رۆژووەوانان چۆن دەرمانەکانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان بخۆن؟

17-03-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پزیشکێکی دەرمانساز رایدەگەیێنێت، ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بەڕۆژووبن، بەڵام پێویستیان بە خواردنی بەردەوامی دەرمان هەیە بەهۆی نەخۆشییە درێژخایەنەکانەوە بەدڵنیاییەوە پێویستە لە کاتی گۆڕینی کاتی دەرمانەکانیاندا راوێژ بە پزیشکەکانیان بکەن.
 
دکتۆر دیندار فازڵ، پزیشكی دەرمانساز بە رووداوی راگەیاند، ئەو کەسانەی نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرە، بەرزەپەستانی خوێن، هەناسەتەنگی، غودەی دەرەقی، رۆماتیزم، شێرپەنجە و سەرئێشەیان هەیە بەبێ وەستان دەرمانەکانیان بخۆن، بەڵام ئەگەر پزیشکەکانیان رەزامەند بوو لەوەی ئاساییە بەڕۆژوو نەبن، ئەوا پێویستە رەچاوی قسەکەی بکەن.
 
دکتۆر دیندار فازڵ گوتی، ئەو دەرمانانەی پێویستن بە گەدەی بەتاڵ بخورێن، پێویستە لانیکەم 30 خولەک پێش ژەمێک یان لانیکەم دوو کاژێر دوای ژەمەکان بخورێن. بۆ نموونە ئەگەر دەرمانێکت هەبوو کە پێویستە بە سکی بەتاڵ لە ئێواراندا بخورێت، پێویستە بە قومێک ئاو، زەیتونێک یان خورمایەک رۆژووەکەت بشکێنیت، دەرمانەکانت بخۆیت و نیو کاژێر دواتر ژەمەکانت بخۆیت.
 
بەڵام نەیشاردەوە کە ئەگەر زەحمەتە نیو کاژێر چاوەڕێ بکەیت بۆ ئەوەی ژەمەکەت بخۆیت، ئەوا دەتوانی دوو کاژێر دوای نانخواردن دەرمانەکەت بخۆیت. ئەگەر دەرمانت هەیە کە پێویستە بەیانیان بە سکی بەتاڵ بیخۆیت، پێویستە راستەوخۆ دوای لە خەو هەستان بۆ پارشێو بیخۆیت و لانیکەم نیو کاژێر چاوەڕێبکەیت پێش ئەوەی پارشێو بخۆیت.
 
ئایا پێویستە دەرمانی غودەی دەرەقی لە بەربانگ یان پارشێو بخورێت؟
 
دکتۆر دیندار فازڵ: ئەو دەرمانانەی بۆ کەمبوونەوەی غودەی دەرەقی (سستبوونی غودەی دەرەقی) کە نەخۆشییەکی رژێنی غودەی دەرەقییە بەکاردێت، پێویستە بە گەدەی بەتاڵ بخورێن. کاتێک بۆ پارشێو لە خەوهەڵدەستیت، پێویستە دەستبەجێ دەرمانەکە بخۆیت و لانیکەم نیو کاژێر چاوەڕێبکەیت پێش خواردن.
 
''بەڵام ئەو دەرمانانەی بۆ زیادبوونی غودەی دەرەقی (غودەی دەرەقی زۆر چالاک) بەکاردەهێنرێن دەتوانرێت بە ژەمی بەیانیان و ئێواران لەگەڵ ژەمەکان لە کاتی بەربانگ و پارشێو بخورێن''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هودا سەرهەنگ - پەیام سەربەست مۆمەکەی بەدەستەوەیە.

مۆمێک دووکەڵەکەی تەندروستە و ئەگەریش بیخۆیت ئاساییە

لە پێشانگەی گەشتیاریی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە هەولێر لە بەشێکدا جۆرە مۆمێکی تەندروست نمایشکرا کە چەند تایبەتمەندییەکی جیاوازی هەیە؛ داهێنەری ئەو مۆمانە دەڵێت: مادەی زیانبەخشی پارافینیان تێدا نییە.