رووداو - تەندروستی
بەرپرسانی پایتەختی پاکستان ئاشکرای دەکەن، لە مانگی رەمەزانەوە رێژەی تووشبوون بە کێشە و نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس زیادبووە، هۆکارەکەش بۆ زیادبوونی خۆراکەکانی سەرشەقام دەگەڕێننەوە.
دکتۆر عیرفان، بەرپرسی خزمەتگوزاریی فریاگوزاریی نەخۆشخانەیەکی کاراچی دەڵێت: رۆژانە زیاتر لە ٧٠ تووشبووی کۆلێرا و ژەهراویبوون لە نەخۆشخانەی گشتیی شارەکە تۆماردەکرێن کە بەراورد بە رۆژانی پێش رەمەزان، رێژەکە زیاتر لە دووئەوەندە بەرزبووەتەوە.
پسپۆڕانی پاکستان هۆشداری دەدەن لەوەی کە هاووڵاتییان بایەخ بە خواردنی ماست بدەن و چا و قاوە کەمبکەنەوە پاشانیش لەدوای بەربانگ بەپێ بڕۆن و وەرزش بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ