توێژینەوەیەک: جگەرەکێشانی خانمانی دووگیان کۆرپەلە دووچاری مەترسییەکی درێژخایەن دەکات

29-08-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە کەنەدا دەریدەخات، جگەرەکێشانی خانمان لە ماوەی دووگیانیدا وادەکات کۆرپەکەیان قەڵەو بێت و تووشی ماکەکانی قەڵەوی ببێت.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی ئەلبێرتا لە کەنەدا لەسەر هەزار و 500 منداڵ کرا و ئاشکرای دەکات، ئەوانەی لە تەمەنی 9 بۆ 18 ساڵی قەڵەو بوون، ئەوانەبوون کە دایکیان لە دووگیانیدا جگەرە و نێرگەلەیان کێشاوە.
 
ئانیتا کۆزیریسکی، پسۆڕی پەتازانی لە زانکۆکە دەڵێت: ''دووگیانی قۆناخێکی هەستیارە بۆ ژیانی دایکەکە و کۆرپەکەی کە دەشێت هەر هەڵەیەک لەو قۆناخە، مەترسیی جیدی دروستبکات''.
 
ئانیتا کۆزیریسکی دەشڵێت: ''جگەرەکێشانی دایک هەرچەندێک بێت، رەنگە کۆرپەلە دووچاری لەدایکبوون بە ناکامی، هەوکردن و نەخۆشییە سکماکییەکان بکات''.
 
بەپێی کۆمەڵەی خانمانی ئەمریکی، لە ماوەی دووگیانیدا نابێت خانمی دووگیان ئەم کارانەی خوارەوە بکات؛
 
1- هەندێک خۆراک هەیە لە ماوەی دووگیانیدا نابێت بخورێن لەوانە؛ پەنیری خۆماڵی و شیری بەستەرەنەکراو کە لەوانەیه بەکتریای (listeria)ـی تێدابێت و ببێتەهۆی لەبارچوون.
 
2- گۆشتی نیوە کوڵاو و هێلکەی نەکولاو.
 
3- نەخواردنەوەی بڕێکی زۆری قاوە و چا کە کافایینیان تێدایە مەترسیی لەبارچوون زیاددەکەن.
 
4- میوە و سەوزەی نەشۆردراو.
 
5- هەندێک جۆری ماسی بڕێکی زۆر جیوەی تێدایە کە زیان بە گەشەی منداڵ دەگەیێنێت.
 
6- هەندێک وەرزشی مەترسیدار لەسەر دووگیانییەکە وەکو 'ئەسپسواری، بەرزکردنەوەی قورسایی و مەلەی ژێر ئاو'.
 
7- کێشانی جگەرە و نێرگەلە.
 
8- خواردنەوەی کحول.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە