نەخۆشخانەی منداڵان و منداڵبوونی هەڵەبجە: ئەمساڵ 46٪ـی منداڵان بە نەشتەرگەری لەدایکبوون

30-12-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

ئامارەکانی نەخۆشخانەی خانمان، منداڵان و منداڵبوونی هەڵەبجە دەریدەخەن، ئەمساڵ هەزار و 573 منداڵ لەدایکبوون کە 845ـیان بە سرووشتی بووە و 728ـیش بە نەشتەرگەری.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 30-12-2024 جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خانمان، منداڵان و منداڵبوونی هەڵەبجە رایگەیاند، لەمساڵدا، 25 هەزار و 677 سەردانکەر هەبوون لەو ژمارەیەش 6 هەزار و 192ـیان خەوێندراون.
 
بەگوێرەی ئامارەکان، ئەمساڵ لە نەخۆشخانەکە 46٪ـی منداڵە تازەلەدایکبووەکان بە نەشتەرگەری بوون، بەڵام ساڵی رابردوو رێژەکە 48٪ بووە.
 
د. هودا ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە بە رووداوی گوت، هەمیشە منداڵبوونی سرووشتی سوودی زۆر زیاترە لە منداڵبوون بە نەشتەرگەری، هەر بۆیە هەمیشە رێنوێنیی خانمان دەکەن کە بە سرووشتی منداڵیان ببێت.
 
د. هودا ئەوەیش گوتووە کە کۆمەڵێک تەکنیک بۆ کەمکردنەوە ئازار لەکاتی منداڵبوونی سرووشتی لە نەخۆشخانەکە بەردەستە، ئەمەش یارمەتیدەرێکی باشە بۆ هاندانی خانمان تاوەکو بە سرووشتی منداڵیان ببێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئەنتیتۆباکۆ.

فۆڕمی خۆتۆمارکردن لە پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ بەردەستە؛ واز لە تووتن بهێنە و ئۆتۆمبێلێک ببەرەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە تۆڕی میدیایی رووداو بۆ چوارەم ساڵ پڕۆژەی ئەنتیتۆباکۆ بە شێوەیەکی جیاواز دەستپێدەکاتەوە؛ ئۆتۆمبێلێکی گرانبەها دەکرێتە خەڵاتی براوەی پڕۆژەکە.