تەندروستی

دکتۆر لونا لەگەڵ د. شێرزاد لەنێو ئۆفیسی رووداو لە سلێمانی مێزێکی پڕ لە خۆراکیان لەبەردەمە.
prev
next
رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی خۆراک ئاشکرای دەکات، گۆشت بە ئاگرێکی خێرا ببرژێندرێت، مادەی شێرپەنجەیی دروستدەبێت و ئەو بەشە رەشەی لەسەر گۆشتی برژاودا دروستدەبێت، شێرپەنجەییە.
پسپۆڕێکی خۆراک باشترین و خراپترین خۆراکەکان بۆ جەژن باسدەکات و چۆنیەتیی دووبارە دەستپێکردنەوەی رۆژووەوانان بە ژەمە خۆراکەکانیان رووندەکاتەوە.
د. شێرزاد واحید، پسپۆڕی کلینیکیی خۆراکی لە برگەیەکی مەیدانیدا لەگەڵ دکتۆر لونا خالید رایگەیاند، رۆژووەوانان هەفتەیەک دوای رەمەزان، بە خۆراکی سووک دەستپێبکەنەوە و خۆراکی قورس نەخۆن.
لەبارەی برنجەوە، د. شێرزاد واحید دەڵێت: باشترە برنج لەگەڵ گۆشتدا بخورێت و باشترە لەبری کشمیش، چەرەس بکرێتە نێو برنج، چونکە ریشاڵی زۆرتری تێدایە کە وادەکەن، برنجەکە کەمتر بخورێت.
بەگوتەی د. شێرزاد واحید، خواردنی سەوزەکان ئارەزووی خواردنی برنج کەمدەکەنەوە بۆیە دەڵێت: ''باشترە سەوزەکان لە سەر سفرەی هەموو ژەمێکدا هەبن''.
د. شێرزاد واحید گوتی، بامیە لەبری قەیسی، لەگەڵ برنجدا بخورێت، چونکە بامیە بەراورد بە قەیسی ریشاڵی زۆرتری تێدایە.
باسی مریشک دەکات و دەشڵێت، مریشکی کوڵاو لە مریشکی سوورەوەکراو باشترە و سینگی مریشک بەراورد بە ران و باڵ تەندروستترە.
لەکۆتاییدا باسی یاپراخ ''دۆڵمە'' دەکات و روونی دەکاتەوە کە باشترە گۆشتی تێدابێت، چونکە خواردنی گۆشتی نێو یاپراخ ئارەزووی خواردنی برنجەکەی کەمدەکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ