prev
next
رووداو - تەندروستی
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا، سەنتەرەکانی چارەسەری کیمیایی و شووشتنی گورچیلە بە شێوەی ئێشکگری کراوە دەبن.
وەزارەتی تەندروستی پلان و ئامادەکارییەکانی خۆیان بۆ خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی رۆژانی پشووی جەژنی رەمەزان راگەیاند و خۆی لە 18 خاڵ دەبینێتەوە.
بەپێی ئەو راگەیێندراوە، نەخۆشخانە فریاکەوتنەکان، سەنتەرەکانی شووشتنی گورچیلە، سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیایی بە تووشبووانی شێرپەنجە و بانکی خوێن کراوە دەبن.
د. محەممەد جەمیل، پسپۆڕی پزیشکیی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی رزگاریی فێرکاری لە هەولێر بە رووداوی گوت، لە رۆژانی جەژندا لە فریاکەوتنەکان تووشبووانی سکچوون و رشانەوە زۆردەبن و هۆکارەکەش بۆ ژەهراویبوون و بەدهەرسی گەڕاندوە.
بەگوتەی د. محەممەد جەمیل، ئەم جەژنە دەشێت خەڵک زیاتر روو لە سەیرانگەکان بکەن، چونکە نەورۆز لەنێو رەمەزاندا بووە و کەشوهەوا لەبارە؛ بۆیە ئاماژەی بە خواردنەوە نەوت کرد لەلایەن منداڵانە و گوتیشی، زۆرینەی ئەو منداڵانەی بەهۆی نەوتخواردنەوە دێنە فریاکەوتنەکان، 4 تاوەکو 6 ساڵانن و لە بتڵی ئاو و خواردنەوە گازییەکاندا بە هەڵە نەوتیان خواردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ