رووداو - تەندروستی
خۆراکناسێک لەبارەی شەربەتە سرووشتییەکان دەڵێت: پێویستە لەنێو شووشەدا بن و هەمیشە چاودێریی بەرواری بەرهەمهێنان و بەسەرچوونی بکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 15-3-2025 بوشڕا ئیدریس، خۆراکناس بە رووداوی راگەیاند، شەربەتی سرووشتی بڕێکی زۆر لە ریشاڵەکانی تێدایە کە چەندان سوود بە جەستە دەدەن و مادەی دژەهەوکردنیشیان تێدایە.
بەگوتەی بوشرا ئیدریس، شەربەتی سرووشتی هەرسکردن باشتر دەکات و پێویستە هاونیشتمانییانیش ئاگاداری ئەوەبن کە لەسەر ئەو بەرهەمانە نووسرابێت 100٪ سرووشتی.
دەشێت شەربەتە دەستکردەکان ئەمانەیان تێدا بێت؛
- مادە پارێزەرەکان
- ئیمۆلیفایەرەکان
- ترشی فۆسفۆریک
-سولفایت
شوێنگرەوەکانی شەربەتی دەستکرد دەکرێت ئەمانە بن؛
- ئاو
- شەربەتی سرووشتی
- ماستاو و دۆ
- ئاوی لیمۆ
- شیر
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ