رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی کلینیکیی خۆراکی رایدەگەیێنێت، خورما بە بڕی دیاریکراو بخورێت و خورمای وشک وزەیەکی زیاتر بە جەستە دەدات بەراورد بە خورمای تەڕ و شیلاوی.
ئەمڕۆ سێشەممە 4-3-2025 هاوتا لەگەڵ رۆژی جیهانیی قەڵەوی، د. کامەران رەسووڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی خۆراک لە بوولتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، خورما هاندەرێکە بۆ زیادبوونی کێشی و قەڵەوبوون.
د. کامەران رەسووڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی خۆراک دەڵێت: باشترە ئەوانەی کە دەیانەوێت بە خورما قەڵەو نەبن و تەندروست بن، تەنیا بە دەنکێک خورما رۆژوو بشکێنن، بەڵام بۆ ئەوانەی کە نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە بە خۆراکی دیکە رۆژوو بشکێن.
لە بازاڕدا چەندان جۆر خورما بە شێوازی جیاواز دەفرۆشرێن، د. کامەران ژاژڵەیی دەڵێت: خورمای وشک وزەی زیاتری تێدایە و خورما تەڕەکەش ئەگەری ژەهراویبوونی زۆرە، هەر بۆیە باشترە لە شوێنی باش و پارێزراودا هەڵبگیرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ