رووداو - تەندروستی
پۆدکاستی ئەم هەفتەیەی نەخۆشنامە لەگەڵ پزیشک، نووسەر و بازرگانێکە و لای زۆربەی خەڵکیش ئاشنایە کە ئەویش د. نەوزاد یەحیا باجگرە. ئەو دەڵێت: خۆشەویستی لە تەواوی جەستەدایە نەک تەنیا مێشک و دڵ.
د. نەوزاد یەحیا باجگر، پزیشک و نووسەر باسی پیشەی پزشکی دەکات و دەڵێت: پیشەیەکی پیرۆز و پڕاوپڕ لە مرۆڤایەتییە، بەڵام ''مەرج نییە تەنیا بوون بە پزیشک داهاتووی باش بێت''.
ئەو رێنوێنیی دایک و باوکان دەکات کە منداڵەکانیان نەبەستنەوە بە پیشەیەک و زۆریان لێبکەن بۆ ئەوەی تەنیا پیشەیەکی دیاریکراویان بوێت بەتایبەتیش پزیشکی، تەنانەت روونی دەکاتەوە کە زۆر پیشەی دیکە هەن داهاتیان لە پزیشکی باشترە و ماندووبوونیشی کەمترە.
د. نەوزاد بە شێوازێکی جەختلێکراو گوتی، ''پزیشک دڵی نەرم بێت، نابێت بە پزیشک، چونکە دەبێت واقیعی بێت بەرامبەر نەخۆش و هەندێکجار راستەوخۆ راستییە تاڵەکە بە نەخۆش بڵێت تاوەکو ئاگاداری تەندروستیی بێت''.
بەشێکی قسەکانی باسی دڵ دەکات کە تەنیا پەمپێکە و بۆ پاڵنانی خوێنە و هەرچی هەستەوەر هەیە لە مێشکەوە کۆنتڕۆڵدەکرێت و سەرچاوەی هەستی خۆشویستنیش لە دڵ و مێشکەوە فراواندەکاتەوە بۆ تەواوی جەستە و هەموو هەستەوەرەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ