تەندروستیی چین: ئەو ڤایرۆسەی گوماندەکرا ببێتە پەتای داهاتوو، رێژەکەی کەمبووەتەوە

13-01-2025
شکار رێبوار
شەقامێک لە چین. وێنە: رووداو
شەقامێک لە چین. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لە چەند رۆژی رابردوودا میدیاکانی هیندستان رایانگەیاند، ڤایرۆسێکی هاوشێوەی ئەنفلەوەنزا و کۆرۆنا لە چین بڵاوبووەتەوە و رەنگە ببێتە پەتای داهاتوو. حکومەتی چین و رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش دوای لێکۆڵینەوە، پشتڕاستیان کردەوە کە ''هیچ ڤایرۆسێکی نوێ بڵاونەبووەتەوە و ئەوەی هەیە پەتایەکی زستانەی کاتییە''.
 
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC لە چین رایدەگەیێنێت، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی HMPV لە باکووری وڵاتەکە دابەزیوە و ژمارەی تووشبووانیش کۆنتڕۆڵکراوە.
 
وانگ لیپینگ، توێژەر لە CDC لە چین دەڵێت: ڤایرۆسی HMPV ڤایرۆسێکی نوێ نییە و زۆر دەمێکە هەیە، بەڵام ئەمساڵ کەمێک ژمارەی تووشبووانی رووی لە زیادبوون کرد و ئێستا کۆنتڕۆڵکراوە و لەنێو کەسانی خوار 14 ساڵانیش زۆر کەم بووەتەوە.
 
گاو شینکیانگ، جێگری بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی پزیشکی لە چین گوتی، راستە تووشبووانی پەتای وەرزی بەرزبوونەتەوە، بەڵام هێشتا رێژەکە بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمترە.
 
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، هیچ پەتایەکی نوێ لە چین بڵاونەبووەتەوە و هەموو دەنگۆکانیش لەبارەیەوە رەتدەکاتەوە.
 
تەندروستیی جیهانی چەند رێنوێنییەک بۆ خۆپاراستن لە پەتاکانی زستان پێشنیازدەکات وەکو؛
 
- بەستنی دەمامک
- هەواگۆڕکێ لە شوێنی داخراو
- بەکارهێنانی کلێنکس لەکاتی کۆکین و پژمین
- دەستشووشتنی بەردەوام
- کوتان بە ڤاکسینی دژ بە ئەنفلەوەنزا
- تێکەڵاونەبوون و نەچوونە نێو شوێنی قەرەباڵخ
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاژەڵێک لەگەڵ خاوەنەکەی. ئاماژەدان بە ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون.

بۆچی ساڵانە تای خوێنبەربوون پێش جەژنی قوربان پەیدا دەبێتەوە؟

زۆرێک لە خەڵکی ئەو پرسیارەیان لەلا دروستبووە کە بۆچی تای خوێنبەربوون ساڵانە پێش جەژنی قوربان پەیدا دەبێتەوە و چەندان کەسیش دەبنە قوربانی؟ پسپۆڕانی وردی ڤایرۆسزانی و پزیشکانی ڤێتێرنەری ئەمە بۆ رووداو رووندەکەنەوە. مامۆستایەکی ئایینیش دەڵێت: ''قوربانیکردن پەرستشێکی گەورەیە، بەڵام لەژێر رێنوێنیی پزیشکیدا بێت''