مامۆستایەکی دکتۆر قەحتان: جگە لە رووداو، میدیاکان کەمترین بایەخیان بە کەیسی مردنی دکتۆر قەحتان دا

24-03-2025
شکار رێبوار
د. سۆران ئەحمەد - دکتۆر قەحتان سوورچی کاتێک دەرمان بۆ ئەو منداڵە نەخۆشە دەنووسێت.
د. سۆران ئەحمەد - دکتۆر قەحتان سوورچی کاتێک دەرمان بۆ ئەو منداڵە نەخۆشە دەنووسێت.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی پزیشکیی فریاکەوتن رایدەگەیێنێت، ئامانج لە گوستنەوەی نەخۆش بە ئامبوڵانس ئەوەیە بە سەلامەتی بگات، نەک بەهۆی خێرا هاژووشتنەوە گیانی نەخۆش و سەرنشینەکانی دیکەش بکەوێتە مەترسییەوە وەک لە رووداوەکەی هەیینی روویدا.
 
دوای گیانلەدەستدانی، وێنەی دکتۆر قەحتانی کۆچکردوو لەگەڵ نەخۆشێکی منداڵ زیاتر بڵاودەبێتەوە و ئەمڕۆ دووشەممە 24-3-2025 د. سۆران ئەحمەد، هاوڕێ و مامۆستای دکتۆر قەحتان جیهاد لەبارەی وێنەکەوە بە رووداوی راگەیاند، جارێکیان لە ژووری پزیشکان دانیشتبوو و لەناکاو و بێئاگایی دکتۆر قاحتان، وێنەکەی گرتووە.
 
د. سۆران ئەحمەد گوتی، ئەو پزیشکە زۆر خۆبەخش، زیرەک، میهرەبان و هاوکار بوو و تەنانەت چەندین جاریش پێڵاوی بۆ نەخۆشەکان داناوە و لەنێو نەخۆشخانە خزمەتی کردوون.
 
د. سۆران کە پسپۆڕی فریاکەوتنە ئاماژە بەوەدەکات، پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد لە رووداوی گیانلەدەستدانەکە بکرێت، چونکە دەگوترێت ئەو بتڵە ئۆکسجینەی بەسەر سەری دکتۆر قەحتان کەوتووە، دەبوایە ببەسترێت، بەڵام نەبەستراوەتەوە.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست رووداو کەوتوون، کەسوکاری نەخۆشەکە لەنێو ئامبوڵانسە بوون کە بریندارەکەیان گواستووەتەوە، د. سۆران ئەحمەد ئەمە بە سەرپێچی دادەنێت و دەڵێت: ''ئەگەر لە پشتەوەی ئامبوڵانس دابنیشن، سەر لە کارمەند و پزیشکەکە دەشێوێنن و ئەگەریش لە پێشەوە دابنیشن، ئەوا سەر لە شۆفێری ئامبوڵانسەکە دەشێوێنن''.
 
پزیشکانی گەنج هەمیشە داواکارییان هەیە و زۆر بە کەمیش گوێیان لێدەگیرێت، ئەو پسپۆڕە لە بەشێکی قسەکانیدا دەڵێت: ''کەمتەرخەمیی لە بەهاناوەچوون و باسکردنی خزمەتی پزیشکانی گەنج دەکرێت و زۆرجار پشتگوێخراون''، هەر بۆیە دەشڵێت: جگە لە رووداو، میدیاکان کەمترین بایەخیان بە کەیسی مردنی دکتۆر قەحتان دا.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دکتۆر لونا خالید - د. باریف زاهیر.

سەرۆکی سەندیکای دەرمانسازان: ئێستا کێبڕکێی نێوان دەرمانخانەکان بووە بە جیاوازیی نرخی دەرمان

سەرۆکی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان میوانی بوولتەنی تەندروستی بوو و رایگەیاند، رێکخستنی نرخی دەرمان دەبێت لە وەزارەتی تەندروستییەوە بێت و ''وەزارەتی تەندروستی هاوئاهەنگی لەگەڵ سەندیکای دەرمانسازان ناکات''.