رووداو - تەندروستی
لێکۆڵینەوەی یەکێک لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کە لەسەر نەخۆشانی رۆماتیزم کرا؛ دەرکەوت، هەڵە بەکارهێنانی دەرمان کێشەیەکی باوی نێو نەخۆشانە لە هەرێمی کوردستان.
کارێز عەبدولغەنی، مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕی دەرمانسازیی کلینیکی لە بڕگەیەکدا لەگەڵ نالین حەسەن، پێشکێشکار دەرەنجامی توێژینەوەیەکی ئاشکراکرد و گوتی، لەکۆی 203 نەخۆشی بەشداربوو لە لێکۆڵینەوەکە 423 هەڵەی پزیشکییان دۆزیوەتەوە.
کارێز روونی دەکاتەوە، هەر نەخۆشێک نزیکەی دوو هەڵەی پزیشکیی دەرمانی کردووە، تەنانەت دەڵێت: 63٪ـی نەخۆشەکانیش پابەندی رێنوییەکانی بەکارهێنانی دەرمانەکانیان نەبوون، هەر ئەوەش هۆکارێک بووە کە ئازارەکانیان و سەختیی نەخۆشییەکەیان تووند و زیاتر بێت.
لەکۆتاییدا ئەوەش باسدەکات کە نەخۆشەکان هەموو راستییەک بە پزیشکەکەیان بڵێن و بەکارهێنانی دەرمان و دۆخی ناڕێکیی تەندروستییان لە پزیشک نەشارنەوە.
کارێز رۆژی شەممە 25-1-2025 توێژینەوەکەی لە سیمپۆزیۆمی ناوەندی لێکۆڵینەوەی روانگە لە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی پێشکێشکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ