توێژینەوەیەک: دەرمانەکانی دژەقەڵەوی ئارەزووی خواردنەوەی کحول کەمدەکەنەوە

13-02-2025
شکار رێبوار
دەرمانەکەی دژەقەڵەوی. وێنە: FDA
دەرمانەکەی دژەقەڵەوی. وێنە: FDA
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی زانکۆی نۆرس کالۆرینای ئەمریکی شتێکی نوێیان لەسەر دەرمانەکانی دژەقەڵەوی بۆ دەرکەوتووە، توێژەران دەڵێن، ئەو دەرمانانە نەک تەنیا دژی قەڵەوی، بەڵکو بۆ وازهێنان لە کحولیش بەسوودن.
 
د. لۆرینزۆ لیگیۆ، توێژەر دەڵێت: ''ئەم توێژینەوەیە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئاڕاستەیەکی دروست بۆ ئەوەی بەڵگەی زیاترمان بۆ دەربخات لەسەر دەرمانەکە، تاوەکو تێبگەین کە ئەگەر ئەم دەرمانانە کار بکەن دژی ئالوودەبوون و نەخۆشییەکانی پەیوەست بە کحول''.
 
بەپێی دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا، دەرمانەکانی دژەقەڵەوی بۆ ئەوانە بەکاردێن کە قەڵەون و شەکرەیان هەیە، ئەوەشمان بینەچێت کە ژمارەی قوربانییانی دەرمانەکانی دژەقەڵەوی زیادبووە، چونکە دروست بەکاریان نەهێناوە.
 
ئۆلیڤەر پیکارد، ئەندامی بۆردی یەکێتیی دەرمانسازانی نیشتمانی لە بەریتانیا ئاشکرای دەکات، ''نەخۆشم هەبووە هاتووەتە لام بۆ دەرمانخانە و داوای ئەو دەرمانەی لێکردووم، بەڵام بۆم دەرکەوتووە ئەو ناتوانێت بەکاری بهێنێت، چونکە پێوانەی بارستەی جەستەیان ئەوەندە زۆر نییە، پاشان دەچن بە شێوەی ئۆنلاین دەیکڕن و دوای چەند هەفتەیەک کە دێنەوە لام کۆمەڵێک کاریگەریی لاوەکییان لێ دەرکەوتووە''.
 
ئەم توێژینەوە نوێیە دەریدەخات، دەرمانەکانی دژەقەڵەوی 40٪ ئارەزووی خواردنەوەی کحول کەمدەکەنەوە، بەڵام ئەگەر بەپێی راوێژی پزیشک بەکاربێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە