رووداو - تەندروستی
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە چین دەریدەخات، خۆراکە سوێرەکان ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ زیاددەکەن.
لە رابردوودا دەرکەوتووە کە خوێ چەندان مەترسیی لەسەر ئەندامەکانی جەستە هەیە بەتایبەت دڵ و گورچیلەکان، بەڵام ئەمجارە توێژەرانی زانکۆی شینجیانگ لە چین ئاشکرای دەکەن، دەشێت کاریگەریی لەسەر دەروونیش دروستبکات و ببێتەهۆی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی.
لە توێژینەوەکەدا زانیارییەکانی نیو ملیۆن کەس تاوتوێکراون و دەرکەوت، خوێ 40٪ ئەگەری تووشبوون بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ زیاددەکات، بەتایبەت کاتێک زێدەڕۆیی لە خواردنیدا دەکرێت.
د. وێنج چین، نووسەرێکی توێژینەوەکەیە و دەڵێت، یەکەمجارە بدۆزرێتەوە کە خوێ کاریگەریی دەروونی دروستدەکات و دڵەڕاوکێ و خەمۆکی زیاددەکات''.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشدریدەدات لە بەکارهێنانی خوێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ