داوای ئامادەبوویەکی بەرنامەی پاشیڤی رووداو بۆ نەخۆشخانەی نانەکەلی، جێبەجێکرا

28-03-2025
شکار رێبوار
شیرەکانی رامی فارم کە دراون بە نەخۆشخانەی نانەکەلی
شیرەکانی رامی فارم کە دراون بە نەخۆشخانەی نانەکەلی
A+ A-
رووداو - تەندروستی

گەنجێک لەنێو بەرنامەی پاشیڤی رووداو کە بەڕێوەبەری کۆمپانیای رامی فارم میوان بوو، داوایەکی لە بەڕێوەبەری ئەو کۆمپانیایە کرد کە بەرهەمەکانیان بەسەر نەخۆشانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر دابەشبکات.
 
ئەمڕۆ هەیینی 28-3-2025 بەرهەمە شیرەمەنییەکانی کۆمپانیای رامی فارم لە نەخۆشخانەی نانەکەلی دابەشکرا و د. هەردی جەواد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی بە رووداوی راگەیاند، جگە لە دەرمان، نەخۆش پێویستی بە خۆراکی تەندروست هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکەی و زوو چاکبوونەوە.
 
د. هەردی جەواد دەڵێت: دابینکردنی شیر گرنگە بۆ تووشبووانی شێرپەنجە، چونکە پڕە لە ڤیتامین و مادە کانزاییەکان کە هاوکارن بۆ باشترکردنی دۆخی تەندروستیی تووشبووان.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە