پسپۆڕێک نهێنیی ئەو مادەیەی پیربوونی تەمەن خاودەکاتەوە ئاشکرادەکات

06-04-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

ڤیدیۆیەکی دوو مۆدێلی بەنێوبانگی هۆڵیوود لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە مادەیەکی دژە پیربوون لەڕێگەی دەمارەوە وەردەگرن و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئیدی پیرنابن، پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاریش دەڵێت: ئەوە بە سرووشتی لە جەستەدا هەیە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 6-4-2025 د. نیان جاف، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری لە بووڵتەنی تەندروستیدا بە رووداو راگەیاند، ئەو مادەیەی ئەو دوو مۆدێلە بۆ تەمەندرێژی بەکاریان هێناوە بە سرووشتی لەنێو خانەکانی جەستەدا هەیە و وزە بە خانەکانی جەستە دەبەخشێت.
 
هەر بۆیە د. نیان جاف روونی دەکاتەوە، هێشتا توێژینەوەکان لەو ئاستەدا نین کە پشت بە تەواوکەری خۆراکیی NAD ببەسترێت بۆ رێگری لە پیربوون و ئاماژەی بەوەشکرد کە دەشێت ببێتەهۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی هەستیاری لەکاتی وەرگرتیندا.
 
د. نیان جاف چەند رێگەیەک بۆ بەگەنجی هێشتنەوەی پێست پێشنیازدەکات وەکو؛
 
- وەرزشی رۆژانە
- خۆپاراستن لە تیشکی خۆر لە کاتە گەرمەکان
- خەوی رێک
- تەواوکەرە خۆراکییەکانی ڤیتامینەکان بە راوێژی پزیشک
- بەکارهێنانی شێدارکەرەوە و دژەخۆر
- کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی
 
ئەو دوو مۆدێلە؛ هێڵی بیبەری هاوژینی جەستن بیبەر و کینداڵ جێنەرن، لەکاتی وەرگرتنی مادەکە هێڵی بیبەر دەڵێت: ''هەموو تەمەنم مادەی NAD وەردەگرم و هەرگیز پیرنابم''، ئەمەش دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و لە جیهاندا چەندین کەس هەوڵیان داوە وەکو ئەم دوو مۆدێلە ئەم مادەیە وەربگرن.
 
پسپۆڕانی زانکۆی تۆیامای یابان ئاشکرای دەکەن، مادەکە بە سرووشتی لەجەستەدا هەیە و لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن رێژەکەی کەمدەبێتەوە، ئەمەش دەبێتەهۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون.
 
بەگوێرەی پەیمانگەی تەندروستیی نیشتمانی لە بەریتانیا؛ +NAD رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت بۆ رێگری لە پیربوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. کردار - د. سەمیرە - دکتۆر رەنج - شکار رێبوار

هۆشداری لە هەڵەبەکارهێنانی دەرمان؛ ''نەخۆش هەیە بە هیچ دەرمانێک چاک نابێتەوە''

لە هەرێمی کوردستان ژمارەی تووشبووانی بەهێزبوونی بەکتریاکان زیادبووە و WHO دەڵێت: ساڵانە زیاتر لە ملیۆنێک کەس بەهۆی بەهێزبوونی بەکتریاکانەوە گیان لەدەستدەدەن، پسپۆڕێکیش لە باسی نەخۆشێکیدا گوتی، ''نەخۆش هەیە بە هیچ دەرمانێک چارە ناکرێت''.