تەندروستی

پاکەوانانی نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهیدانی قەڵادزێ هاتوونەتە دەرەوەی نەخۆشخانەکە. وێنە: رووداو
prev
next
رووداو - تەندروستی
سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ پاکەوانانی نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهیدانی قەڵادزێ بایکۆتی کاریان راگەیاند و دەڵێن، تاوەکو مووچەی سێ مانگی رابردوویان یەکلایی نەبێتەوە، بایکۆتەکە ناشکێنن.
ئەمڕۆ دووشەممە 3-2-2025 لەبەردەم نەخۆشخانەی نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهیدانی قەڵادزێ چەندین پاککەرەوەی تەندروستی گردبوونەوە و بایکۆتی کاریان لە نەخۆشخانەکە راگەیاند، ئەوان دەڵێن، زیاتر لە سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە دوێنێ یەکشەممە، لەبەردەم ئیدارەی راپەڕین پاککەرەوەکانی کەرتی تەندروستی گردبوونەوە و ناڕەزایی خۆیان دەربڕی، بەڵام گوتیان کە هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتووە و هەر بۆیە ئەمڕۆ بایکۆتی کاریان راگەیاندووە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، لە سنووری ئیدارەی راپەڕین نزیکەی 200 کارمەندی پاککەرەوە لە نەخۆشخانەکاندا هەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ