رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سۆران رایدەگەیێنێت، کەمبوونەوەی دەرمان زیاتر لەو وەرزانە هەیە کە پەتا بڵاودەبێتەوە و نەخۆشی زۆر سەردانی نەخۆشخانەکان دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5-3-2025 د. کامەران مەلا محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران بە ئەندام جەبار، پەیامنێری رووداوی راگەیاند، پێشتر مانگانە 200 نەخۆش بە ئەمبوڵانس دەنێردرانە هەولێر، بەڵام مانگی شوباتی ئەم ساڵ کەمبووەتەوە بۆ 25 نەخۆش، هەروەها ساڵانە 10 نەخۆش کەمتر رەوانەی کەرتی تایبەت دەکرێت و لە نەخۆشخانە حکومییەکان چارەسەر وەردەگرن."
لەبارەی دامەزراندنی چەندان کارمەندی تەندروستی لە سۆران د. کامەران مەلا محەممەد دەڵێت، ''توانیمان 150 کەس دابمەزرێنین، بەڵام بەهۆی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان ئێستا ناتوانین کەسی دیکە بۆ ئیدارەی سۆران دابمەزرێنین''.
لەبارەی کردنەوەی بەش و سەنتەری نوێ لە سنوورەکە، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سۆران دەڵێت، ساڵی رابردوو دوو سەنتەری شوشتنەوەی گورچیلەمان لە چۆمان و مێرگەسۆر کرانەوە و ئێستا سێ سەنتەرمان هەن، هەروەها ئەم ساڵ پلانمان وایە، سەنتەرێکی نەخۆشییەکانی دڵ لە مێرگەسۆر، ناوەندێکی چارەسەری فیزیایی، بینایەکی نوێ بۆ دادپزیشکی لەگەڵ فراوانکردنی هۆڵەکانی نەشتەرگەری و بەشی راوێژکاری جێبەجێ بکەین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ