رووداو - تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرای دەکات، ساڵانە ملیۆنان کەس تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن، بەجۆرێک لە ساڵی 2022، زیاتر لە دوو ملیۆن خانم وەکو تووشبووی شێرپەنجەکە تۆمارکراون.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO ئاشکرای دەکات، لە 2022، زیاتر لە دوو ملیۆن و 300 هەزار تووشبووی شێرپەنجەی مەمک لەنێو خانمان تۆمارکراون کە 670 هەزاریان گیانیان لەدەستداوە.
کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا دەڵێت: زۆرجار خانمان لە تەمەنێکی گەورەدا تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن، هەر بۆیە پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە بە باشترین رێگەی کاریگەر بۆ خێرا دەستنیشانکردن دادەنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ