نەخۆشنامە؛ سەتان کەسی زیرەک و بەتوانا هەن کە کەسایەتییان لاوازە

26-03-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

چارەسەرکارێکی دەروونی ئاشکرای دەکات، پەیوەندیی دەروونیی نێوان دایک و منداڵ هەر لە تەمەنی ساوایەتیەوە، دەستنیشانی دۆخی دەروونیی منداڵەکە دەکات و کەسایەتیی دیاریدەکات.
 
پۆدکاستی نەخۆشنامەی ئەمجارە تایبەتە بە کاریگەرییەکانی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر دەروونی منداڵ و دکتۆر هونەر رێبوار کە پێشکشێکاری پۆدکاستەکەیە لەگەڵ میوانەکەی کۆچەر خۆشناو، چارەسەرکاری دەروونی باسی بابەتەکە دەکەن.
 
کۆچەر خۆشناو، چارەسەرکاری دەروونی دەڵێت: دەبێت هەمیشە لە کردن و نەکردنی کارێک روونکردنەوە بە منداڵ بدرێت لەلایەن دایبابەوە، ئامانجیش لەمە باشتر پەروەردەکردنە و رێگریکردنی بوون بە کەسایەتییەتی لاوازی منداڵە.
 
هەر بۆیە پێشنیازدەکات، دایک و باوکان رێگە بە منداڵەکانیان بدەن بە دڵی خۆیان بڕیاربدەن، بەڵام دەبێت بە دروستی بڕیاربدەن و رێگەی دروستیان بۆ روونبکرێتەوە.
 
گوتیشی، کەسانێکی زۆر زیرەک و بەتوانا هەن کە خەڵک ئاواتیان پێوە دەخوازێت، بەڵام کەسایەتییەکی لاوازیان هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە