پسپۆڕێک: بە کەوچکی پلاستیکی خۆراکی گەرم نەخورێت

12 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
 د. سۆما مەسعوود و نموونەیەک لە قاپ و کەوچکی پلاستیکی.
د. سۆما مەسعوود و نموونەیەک لە قاپ و کەوچکی پلاستیکی.
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی کیمیای ئەندامی ئاشکرای دەکات، بە بەرکەوتنی گەرمی بە مادە پلاستیکییەکان، ژەهریان لێ دروستدەبێت، هەر بۆیە پێشنیازدەکات بە کەوچکی پلاستیکی خۆراک نەخورێت.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ـی ئەیلوولی 2024 د. سۆما مەسعود، پسپۆڕی کیمیای ئەندامی لە بوولتەنی نوورۆژدا بە رووداوی راگەیاند، دەکرێت یەکێک لە هۆکارەکان بۆ زیادبوونی شێرپەنجە لە جیهاندا، زۆربەرکەوتن بە پلاستیک بێت.
 
د. سۆما مەسعود، پسپۆڕی کیمیای ئەندامی دەڵێت: ''مادە پلاستیکییەکان جگە لەوەی کە پیسکەری ژینگەن و زۆرێکیان هەزاران ساڵیان پێویستە بۆ ئەوەی شیببنەوە، دەشێت بە بەرکەوتنی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆش زیان بە مرۆڤ بگەیێنن''.
 
لە بەشێکی قسەکانیدا ئەو پسپۆڕە گوتی، پێکهاتەی مادە پلاستیکییەکان دەتوانن بە چەندین رێگەی جیاواز بچنە نێو جەستە و تێکەڵ بە جەستە ببن.
 
ئاماژەش بەوەدەکات، قاپ و کەوچکی سەفەری بەهیچ شێوەیەک بەکارنەهێندرێن، بەتایبەت بۆ خۆراکی گەرم، چونکە گەرمی وادەکات بە خێرایی مادە کیماییە مەترسیدارەکان بۆ نێو جەستە شیبکاتەوە و چەندین گۆڕانکاری لە جەستە دروستبکات وەکو؛
 
- تێکچوونی هۆرمۆنەکان.
- زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە جەڵتە و نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن.
- زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە لە ئەنجامی بەرکەوتنی درێژخایێن بە پلاستیکەکان.
- سستبوونی گورچیلەکان و ژەهراویبوون.
- لاوازبوونی یادگە و تواناکانی فێربوون.
- تووشبوون بە رەبۆ و هەناسەتەنگی.
- تێکچوونی بەرگریی جەستە و زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی گورگەسوورە، هەوکردنی جومگەی رۆماتیزم و دەردە رێوی.
- تووشبوون بە شێرپەنجە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە