدەگەیێنێت، دایک و باوکان بەرپرسی سەرەکین بۆ قەڵەوبوونی منداڵ و پێویستە بە تەواوی کۆنتڕۆڵی ژەمی خۆراک و جووڵەی منداڵەکە بکەن، لە بارەی خۆراکی قوتابخانەکانیش راستییەک ئاشکرادەکات.
کۆمەڵەی ئەورووپی بۆ تەندروستی ئاشکرای دەکات، ئەوانەی خەویان باشە، رێژەی کۆلیستڕۆڵیشیان هاوسەنگە.
لە هۆڵێکی داخراوی ناوچەی کۆستا مێسای ئەمریکا، لەگەڵ مار دا، یۆگا دەکرێت و خاوەنی بیرۆکەکە دەڵێت، بەو رێگەیە ترسی ئەوانە دەردەکەین کە لە مار دەترسن و فۆبیایان هەیە.
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، سەتان جۆری بەکتریا لەسەر دووشی گەرما و فڵچەی ددان هەن، پسپۆڕێکیش رێنوێنیی هاووڵاتییان دەکات کە بایەخ بە خاوێنکردنەوەیان بدرێت.
هەمیشە جەنگ دژی پیربوون و هەوڵدان بۆ بە گەنجی مانەوە مژاری سەرەکیی بەردەم تاکەکانی هەموو سەردەمە جیاوازەکان بووە، توێژەرانی ئەمریکی و کەنەدی گەیشتوونەتە ئەوەی کە دەرمانێک دەتوانێت ئەو گرێ کوێرەیە بکاتەوە.
توێژینەوەیەکی نوێێ ئەم دواییانەی جیهانی دەریدەخات، زێدەڕۆیی لە خواردنەوەی قاوە و چەند خواردنەوەیەکی دیکە دەکرێت کۆتاییەکەی جەڵتە بێت.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی دڵ لە جۆرجیا شەش خووی دژ بە تەندروستیی دڵ ئاشکرادەکات و کێشانی جگەرە و نێرگەلە یەکێکە لە خووەکان.
لە ئەمریکا جۆرە پشکنینێکی نوێ بۆ پێوانەی تەمەنی بایۆلۆژیی جەستە تاقیدەکرێتەوە کە وردییەکی زۆری هەیە و پسپۆڕان دەڵێن، ''کاتی مردنیش دیاریدەکات''.
بۆ یەکەمجار نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتن لە قەزای بەردەڕەش کرایەوە و بەرپرسی راگەیاندنی قەزاکە دەڵێت: ''40 کارمەندی پسپۆڕیی جیاواز بۆ نەخۆشخانەکە دابینکراون''.
پسپۆڕێکی نەخۆشی و شێرپەنجەی مەمک لە ئەمریکا دەڵێت: شێرپەنجە بە زوویی دەستنیشانبکرێت، ئەوا چارەسەریشی ئاسان دەبێت، هەربۆیە پێشنیازدەکات، لەکاتی تێبینیکردنی هەر گومانێک لە تەندروستیی مەمک، سەردانی پزیشک بکرێت.
توێژینەوەیەک لە هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، بەشێک لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان سێ ئەوەندەی ئاستی ستاندارد بۆ سەوزە و میوەکانیان قڕکەرەکان بەکاردەهێنن، ئەمەش جەستە ژەهراویدەکات.
خەڵاتی نۆبڵ لە پزیشکی یان فیسیۆلۆژی راگەیێندرا و بەخشرا بە دۆزەرەوەی microRNA کە رۆڵی سەرەکی هەیە لە گۆڕینی جینەکان بۆ پڕۆتین و فەرمانە جیاوازەکانی جەستە.
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی هونەریی وەزارەتی ژینگەی عێراق رایدەگەیێنێت، سەتان جۆر مادەی قڕکەر لە بازاڕەکانی عێراق دا هەن و بەشێکیشیان بە نایاسایی هاوردەکراون.
ساڵێک بەسەر بەردەوامیی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس تێدەپەڕێت و تەندروستیی غەززە دەڵێت، 310 کارمەندی تەندروستی کوژراون و 242 بنکەی تەندروستیش کراونەتە ئامانج.
بەرپرسی بەشی کوتان لە هەولێر رایدەگەیێنێت، ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا بە تەواوی سەلامەتە و دوای چەند پشکنینێکی ورد، ئینجا بڕیاری بەکارهێنانی دەدرێت، هەر بۆیە پێشنیازدەکات، لەم وەرزە بایەخ بە کوتان دژی نەخۆشییەکە بدرێت.
ناوەندی نیشتمانیی زانیاریی قڕکەرەکان NPIC لە ئەمریکا وڵاتان هۆشیاردەکاتەوە لە قەدەخەکردنی مادەیەکی قڕکەر بە ناوی DDT.
توێژینەوەیەک لە تورکیا دەریدەخات، خواردنی شوکولاتەی رەش یارمەتیی کەمکردنەوەی ئازاری سووڕی مانگانە دەدات.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایدەگەیێنێت، ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک لە 10 مانگی ئەمساڵ بەراورد بە 10 مانگی سەرەتای ساڵی رابردوو زیادبووە، هۆشداریش دەداتە خانمان کە ''خودپشکنینی مەمک بکەن''.
لە بەغدا دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان نزیکەی زیاتر لە 10 جارە خۆپێشاندان دەکەن و 'داوای دامەزراندنی هەموویان' دەکەن.
لە هەولێر هەڵمەتێک بۆ منداڵانی تووشبووی ئیفلیجی راگەیێندرا و بەڕێوەبەری سەنتەرێکی شیاندنەوەی منداڵانی تووشبوو دەڵێت: ''ئیفلیجی نائومێدی نییە و دەکرێت نەخۆشییەکە چارەبکرێت''.
بە گوێرەی ریزبەندییەکی جیهانیی، پسپۆڕێکی کورد پلەی یەکەم لە پسپۆڕیی نەخۆشییە گوازراوەکان بەدەستدەهێنێت و دەڵێت، پێویستە بایەخی زیاتر بە توێژەران بدرێت و پێداویستیی زیاتریشیان بۆ دابینبکرێت.
تەندروستی و بەتایبەتیش تەندروستیی گشتی، یەکێکە لەو مژارە سەرەکییانەی کە پەیوەندیی راستەوخۆی بە پاراستن و باشترکردنی کوالێتیی ژیانی هاونیشتمانییانەوە هەیە، چەند خاڵێکی هاوبەشیش لەنێوان چەند حیزبێکدا هەن وەکو بایەخدان بە کوالێتیی دەرمان، دابینکردنی بیمەی تەندروستی و زیادکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی نەخۆشخانەی حکومییەکان.
پسپۆڕێکی نەشتەرگەری و نەخۆشییەکانی مەمک رایدەگەیێنێت، بەساڵداچوون هۆکارێکی پێشەنگە بۆ زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە و پێویستە خانمان لە دوای 40 ساڵان، بایەخ بە پشکنینەکانی شێرپەنجەکە بدەن.
خانمێکی راهێنەری ئەمریکی نهێنییەکانی کەمکردنەوەی کێشی ئاشکرادەکات و دەڵێت: بە قوربانیدانێکی زۆر 72 کیلۆگرام و نیو کێشم دابەزاند و ''ئێستاش دڵخۆشم''.
بۆ پێشگیری لە بەهێزبوونیان، پسپۆڕانی چین و چیک دەرمانێکی نوێ دەدۆزنەوە و ناوی لێدەنێن ''دژەبەکتریای ئەتۆمی''.
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، هەزاران کەس بەهەڵە دەستنیشانی نەخۆشیی بەرزەپەستانی خوێنیان بۆ کراو و بە هەڵە دەرمانیان وەرگرتووە.
لە ئینگلاند پشکنینی پێشوەختە بۆ هەزاران کۆرپەی تازەلەدایکبوو دەکرێت و ئەمانجیش لە هەڵمەتەکە ئەوەیە کە دەستنیشانی نەخۆشییە دەگمەن و سکماکییەکان بکرێت.
خانمێک لە چین دووانەیەک {کوڕێک و کچێک}ـی بە دوو منداڵدانی جیاواز دەبێت و ''هەردوو منداڵەکە تەندروستن''.
پسپۆڕێکی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە رایدەگەیێنێت، لەم وەرزەدا چەند نەخۆشییەک بڵاودەبنەوە کە نیشانەکانیان لەیەک نزیکن، هەروەها دەڵێت: تووشبووانی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە پێشەنگی کەیسە تۆمارکراوەکانی نەخۆشخانەیە.
دامەزراوەیەکی پزیشکی دەریدەخات، کێشانی جگەرە و نێرگەلە ئەگەری تووشبوون بە خەوزڕان زیاددەکات و تەنانەت هۆکارێک دەبێت بۆ وەستانی کاتیی هەناسەدان لەکاتی خەو.
رێکخراوێکی ئیماراتی بە بۆنەی مانگی ''ئۆکتۆبەری پەمەییەوە'' نۆرینگەیەکی گەڕۆکیان دروستکردووە لەشێوەی کەرەڤانە و بە شوێنە جیاوازەکانی ئیماراتدا دەگەڕێن، تاوەکو پشکنینی مەمک بۆ خانمان بکەن.
پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، بانگەشەی هەڵبژاردن دوودڵی و نائارامی لای تاک دروستدەکات بەتایبەت بەربژێران، تەنانەت دەڵێت: ''نابێت منداڵ بە خراپی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاربهێندرێت''.
جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دەروونیی هەولێر رایدەگەیێنێت، لەنێو گەوران 'خەمۆکی و دڵەڕاوکێ' لەنێو منداڵانیش 'کێشە رەفتارییەکان' بڵاون و ئاماری کێشە دەروونییەکانیش لەنێو گەوران روو لە زیادبوونە.
کۆمەڵەی شەکرە لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، گوشاری دەروونی و دڵەڕاوکێی بەردەوام دەشێت بەدوای خۆیدا تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە بهێنێت و کاریگەریی لاوەکیی لەسەر مێشک دەبێت.
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، یارییە هزرییەکان وەکو پەزڵ و وشەکاری ئەگەری تووشبوون بە نیشانەکانی لەبیرچوونەوە کەمدەکەنەوە.
لە چین بە رێگەیەکی نوێ خانمێکی تووشبووی شەکرەی جۆری یەک چاکدەکرێتەوە، پسپۆڕان دەڵێن، چارەسەرەکە تەنیا 30 خولەک دەخایەنێت.
بەڕێوەبەری کوتان لە تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، بەهۆی نەبوونی بودجە ناتوانن ڤاکسین بگەیێننە ناوچە دوورە دەستەکان و داواش لە هاونیشتمانییان دەکات، بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژە ئەنفلەوەنزا، بچنە بنکە و نەخۆشخانەکان.
زانایەکی کورد لە ئیتاڵیا بەهۆی توێژینەوەیەکی لەبارەی مێشکی رۆبۆت ناوی دەچێتە نێو 2٪ـی زانایانی جیهان، ئەو دەڵێت، ''دەمانەوێت زانیارییەکانی مێشکی مرۆڤ بگوازینەوە بۆ مێشکی رۆبۆتی''.
وەزارەتی تەندروستی و دانیشتووانی میسر هۆشداری دەداتە دایک و باوکان لەوەی کە ئاگاداری کێشی جانتای منداڵە قوتابییەکانیان بن، بەجۆرێک کێشی جانتا زیاتر نەبێت لە 10٪ بۆ 15٪ـی کێشی منداڵەکە.
توێژینەوەیەکی جیهانی دەریدەخات، بەراورد بە ساڵانی رابردوو، سۆشیاڵ میدیا کێشەی زیاتری لەنێوان منداڵ و نەوجەوانان دروستکردووە.
یەکێتیی تەندروستیی هیندستان رایدەگەیێنێت، نزیکەی 30٪ـی خەڵک تووشبووی نەخۆشیی چەوریی سەر جگەری ناکحولین، واتە جگەریان بە هۆکاری دیکەی ناڕێکیی شێوازی ژیان، چەوریی لەسەر کۆبووەتەوە.
کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، 5٪ـی هۆکارەکانی شێرپەنجە پەیوەندیی راستەوخۆیان بە خواردنەوەی کحولەوە هەیە و دەشێت 100٪ پێشگیرییان لێبکرێت.
لە تورکیا پزیشک و پەرستاران لە مووچەکانیان ناڕازین و چوونیان بۆ ئەورووپا زیادی کردووە، شەوکەت هەرکی لەم بارەیەوە راپۆرتێکی کردووە و چەند پزیشکێکی دواندووە.
پزیشکێکی نیشتەجێی خولاو دەڵێت، دڵ سەرەکیترین ئەندامی جەستەیە و لەکارکەوتنی واتە کۆتایی ژیان، دەشڵێت: ''مەهێڵە لەکار بکەوێت و هەمیشە تەندروستیی بپارێزە''.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە ئاشکرای دەکات، بە ئەگەرێکی زۆرەوە پیسبوونی هەوا هۆکارێکی سەرەکییە بۆ زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان.
بە گوێرەی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی، دڵ ئەندامێکی ماسوولکەییە و قەبارەکەی یەکسانە بە قەبارەی مشتی دەست. تەنانەت لە رۆژێکدا دڵی کەسێکی ئاسایی 100 هەزار جار لێدەدات.
کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی لە سۆران، هەڵمەتی ''سفر پلاستیک'' رادەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 500 کەس بەشدارن، بەڕێوەبەری کۆمەڵگەکە دەڵێت: لە چێشتخانەکەمان هەموو کەلوپەلێکی پلاستیکمان قەدەخەکردووە و لەمەودوا دەبێت بەشێکی پەروەردە تایبەت بێت بە هاندان بۆ پاراستنی ژینگە.
سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی تورکیا رایدەگەیێنێت، لە وڵاتەکە کێشەی کۆچکردنی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی هەیە و بۆ ژیانێکی شایستە دەچنە وڵاتانی دیکە.
سەرۆکی کۆمەڵەی پسپۆڕانی منداڵان لە ئامەد رایدەگەیێنێت، بەهۆی زیادبوونی ژمارەی منداڵان، ژمارەی نەخۆشییەکانیش زیادبوون بەتایبەت لەم وەرزە.
راهێنەر و رێنوێنیکارێکی پەروەردەیی رایدەگەیێنێت، ئەندامانی خێزان و هاوڕێ کاریگەریی لەسەر دەستنیشانکردنی بەشی وێژەیی و زانستی هەیە و زۆرجار قوتابی خۆی بڕیارنادات.
توێژەران لە رووسیا ئەپێکیان دروستکردووە بۆ ئەوەی پێوانەی پەستانی خوێنی پێبکەن و لەنێو مۆبایلەکانیدا بەکاریبهێنن.
پسپۆڕانی ئەمریکی ئاشکرای دەکەن، گوێنەدان بە خاوێنیی ددانەکان و پاکنەکردنەوەیان دەشێت هۆکاربێت بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە و هۆشداریش دەدەن.
ئاژانسی پاراستنی ژینگە لە ئەمریکا ئاشكرای دەکات، ئەو مادە قڕکەرانەی لەسەر سەوزە و میوەکاندا هەن، دەشێت لەکاتی خواردنیان زیان بە خانمانی دووگیان و کۆرپەلەکانیان بگەیێنن.
دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا دەرمانێکی نوێ بۆ نەخۆشیی شیزۆفرینیا پەسنددەکات و 60٪ نیشانەکانی نەخۆشییەکە کەمدەکاتەوە.
پسپۆڕێکی پەرستاریی مامانی و ماستەر لە بەرهەمەکانی جوانکاری دەڵێت: بەهیچ شێوەیەک مەسکارەی کەسێکی دیکە بەکارنەهێندرێت، هۆکارەکەش رووندەکاتەوە.
کەیت وێنسلێت، خانمە ئەکتەری بەریتانیی 48 ساڵان دەڵێت، هیچ شەوێک بە ماکیاژەوە نەخەوتووە و هیچ خۆراکێکی سوێریش ناخوات.
ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی لە بەریتانیا NHS رایدەگەیێنێت، کێشەکانی پڕۆستات لە پیاواندا زیادبووە و ئێستا لەکۆی سێ پیاوی سەروو 50 ساڵان، یەکێکیان تووشی کێشەیەکی جیدیی پڕۆستاتە، توێژینەوەیەکیش ئاشكرای دەکات، لەنێو بەساڵاچووان رێژەکە زیاترە.
بەڕێوەبەری سەنتەری شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی مەمک لە رانیە ئاشکرای دەکات، لە 18 مانگدا 35 تووشبووی شێرپەنجە لە سەنتەرەکەیان تۆمارکراون و بۆ چارەسەریش نێردراون بۆ هەولێر و سلێمانی.
راگرایەتیی کۆلێژی دەرمانسازیی زانکۆی دهۆک ئاشکرای دەکات، لە ساڵی 2013ـەوە تاوەکو ئێستا تەنیا دوو خولی دەرچووان دامەزراون و داوای بایەخدانی زیاتر و بەتایبەتیش دامەزراندنیان دەکات.
راگرایەتیی کۆلێژی دەرمانسازیی زانکۆی سلێمانی ئاشکرای دەکات، زۆریی ژمارەی دەرچووانی کۆلێژەکە کێشەی سەرەکییانە و دەڵێت: ئەوە کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی هەلی کار دەبێت.
بەگوێرەی بەدواداچوونێکی دێسکی تەندروستیی رووداو لە هەشت ساڵی رابردوودا زیاتر لە دوو هەزار و 200 دەرچووی کۆلێژی دەرمانسازی دانەمەزراون، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە ساڵی 2015ـەوە هەرێمی کوردستان کەوتە نێو قەیرانی ئابوورییەوە.
پسپۆڕێکی پزیشکیی خێزانی رایدەگەیێنێت، پێویستە دایک و باوک ژینگەیەکی لەبار بۆ منداڵە قوتابییەکەیان دابینبکەن، تاوەکو خەویان باش و رێک بێتەوە، لەبارەی بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانیشەوە هۆشداریدەدات.
پسپۆڕێکی تەندروستیی گشتی رایدەگەیێنێت، قوتابخانەکان شوێنی فێربوونی هەزاران قوتابی و خوێندکارن، بۆ ئەوەی خوێندکاران بخوێنن پێویستە ژینگەیەکی تەندروست دابینبکەین بۆ خوێندکاران و مامۆستایان ئەمەش بە چەند ستانداردێکی زانستی دەبێت.
بەیانی لە هەرێمی کوردستان ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات و راهێنەرێکی پەروەردەیی دەڵێت، لە قوتابخانەکاندا قۆناخە سەرەتاییەکان کێشەی زۆریان بۆ دروستدەبێت، دەروونناسێکیش دەڵێت: ''نابێت قوتابخانە وەکو ئامرازێکی ترس لەلای قوتابی بەکاربێت''.
توێژەرێکی کورد لە شاری سۆرانەوە دوو جۆری نوێی بەکتریا لە ئاوەڕۆی سەرەکیی شارەکە دەدۆزێتەوە، لە بانکی جیهانیی جینەکان لە ئەمریکا تۆماریان دەکات، ئەو مامۆستایە بەو دۆزینەوەیە ناوی زانکۆی سۆرانی بردووەتە نێوەندە جیهانییەکان.
سەرچاوەی پزیشکیی مایۆکلینیک ئاشکرای دەکات، خۆشووشتن بە ئاوی گەرم چالاکییەکانی مێشک بەهێزدەکات و خەویش خۆشدەکات، لەبارەی خۆشووشتن بە ئاوی ساردیشەوە دەڵێت، گوشاری دەروونی کەمدەکاتەوە.
پسپۆڕێکی زانستە ژینگەییەکان ئاشکرای دەکات، ئەو تەمەی لە شاری سلێمانی دەبیندرێت چەندان پێکهاتەی ژەهراویی ئۆتۆمبێل، کارگە، ماتۆڕ و موەلیدەکانە و بە رێژەیەکی زۆریشی لە گەڕەکانی نزیک تانجەڕۆیە.
بەڕێوەبەری سەنتەری نەخۆشییەکانی مەمک لە رانیە ئاشکرای دەکات، ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە لە دەڤەرەکە زیادبووە و خەڵكێکی زۆر دێنە سەنتەرەکە خۆیان دەپشکنن.
کۆمەڵەی خۆراک لە سوێد ئاشکرای دەکات، لەکاتی خواردنی یەک پەرداخ شەربەتی پرتەقاڵ چەند گۆڕانێک بەسەر جەستەدا دێن کە وادەکەن کەسەکە هەمیشە لەسەر ئەو کارە بەردەوامبێت.
بریکاری تەکنیکیی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە رووداوی راگەیاند، لە رابردوودا چەند نەخۆشییەکی دیاریکراو لە عێراقدا هەبوون کە رێژەکەیان کەمبوو و 9٪ـی تێنەدەپەڕاند، بەڵام ئێستا بۆ 22٪ بەرزبووەتەوە.
ئاژانسی پزیشکیی ئەورووپی بڕیارێکی نوێ لەبارەی ڤاکسینێکی ئاوڵەی مەیموون دەدات، بەجۆرێک کە رێگە بە بەکارهێنانی دەدات بۆ منداڵ و نەوجەوانانیش بەکاربێت.
بەڕێوەبەری پڕۆگرامی گۆڕانی کەشوهەوا لە UN تایبەت بە رووداوی راگەیاند، کۆمەڵێک پڕۆژەی کورتمەودوا لە ماوەی سێ ساڵ و درێژمەودا بۆ ماوەی 10 ساڵ هەن بۆ پێشگیری لە بەبیابان بوون.
کۆمەڵەی شەکرەی ئەمریکی رایدەگەیێنێت، خواردنی ژەمی بەیانی بۆ تووشبووانی شەکرە دەکرێت کاریگەریی ئەرێنی لەسەر هاوسەنگکردنهی شەکرەکەیان هەبێت و ببێتەهۆی کەمبوونەوەی شەکرەکەیان بەدرێژایی رۆژەکە.
لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق رایدەگەیێنێت، گۆڕانی کەشوهەوا مەترسییەکی جیدییە و بەبێ جیاوازی هەمووان دەگرێتەوە، تەنانەت ئەوەش باسدەکات کە پەیوەندیی راستەوخۆی بە کەمبوونەوە و پیسبوونی ئاویشەوە هەیە.
پسپۆڕێکی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی چاو لە لوبنان رایدەگەیێنێت، بە سەتان نەشتەرگەریی چاویان بۆ قوربانییانی تەقینەوەی پەیجەرەکان کردووە و زۆرینەی قوربانییانیش گەنج بوون.
لە بەریتانیا ژمارەی تووشبووانی لەبیرچوونەوە زیادبووە و پڕۆفیسۆرێک دەڵێت، 850 هەزار تووشبووی لەبیرچوونەوە هەن کە 60٪ـیان نەخۆشیی ئەلزەهایمەریان هەیە.
تەندروستیی ڤێرجینیا ئاشکرای دەکات، کوڵاندنەوەی ئاو هیچ زیانێکی نییە بەڵام نابێت کوڵانەکە کاتێکی زۆر بخایەنێت.
نوێنەرێکی خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی رایدەگەیێنێت، 15 بۆ 20 هەزار دەرچوو بە خۆبەخشی تەندروستی لە سلێمانی کاردەکەن.
پڕۆفیسۆرێکی کورد دەبێتە سەرۆکی دامەزراوەی نەخۆشییەکانی جگەر، پەنکریاس و زراو لە ئەمریکا و دەڵێت، ئامانجیەتی ئەزموونی زیاتری پزیشکانی ئەمریکی بۆ پزیشکانی هەرێمی کوردستان هاوبەشی پێبکات و شارەزایی و لێهاتوویان لە نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی هەناو زیاتر بێت.
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، زۆرینەی ئەو منداڵانی باوک و دایکیان جیادەبنەوە، دووچاری ناڕێکیی دەروونی دەبنەوە بەتایبەت تووشبوون بە خەمۆکی.
پسپۆڕێکی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی چاو دەڵێت، پێش کردنەوەی قوتابخانە و باخچەی منداڵان، پێویستە چاوی منداڵان بپشکنرێت و دڵنیایی هەبێت لە سەلامەتیی چاوی منداڵ.
نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' لە جیهاندا و بەتایبەتیش ئەفریقا لە بڵاوبوونەوەدایە و تووشبوویەکی نەخۆشییەکە لە کۆنگۆ باسی نیشانەکانی دەکات.
توێژینەوەیەکی لە نیوزلاند ئاشکرای دەکات، لە جیهاندا رێژەی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک 70٪ زیادبووە.
سەرچاوەی پزیشکیی مایۆکلینیک رایدەگەیێنێت، زۆرجار ئازاری پشتی خانمان لەماوەی دووگیانیدا هۆکارێکی بۆ تێکچوونی شێوازی ژیان و هۆ و چارەسەرەکانیش ئاشکرادەکات.
پسپۆڕێکی کیمیای ئەندامی ئاشکرای دەکات، بەرکەوتنی گەرمی بە مادە پلاستیکییەکان، ژەهریان لێ دروستدەبێت، هەر بۆیە پێشنیازدەکات کە بە کەوچکی پلاستیکی خۆراک نەخورێت و هۆکارەکەش رووندەکاتەوە.
توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەمریکا ئاشكرای دەکات، بەخێوکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ سەگ دەشێت گوشاری دەروونی کەمبکاتەوە بەتایبەت بۆ کارمەندانی تەندروستی.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری رایدەگەیێنێت، پلازما بۆ سپیکردنەوەی پێست کاریگەریی نییە و باشترە بەبێ راوێژی پزیشک نەکرێت.
بە فەرمی دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا سنووری بەکارهێنانی دەرمانێکی شێرپەنجەی فراوانترکرد بەوەی کە ئاساییە بۆ سەرەتایی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک بەکاربێت.
فیدراسیۆنی تۆپی جیهان ''فیفا'' بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ''WHO'' هەڵمەتێکیان بۆ هۆشیاری و خزمەتکردنی وەرزشڤانان راگەیاند تاوەکو لێکەوتی بەرکەوتنی زەبر و پێکانەکانی سەر و مێشکیان لەسەر کەمببێتەوە.
پسپۆڕێکی دەرمانسازیی کلینیکی و نوێنەری عێراق لە فیدراسیۆنی دەرمانسازیی جیهانی بۆ بەرگریی دژەزیندەییەکان دەڵێت: ''لە هەرێمی کوردستان پێویستە یاسایەکی بەهێز هەبێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی فرۆشتن و پێدانی دەرمانی دژەبەکتریاکان بە نەخۆش، ئەگەرنا کارەسات دروستدەبێت''.
خانمە گۆرانیبێژێکی ئەمریکی چیرۆکی خۆلاوازکردنی ئاشكرادەکات کە نزیکەی 30 کیلۆگرام لە کێشی کەمکردووەتەوە و دەڵێت: ''هیوادارم خەڵک بۆ خۆلاوازکردنەوە پەنا ببەنە بەر رێگەی سرووشتی''.
وەزیری تەندروستیی عێراق رایدەگەیێنێت، دەستنیشانکردنی خێرا و ورد یەکێکە لە رێگە سەرەکییەکان بۆ پاراستنی نەخۆش و باشتربوونەوەی دۆخەکەی.
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، گۆڕاوێکی نوێی کۆرۆنا بڵاوبووەتەوە کە بە خێرایی دەگوازرێتەوە، بەڵام رێژەی تووندییەکەی کەمە.
سەرچاوەیەک لە تاقیگەی ناوەندیی هەولێر تایبەت بە رووداو دەڵێت: لە سەرەتای ئەم مانگە دوو تووشبووی تای خوێنبەربوونمان لە سنووری پارێزگای هەولێر دەستنیشانکردووە.
توێژینەوەیەکی جیهانیی ناوەندێکی بەریتانی ئاشکرای دەکات، مەترسیی بەهێزبوونی بەکتریاکان دەبێتە هەڕەشەیەکی جیدی بۆ سەر دانیشتووانی جیهان و هەموو تەمەنێکیش دەگرێتەوە.
توێژینەوەیەک لە سەنگاپوور ئاشکرای دەکات، ئەوانەی رۆژانە میوە دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆکی و خەمباری لە تەمەنی بەساڵاچووندا کەمدەبێتەوە.
بە گوێرەی دامەزراوەی پسپۆڕانی نەخۆشییەکانی دەم و ددان لە سوێد، 13٪ـی خەڵک جیڕبوونەوەی ددانەکان یاخود لەیەکخشاندنی ددانەکانیان هەیە کە زۆرجار کێشەی جیدیی دەم و ددان و نائاسوودەیی دەروونیی بەدواوەدێت.
کارمەندانی گرێبەست لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی گردبوونەوە و داوای بە هەمیشەیی کردنیان دەکەن، کارمەندێکی تەندروستیی گرێبەست دەڵێت: شەڕی کۆرۆنا و شەڕی داعشیشمان پێکرا، کەچی پشگوێخراوین.
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایدەگەیێنێت، یەکێک لە پێداویستییە سەرەکییەکان بۆ کردنەوە و دانانی هەر سەنتەرێکی راهێنان و شیاندنەوەی منداڵانی ئۆتیزم.
سێلینا گۆمێز، خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئەمریکی لە نوێترین دەرکەوتنیدا ئاشکرای کرد، ناتوانێت منداڵی ببێت، چونکە دۆخێکی دەروونیی هەیە و بەهۆیەوە دەرمان وەردەگرێت.
حکومەتی بەریتانیا لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی قەڵەوی لەنێو منداڵان بڕیارێک رادەگەیێنێت، بەجۆرێک رێکلامی خۆراکە خێراکان لە شاشە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قەدەخەدەکات.
توێژینەوەیەک لە چین رایدەگەیێنێت، قاوە ماسوولکەکان بەهێزدەکات و بەساڵاچووان لە پووکانەوەیان دەپارێزێت.
دوای ئەوەی سێ تووشبووی کۆلێرا لە سنووری کۆیە تۆمارکران، بەشی خۆپاراستنی تەندروستیی کۆیە رایدەگەیێنیت، پشکنینەکانیان بۆ سەرچاوەی نەخۆشییەکە چڕکردووەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی بولگاریا رایدەگەیێنێت، یەکەم تووشبووی کۆلێرا دوای 103 ساڵ تۆمارکرا کە پیاوێکی 23 ساڵانە.
پسپۆڕانی هیندستان جینێک ئاشکرادەکەن کە ''دەبێتەهۆی شێرپەنجەی پەنکریاس'' کە یەکێکە لە شێرپەنجە کوشندەکان.
کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، نەخۆشیی بەرزەپەستانی خوێن لەنێو منداڵان دا بەرزبووەتەوە و هۆشداری دەداتە دایک و باوکان.
ترەمپ دەڵێت: ''دژی لەباربردنی منداڵم''، کامالاش دەڵێت: ''خانمان ئازادن چ بڕیارێک لەسەر جەستەی خۆیان دەدەن و لەباربردن ئاساییە''.
ئەپێکی کوردی کە تایبەت بۆ رێنوێنیکردنی پیاوانە تاوەکو خزمەتی هاوژینە دووگیانەکەیان بکەن، بەجۆرێک شارەزایان دەکات لە رەوشی جەستەیی و دەروونیی خانمانی دووگیان.
گەنجێکی کورد کە دەرچووی بەشی پەرستارییە و ماستەریش دەخوێنێت تەکنۆلۆژیایەکی ژیریی دەستکرد بۆ زانیارییە پزیشکییەکان دروستدەکات، بەجۆرێک بەکارهێنەران دەتوانن زانیاریی لەبارەی دەرمان و پشکنینەکانیان بزانن و رێنوێنیی پزیشکییش وەربگرن.
بەرپرسانی تەندروستیی کۆریای باشوور رایدەگەیێنن، بەهۆی مانگرتنی درێژخایەنی پزیشکانی خولاو و پسپۆڕ لە وڵاتەکە، ژیانی تووشبووانی شێرپەنجە بە تایبەت ئەوانەی پێویستیان بە نەشتەرگەری هەیە لە مەترسیی جیدیدایە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانمان و منداڵبوونی سلێمانی رایدەگەیێنێت، زۆرینەی ئەوانەی بە نەشتەرگەری منداڵیان دەبێت، ئەوانەن کە لە تەمەنێکی بچووکدا ژیانی هاوژینیان پێکهێناوە و دووگیانبوون.
بەردەوامیی هەڵمەتی فراوانی رێکخراوە جیهانییەکانە بۆ کوتانی منداڵانی غەززە و هەر منداڵێک قەترەیەکی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی ئیفلیجیی منداڵانی پێدەدرێت.
توێژینەوەیەکی زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی ناوی چەند خۆراکێکی بە مەترسیدارترین خۆراک ناساندووە کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاددەکات؛ بەشێکیان لەلایەن هاونیشتمانییانمانەوە رۆژانە دەخورێن.
دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا ئاشكرای دەکات، لە شەش ساڵی رابردوودا 162 کەس بەهۆی خراپ بەکارهێنانی دەرمانەکانی قەڵەوییەوە گیانیان لەدەستداوە.
تەندروستیی فەلەستین رایدەگەیێنێت، 69٪ـی منداڵانی غەززە بە ژەمی یەکەمی ڤاکسینی دژ بە ئیفلیخیی منداڵان کوتراون و زۆرترینیان لە نێوەڕاست و باشووری غەززە بوون.
دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، خەیار نزیکەی 95٪ـی لە ئاو پێکدێت و یەکێکە لە سەوزە پێشەنگەکان بۆ بە شێدارهێشتنەوەی جەستە؛ پسۆڕێکیش باسی توێکڵی خەیار دەکات.
بەرپرسی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی فێرکاریی رانیە ئاشکرای دەکات، بەهۆی نەبوونی بەشی قەستەرەوە زۆرێک لە تووشبووانی جەڵتە رەوانەی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی دەکرێن.
خواردن و خواردنەوە لەکاتی وەستاندا بە خوویەک دادەنرێت کە زۆرکەس پێی وایە خووەیەکی سادەیە و کاریگەریی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ نییە، بەڵام بەشێک لە توێژینەوە و پسپۆڕان کاریان لەسەر خووەکە کردووە و چەند راستییەکیان بۆ دەرکەوتووە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری رایدەگەیێنێت، بەرگەسەرین و هەر رووکەشێک کە بەر پێست و دەستەکان بکەوێت دەشێت هۆکار بن بۆ دروستبوونی زیپکە.
کۆمەڵەی خەو لە کەنەدا سوودەکانی خەوتن بەبێ جلوبەرگ ئاشکرادەکات؛ یەکێکیان زیادکردنی ئارەزووی سێکسییە.
بەپێی ئامارەکانی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان، 3٪ـی خەڵک لە جیهاندا گیرۆدەی تێکچوونی دەروونی لەکاتی گۆڕینی وەرزەکانن کە باوترین نیشانەی خەمۆکییە.
پسپۆڕێکی مێشک و دەمار لە ئەڵمانیا رایدەگەیێنێت، ئەگەر زیادەڕۆیی لە خواردنی ئازارشكێنەکان بۆ سەرئێشە بکرێت، ئەوا رەنگە ئازارەکە لەبری ئەوەی کەمببێتەوە، تووندتر بێت.
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی 'ریش'ـە و توێژینەوەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، ریش جەستەی مرۆڤ لە 'میکرۆبەکان' و تیشکی سەروو وەنەوشەیی دەپارێزێت.
پسپۆڕێکی خانمان و منداڵبوون لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی چەمچەماڵ ئاشكرای دەکات، بەشێکی زۆری ئەو خانمانەی نەشتەرگەریی منداڵبوونیان بۆ دەکرێت لە نەخۆشخانەی تایبەت منداڵی یەکەمیان بە نەشتەرگەری بووە و بەشێکیشیان تەمەنیان خوار 18 ساڵە.
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەفریقا بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی راگەیێندراوێکیان لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی 'ئاوڵەی مەیموون' راگەیاند و داوای زوو دابەشکردنی ڤاکسینی دژ بە نەخۆشییەکە دەکەن.
توێژینەوەیەکی بەریتانی ئاشکرای دەکات، قاوە دەشێت ئارەزووی بازاڕکردن زیادبکات و کەسەکە شتی زۆر بکڕێت.
جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، 78٪ـی نەخۆشەکانیان هی شاری سلێمانی و 22٪ـیش لە دەرەوەی شاری سلێمانییەوە دێنە نەخۆشخانەکە، هەروەها دەڵێت: ''زۆرجار بەهۆی نەبوونی شوێنەوە خەواندنی نەخۆشمان دواخستووە''.
توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەریدەخات، خانمان دوای وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانەیان، لەبەر هۆکارێک ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن زیاددەکات.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاریی رانیە ئاشكرای دەکات، بەهۆی نەبوونی تەخت ''قەرەوێڵە''ـی پێویست و کۆنیی بینای نەخۆشخانەکە کێشەیان بۆ دروستبووە و داوای زوو تەواوکردنی نەخۆشخانە 300 قەرەوێڵەییەکەی رانیە دەکات.
خانمێکی 40 ساڵان توانی کێشی خۆی لە 100 کیلۆگرامەوە کەمبکاتەوە بۆ 58 کیلۆگرام و دەڵێت: ''بەهۆی قەڵەوییەوە بەئارەزووی خۆم جلوبەرگم لەبەر نەدەکرد، ئەوەش وایکرد کە خۆم لاوازبکەمەوە''.
کۆمەڵەیەکی ئەمریکی چەند رێگەیەکی کاریگەر بۆ بەهێزکردنی توانای زیرەکیی منداڵ پێشنیازدەکات؛ یەکێکیان فێربوونی زمانی دیکەیە.
توێژینەوەی ناوەندێکی ئوسترالی لەبارەی ڤەیپەوە ئاشكرای دەکات، دەبێتەهۆی ناڕێکیی دەروونی و دڵەڕاوکێ بەتایبەت لەنێو گەنج و نەوجەوانان.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایدەگەیێنێت، هەموو ساڵێک و هەموو مانگێک ژمارەی تووشبووانی سکچوون و رشانەوە لەنێو منداڵاندا هەیە و هۆکارەکەش ئاو و خۆراکی پیسە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن لە رووسیا ئاشکرای دەکات، بەکارهێنانی مۆبایل راستەوخۆ لە دوای لەخەوهەستان خراپترین خووی ناتەندروستە، هۆکارەکەش رووندەکاتەوە.
تەندروستیی ئوردن یەکەم تووشبووی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون'ـی پشتڕاستکردەوە، ''تووشبووەکە بیانییە و دانیشتووی وڵاتەکەیە''.
پسپۆڕێکی پزیشکیی فریاکەوتن لە هەولێر لە بارەی پیسبوونی هەواوە رایدەگەیێنێت، گەنجان و بەساڵاچووان زۆرترین ئەوانەن کە کاریگەربوون بە پیسبوونی هەواوە و هاتوونەتە فریاکەوتنەکان.
یەکەم کاروانی هاوکارییەکانی رێکخراوە جیهانییەکان بۆ دابینکردنی ڤاکسینی ئاوڵەی مەیموون گەیشتنە ئەفریقا و یەکەم وڵات درا بە نەیجیریا.
پسپۆڕێکی چارەسەرکاری دەروونی لە قوتابخانەی پزیشکیی هارڤارد کە خۆی یەکێکە لە چارەسەرکارانی ئالوودەبووان رایدەگەیێنێت، زۆرینەی ئالوودەبووانی کحول دووچاری وشکبوونەوەی بەردەوامی جەستە و ناڕێکیی کۆئەندامی هەرسکردن بوون، تەنانەت دەشڵێت: بەشێکی زۆریان سووڕی خوێنیان تێکچووە.
راپرسییەکی نوێ لە سەنگاپوور ئاشکرای دەکات، 55٪ـی کارمەندانی کۆمپانیاکان لە شوێنی کارەکانیان متمانەی کەسییان بە یەکدی نییە، ئەمەش وایکردووە تووشی کێشەی دەروونی ببن.
دوای ئەوەی تەندروستیی گەرمیان دوو تووشبووی نەخۆشیی کۆلێرای لە سنوورەکە راگەیاند، لێپرسراوی هۆبەی چاودێریی تەندروستی لە کەلار بە رووداوی گوت، هەردووکیان دۆخی تەندروستییان جێگیرە و نێردراونەتەوە ماڵەوە.
کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتیی کەلار ئەمڕۆ بایکۆتی دەوامیان لە نەخۆشخانەکە راگەیاند و تاوەکو ناردنی مووچەکانیان بەردەوامدەبێت.
پسپۆڕێکی بایۆلۆژی و بۆماوەزانی لەبارەی پیربوونەوە دەڵێت: شێوازی ژیان کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر خاوبوونەوەی پڕۆسەی پیربوون هەیە، بەجۆرێک شێوازی ژیانی تەندروست خانەکان دەپارێزێت لە پووکانەوە و هەمیشە نوێشیان دەکاتەوە.
بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، هەرێمی کوردستان هاوشێوەی وڵاتە دواکەوتووەکانی ئەفریقا نەخۆشیی کۆلێرای تێدا بڵاوبووەتەوە، پسپۆڕێکی حکومڕانیی تەندروستیش دەڵێت: بەردەوام پیسبوونی سەرچاوەکانی ئاوی خواردنەوە هۆکاری سەرەکیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بڕێکی زۆر لە دەرمانی ساختەی نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم کە ئێستا بۆ قەڵەویش بەکاردەهێندرێت لەنێو بازاڕەکانی جیهاندا بڵاوبوونەتەوە و داوا لە هاونیشتمانییان دەکات، خۆیان بە دوور بگرن لە بەکارهێنانیان.
کۆمەڵەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، ساونا ئەگەری تووشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن و جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە.
لە کەرکووک جارێکی دیکە دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لەبەردەم فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک گردبوونەوە و ''داوای دامەزراندن دەکەن''.
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ ئاشکرای دەکات، دەرمانەکانی قەڵەوی پڕۆسەی پیربوون خاودەکەنەوە، بەمەش نیشانەکانی پیربوون درەنگ دەردەکەون.
بەشێک لە میدیاکانی ئێران رایدەگەیێنن، تووشبوویەکی ئاوڵەی مەیموون لە وڵاتەکە هەیە کە لە کەربەلاوە گەڕاوەتەوە ئێران.
توێژینەوەیەک ئاماژە بە جۆرێکی پشکنینی خوێن دەکات کە توانای هەیە دەیان ساڵ پێشوەختە دەستنیشانی نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن بکات.
تەندروستیی پاکستان تووشبوویەکی نوێی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموونی راگەیاند و ئێستا سێ تووشبووی نەخۆشییەکە لە وڵاتەکە تۆمارکراون.
لەپێناو دابینکردن و کوتانی منداڵانی غەززە بە ڤاکسینی ئیفلیجیی منداڵان، ئاگربەستێکی سێ رۆژە لە کەرتەکە راگەیێنرا، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO دەڵێت، هەڵمەتەکە بەهۆی دۆخی مەترسیداری کەمبوونەوەی کوتانە دژی ڤایرۆسی ئیفلیجیی منداڵان و زیادبوونی ئەگەری ژمارەی تووشبووانە بە نەخۆشییەکە.
پسپۆڕێکی منداڵان لە ئەمریکا باسی چەند رێگەیەکی کاریگەر دەکات بۆ پێشگیری لە گازگرتن لە نینۆک و دەڵێت: زۆرجار منداڵ بەبێ ئەوەی ئاگای لەخۆی بێت، گاز لە نینۆکی دەگرێت.
لێپرسراوی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا تەنیا هەشت تووشبووی کۆلێرا لەلایەن تەندروستیی سلێمانییەوە دەستنیشانکراون و هەموو پشکنینەکان بۆ پشتڕاستکردنەوەیان نێردراون بۆ بەغدا.
ساردیی هەمیشەیی قاچەکان دەکرێت نیشانەیەکی بێزارکەر بێت، بەڵام ئەگەر هۆکارەکەی بزاندرێت رەنگە چارەسەرەکەی ئاسانبێت، بەپێی مایۆکلینیک، گوشاری دەروونی و شێوازی ژیانی ناتەندروست دەشێت هۆکاری سەرەکین بن.
لە دهۆک خولێک بۆ دایکی منداڵانی ئۆتیزم رێکخراوە کە چۆنیەتیی مامەڵەکردن و راهێنان بە منداڵانی ئۆتیزمیان بۆ رووندەکرێتەوە، راهێنەرێک دەڵێت، مامەڵەی دروستی دایک و باوک رۆڵی سەرەکی لە شیاندنەوە و باشترکردنی دۆخی منداڵی ئۆتیزم دەبێت.
توێژینەوەیەک لە ئوسترالیا ئاشکرای دەکات، قەبزی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن زیاددەکات.
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی شەربەتی لیمۆیە و ئەکادیمیایەکی ئەمریکی رایدەگەیێنێت، شەربەتی لیمۆ چەورییە زیانبەخشەکانی خوێن کەمدەکاتەوە، بەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن کەمدەبێتەوە.
توێژینەوەیەک لە کەنەدا دەریدەخات، جگەرەکێشانی خانمان لە ماوەی دووگیانیدا وادەکات کۆرپەکەیان قەڵەو بێت و تووشی ماکەکانی قەڵەوی ببێت.
نوێترین توێژینەوەی پەیمانگەیەکی ئوسترالی ئاشکرای دەکات، لە ئەمریکا 60٪ـی ئەو خۆراکانەی بۆ منداڵانی تازەلەدایکبوو و ساوان، ناتەندروستن.
لە چەمچەماڵ نەشتەرگەرییەکی هەستیار بۆ خانمێک دەکرێت و سەرپەرشتیاری نەشتەرگەرییەکە دەڵێت: گرێیەکە لەسەر دەماری حەوتەم بووە و کەوتووەتە سەر رژێنی لاگوێ، تەنانەت هۆشیاریش دەداتە هاونیشتمانییان لەبارەی کێشە پزیشکییەکەوە.
ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی لە ئەمریکا هۆشداری دەداتە خانمان کە پێش جووتبوون سێ جۆری خواردنەوە نەخۆنەوە و هۆکارەکانیش ئاشکرادەکات.
توێژینەوەیەک لە بەریتانیا ئاشکرای دەکات، کۆڤید-19 دەشێت خەمۆکی و دڵەڕاوکێی درێژخایەن دروستبکات، بەتایبەت لەوانەی تووشی نەخۆشییەکە بوون و ڤاکسینیان وەرنەگرتووە.
لە ئەمریکا کەسێک تووشی ڤایرۆسێکی دەگمەن و کوشندە دەبێت، ''کوشندەیی ڤایرۆسەکە دەگاتە 30٪'' و رێوشوێنی تووند بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە گیراوەتەبەر.
سندووقی هاریکاریی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان 'یونیسێف' چەندان قورچکی ڤاکسینی دژ بە ئیفلیجی منداڵانی گەیاندە غەززە.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران رایدەگەیێنێت، ژمارەی رەوانەکردنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر کەمبووەتەوە و ئێستا زۆرینەی چارەسەرەکان لەنێو سۆران بەردەستن.
توێژینەوەیەک لە کۆریای باشوور ئاشکرای دەکات، ئەو منداڵانەی کێشیان زۆرە و قەڵەون ئەگەری تووشبوونیان بە خۆییە بەرگرییە نەخۆشییەکان زۆرە واتە ئەو نەخۆشییانەی کە بەرگرییە خانەکان هێرش دەکەنە سەر خانەکانی جەستە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرای دەکات، نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون بە تووندی لە کۆنگۆ بڵاوبووەتەوە و منداڵانی خوار 10 ساڵان قوربانیی سەرەکیی نەخۆشییەکەن.
دەرچوویەکی بەشێکی پزیشکی لە هەولێر کاری وێنەکێشان دەکات و بەشێکی بژێوی ژیانی خۆی لەو رێگەیەوە دابیندەکات، ئەو دەڵێت، وێنەکێشان گوشاری دەروونی و دڵەڕاوکێی کەمدەکاتەوە.
لە کۆنفرانسێکی پزیشکیدا لە زانکۆ پسپۆڕان هۆشداری لە زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی جەڵتەی دڵ دەدەن و راگری کۆلێژی پزیشکی زاخۆش دەڵێت: کێشانی جگەرە و نێرگەلە و کەمیی جووڵە هۆکاری سەرەکین.
پزیشکێکی ڤێتێرنەری ئاماژە بە چەند نیشانەیەکی شیری تێکچوو دەکات و دەڵێت، لەکاتی دەرکەوتنی ئەو نیشانانە نابێت بە هیچ شێوەیەک ئەو شیرە بەکاربهێندرێت.
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی بەخێوکردنی سەگە و دامەزراوەی دڵ لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، بەخێوکردنی سەگ گوشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە.
حکومەتی مەلاوی رێکارێکی نوێ بۆ پێشگیری لە نەخۆشیی ''ئاوڵەی مەیموون'' جێبەجێدەکات و حکومەتی وڵاتەکەش رایدەگەیێنێت، ئامانجیانە هیچ تووشبوویەکی نەخۆشییەکە لە وڵاتەکە تۆمارنەکرێت.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کوالێتیی کۆنتڕۆڵی دەرمان لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، ''رێکلامی دەرمانە ئۆنلاینەکان راست نییە و ساختەیە''، تەنانەت باسی ئەوەش دەکات کە زۆرینەی ئەو دەرمان ئۆنلاینانە بە قاچاخ دەهێندرێنە هەرێمی کوردستان.
لە کەیسێکی دەگمەندا خانمێکی بەریتانی هەستیاری بە سووڕی مانگانەی خۆی هەیە و دەڵێت، شۆک بووم کە زانیم هەستیاریم بە سووڕی مانگانەی خۆم هەیە!
بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنێت، ئاوی پیس هۆکاری سەرەکیی تووشبوونە بە کۆلێرا و ئاماژە بە پیسبوونی ئاوی چەند گەڕەکێکیش دەکات.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو رایدەگەیێنێت، ئەگەر کۆلێرا چارەسەر نەکرێت ئەوا دەبێتەهۆی وشكبوونەوەی جەستە و سستبوون و پەککەوتنی گورچیلەکان ئەمەش مەترسیی جیدی لەسەر تووشبووەکە دروستدەکات.
وردەپلاستیکەکان تێکەڵ بە ئەندامەکانی مرۆڤ بوون، توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، بەشێکی زۆریان لەنێو خانەکانی مێشک دا دۆزراونەتەوە، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەش دەڵێت: ''ئێستا مێشک یەکێکە لە بە پلاستیک پیسبووەکان''.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خوێن و شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا ئاشکرای دەکات، مانگانە چاندنی مۆخ بۆ چوار بۆ پێنج کەس لە نەخۆشخانەکەیان دەکرێت و دەڵێت: شێرپەنجەی کتوپڕ زیاتر لە منداڵاندا زۆرە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خوێن رایدەگەیێنێت، 3٪ بۆ 5٪ـی تاکەکانی کۆمەڵگە هەڵگری تالاسیمیان و ئەو کەسانەش بە تووشبوو هەژمار ناکات.
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیێنیت، ساڵانە سلێمانی ناوچەیەکی گەرمی کۆلێرا بووە و ساڵانە ژمارەی تووشبووان بەرزدەبێتەوە، تەنانەت دەڵێت: ''سەوزەی هیچ شوێنێک پاک نییە و لە ئەمڕۆوە بڕیاری قەدەخەکردنیمان داوە''.
پسپۆڕێکی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی چاو رایدەگەیێنێت، تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە ئەگەری تووشبوونیان بە ئاوی رەش و ئاوی سپیی چاو دووئەوەندە زیاترە بەراورد بەوانەی شەکرەیان نییە، بەتایبەت لە تەمەنە گەنجەکاندا.
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی هۆشداری لە زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆلێرا دەدات و دەڵێت: چاوەڕێی بەغداین بۆ ئەوەی پشکنینی چەندان گومانلێکراوی کۆلێرا پشتڕاست بکرێنەوە.
خوێندکارێکی کورد چووەتە ئەفریقا بۆ ئەوەی بەشداری لە دیدارێکی جیهانیی پیسبوونی هەوا بکات، باسی دۆخی رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون دەکات و دەڵێت: ''ئێستا هۆشیارکردنەوەی خەڵک رێگەی سەرەکیی وڵاتانی ئەفریقایە بۆ پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکە''.
بەپێی کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا و رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، چەند گۆڕانکارییەکی فیسیۆلۆژی و بایۆلۆژی بەسەر جەستەی هەر کەسێکدا دێت کە واز لە جگەرە و نێرگەلە بهێنێت.
تەندروستیی تایلاند یەکەم تووشبووی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموونی راگەیاند و تووشبووەکە لە ئەفریقاوە گەڕاوەتەوە وڵاتەکە.
پسپۆڕێکی خۆراک لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، مێوژ تەندروستیی ریخۆڵەکان باشتردەکات و یارمەتیی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جەستە دەدات.
لە سوودان کۆلێرا بە تووندی بڵاوبووەتەوە و تەندروستیی سوودان رایدەگەیێنێت، لە دوو هەفتەدا زیاتر لە 350 تووشبووی کۆلێرا تۆمارکراون.
توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، ئەوانەی دەرمانەکانی قەڵەوی کە بۆ نەخۆشیی شەکرەیە بەکاردەهێنن، زیاتر بیر لە خۆکوژی دەکەنەوە بەراورد بەوانەی بە رێگەی سرووشتی کێشیان دادەبەزێنن.
توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی جۆرجیا ئاشکرای دەکات، رێژەی تووشبووانی نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو لە 10 ساڵدا 20٪ زیادی کردووە.
لیژنەیەکی هاوبەش بە خۆبەخشی چەند هێمایەکی قەدەخەی مەلەکردن بە درێژایی بەنداوی دەربەندیخان و زێی سیروان دادەنێن، ئەندامێکی لیژنەکە دەڵێت: بەهۆی نەبوونی تیم و ئاگادارکەرەوە لە شوێنە مەترسیدارەکان بۆ مەلەکردن، کارەکەیان کردووە.
ئەکادیمیای ئەمریکیی منداڵان AAP رایدەگەیێنیت، چەند خۆراکێک هەن کە وا دەکەن تواناکانی مێشکی منداڵان باشتر بێت، بەتایبەت توانای فێربوون و یادگە.
لە سلێمانی رێکخراوێک رێزلێنان پێشكێشی ئەو دەرچووانەی زانکۆ دەکات کە تووشبووی تالاسیمیان، دەرچوویەک دەڵێت: کاری لەم شێوەیە هاندانێکی گرنگە بۆ تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەن و پێداویستییە تایبەتییەکان.
تەندروستیی سوودان رایدەگەیێنێت، لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا نەخۆشیی کۆلێرا بە چڕی بڵاوبووەتەوە و بەهۆیەوە 354 تووشبوو تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش 22ـیان گیانیان لەدەستداوە.
توێژینەوەیەک لە چین دەریدەخات، گوێگرتن لە میوزیک یارمەتیی کەمکردنەوەی خەمگینی دەدات.
سەرۆکی بەشی ئەندازیاریی رووپێوان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکیی هەولێر ئاشکرای دەکات، دوای 2003 پیسبوونی هەوای هەولێر دەستیپێکرد و دەڵێت: زۆریی ژمارەی پاڵاوگە، موەلیدە و ئۆتۆمبێلەکان هۆکاری سەرەکییە.
نۆیەمین خۆپێشاندانی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی عێراق بەڕێوەچوو، خوێندکارێک دەڵێت: بە یاسا دەبێت هەمووان دابمەزرێن، بەڵام تائێستا نزیکەی 30 هەزار دەرچوو چارەنووسیان دیارنییە.
توێژینەوەیەک لە کەنەدا دەریدەخات، زیادبەکارهێنانی مۆبایل لەلایەن دایک و باوکانەوە، دەروونی منداڵەکانیان تێکدەدات و بێباکیان دەکات.
پزیشکێکی بنیاتنانەوە و جوانکاریی ددان لەڕووی تەندروستییەوە باسی چەند سوودێکی سیواک دەکات و دەڵێت: دژەشێرپەنجەیە.
بەڕێوەبەری پرسی نەخۆشیی ''ئاوڵەی مەیموون'' لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ئەفریقا رایدەگەیێنێت، ژمارەی تووشبووانی ئاوڵەی مەیموون زیاددەبێت، چونکە ئەم گۆڕاوە نوێیەی ڤایرۆسەکە بە خێرایی بڵاودەبێتەوە.
توێژینەوەیەک لە هەرێمی کوردستان لەبارەی خواردنی ژەمی بەیانی لەنێو خوێندکارانی زانکۆکان دا دەریدەخات، نەخواردنی ژەمەکە کاریگەریی راستەوخۆی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی سەرنج و چالاکییەکانی پۆل، تەنانەت هۆکارێکی هەستکردنە بە بێهێزی و برسیبوون بە درێژایی رۆژەکە.
دوای بەدواداچوونەکانی رووداو لەبارەی ڤەیپ و مەترسییەکانی، لە هەولێر هەڵمەتێکی فراوان بۆ کەمکردنەوە و لەنێوبردنی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەستی پێکرد و ئەمڕۆ 26 هەزار جۆری جیاوازی ڤەیپ لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەتی هەولێرەوە لەنێوبردران.
لە بەریتانیا ناوەندێکی شیاندنەوەی دەرووندروستی دارستانێکی تێدا دروستکراوە و ئامانجی دارستانەکە باشترکردنی نەخۆشانی دەروونیی ناوەندەکەیە.
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو دەڵێت: بەساڵاچووان گرووپی هەرە مەترسیدارن بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی ''ئاوڵەی مەیموون''.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایدەگەیێنێت، شێرپەنجە لە هەموو جیهاندا لە هەڵکشاندایە، بەڵام بەو شێوەیە نییە کە هاونیشتمانییان لە ترس و دڵەڕاوكێدا بن.
لە دهۆک خانمێک بە سکێک چوار منداڵی بوو، منداڵەکانیش سێ کچ و کوڕێکن.
کۆمەڵەی خۆراک لە کەنەدا 10 سەوزە و میوە بۆ کەمکردنەوەی پەستانی خوێن پێشنیاز دەکات.
نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، کوتان بە ڤاکسینی ''ئاوڵەی مەیموون'' تاکە رێگەی کاریگەرە بۆ پێشگیری لە نەخۆشییەکە، بەڵام لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا نییە، تەندروستیی عێراقیش دەڵێت: بۆ پشکنین تیمی پزیشکی لە دەروازە سنوورییەکان هەن.
پسپۆڕێکی حکومڕانیی تەندروستی ئاشکرای دەکات، پێویستە تیمی پزیشکی لە دەروازە سنووری و فڕۆکەخانەکان دابنرێت، بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی هەر حاڵەتێکی گوماناوی بۆ ''ئاوڵەی مەیموون'' بکرێت.
رەنگە هەریەک لە ئێمە کەسێکی بینیبێ کە لەدوای نەشتەرگەری بە شێوازێکی نامۆ قسەدەکات و بە خاوی وشەکان دەردەبڕێت. پزیشکێکی نیشتەجێی دێرینی سڕکردن و چاودێریی چڕ نهێنییەکانی ئەوە باسدەکات.
پزیشکێکی ددان لەبارەی چارەسەرییەکانی پسپۆڕیی ددان بۆ منداڵانی ئۆتیزم دەڵێت: بەشێکی زۆری منداڵانی ئۆتیزم بەهۆی فرەجووڵەیی و کۆنتڕۆڵنەکردنیان پێویستە سڕکردنی گشتییان بۆ بکرێت، تەنانەت ئەگەر بۆ ددان دەرهێنانێکیش بێت.
پسۆڕێکی سڕکردن و چارەسەری ئازار ئاشکرای دەکات، لە دەرمانخانەکانی هەرێمی کوردستان بە ئاسانی ئازارشکێنەکان دەدرێنە نەخۆش، ''ئەمەش ئەگەری ئالوودەبوون بەو دەرمانانە زیاددەکات و دووچاری کێشەی تەندروستیی جیدییان دەکاتەوە''.