پسپۆڕێک لەبارەی دەرمانە مەترسیدارەکەی رەبۆ: لە کوردستان زۆر بەکاردێت

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

دەزگای خۆراک و دەرمان FDA لە ئەمریکا رایگەیاند، دەرمانێکی رەبۆ بەکارنەیەت، چونکە ئەگەری تووشبوون بە چەند نەخۆشییەکی دەروونی زیاددەکات، پسپۆڕێکی کۆئەندامی هەناسەش دەڵێت: زۆرینەی تووشبووانی رەبۆ بە ناپێویستی بەکاریدەهێنن.
 
ئەمڕۆ شەممە 23-11-2024 د. لوقمان ئەمین، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە لە دهۆک بە رووداوی راگەیاند، دەرمانەکە مادەی مۆنتۆلۆکاستی تێدایە و بەهۆی کاریگەرییە لاوەکییەکانی، پێویستە زۆر بە کەمی بۆ نەخۆشان بنووسرێت.
 
د. لوقمان ئەمین دەڵێت: دەرمانەکە زۆر بەکاردێت، چونکە بەشێک لە پزیشکان بە هێڵی یەکەمی پێدانی چارەسەر بۆ رەبۆ بەکاریدەهێنن، هەر بۆیە دەبێت هەمیشە پێش بەکارهێنانی ئەو دەرمانە، لایەنی دەروونی کەسەکەش رەچاوبکرێن.
 
لە کۆتاییدا گوتی، 5٪ـی تووشبووانی رەبۆ پێویستیانە کە دەرمانەکەیان بۆ بنووسرێت و تووشبووانی دیکەش دەرمانە جێگرەوەکانیان بۆ بەکاربێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو تاقیگەیەی کە بەکتریا بۆ چارەسەری شێرپەنجە تاقیدەکاتەوە. وێنە: INDY100

لە سکۆتلاند بەکتریا بۆ چارەسەری شێرپەنجە بەکاردەهێندرێت

چارەسەر و رووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجە بووەتە مژارێکی سەرەکیی جیهانی و پێشکەوتنە نوێیەکانی بوارەکە رۆژ بە رۆژ بەرەو نوێگەری دەڕۆن، بۆ یەکەمجار لە سکۆتلاند بەکتریا بۆ لەنێوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان تاقیدەکرێتەوە.