رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو ئاشکرای دەکات، هەمیشە پشکنینی پێشوەختە بۆ ئەوانەیە کە نیشانەیان نییە، و بە رێگەیەکی کاریگەری دانا بۆ پێشگیری و زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان.
د. سیروان محەممەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو لە بوولتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، چەندان نەخۆشی هەیە کوشندە و بەربڵاون، بەڵام لە سەرەتا و بۆ ماوەیەکی زۆر نیشانەشیان نییە وەکو 'نەخۆشییەکانی دڵ، شێرپەنجە، بەرزەپەستانی خوێن و چەوری'.
د. سیروان محەممەد دەڵێت: زۆرجار نەخۆشیی بەرزەپەستانی خوێن نیشانەی نییە و پێویستە پشکنینی پێشوەختەی بۆ بکرێت.
هاوکات ئەوەش باسدەکات کە نەخۆشییەکانی دڵ لەنێو ماڵباتدا هەبوو، پێویستە لە 17 ساڵییەوە پشکنین بکرێت، تەنانەت ئەمە بۆ نەخۆشیی شەکرەش راستە.
پەیمانگەی ئەڵمانی بۆ چاودێری و کواڵیتیی تەندروستی دەریدەخات، پشکنینی پێشوەختەی کۆلیستڕۆڵ لە منداڵان و مێردمنداڵان بکرێت، بەتایبەت لەوانەی کە لە مێژووی خێزانییان بەرزیی چەوریی کۆلیستڕۆڵ هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ