کۆمەڵەی پسپۆڕانی چاو لە کەنەدا مەرجە تەندروستییەکانی خوێندنەوەی کتێب ئاشکرادەکات

05-12-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

کۆمەڵەی پسپۆڕانی چاو لە کەنەدا چەند مەرجێک بۆ خوێندنەوەی کتێب بە شێوەیەکی تەندروست ئاشکرادەکات و یەکێک لە مەرجەکان، خوێندنەوەیە لەسەر کاخەزی زەرد.
 
کۆمەڵەکە دەریدەخات، کاخەزی سپی رەنگە ببێتەهۆی وەڕەسبوون و هەستیاریی چاو، بۆیە کاخەزی زەرد بە هۆیەک بۆ ئاسوودەیی زیاتری چاوەکان دادەنێت.
 
ئاماژە بەوەشدەکات، خوێندنەوە کاریگەریی خراپ و درێژخایێنی لەسەر چاوەکان نییە، بەڵام دەکرێت چاو ماندوو و وشکبکات.
 
د. دامین گاتنڵ، پسپۆڕ و ئەندامی کۆمەڵەکە دەڵێت: رووناکیی شوێنی خوێندنەوە مامناوەند بێت و ئەگەر رووناکیی خۆریش بێت باشترە.
 
پێشنیازیش دەکات، لەکاتی خوێندنەوە پشوو بدرێت و یاسای 20،20،20 بەکاربێت، بەجۆرێک لەکۆی 20 خولەک خوێندنەوە 20 چرکە سەیری دوورییەک بکرێت کە لانیکەم 20 پێ کە دەکاتە شەش مەتر یاخود زیاتر دووربێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هودا سەرهەنگ - پەیام سەربەست مۆمەکەی بەدەستەوەیە.

مۆمێک دووکەڵەکەی تەندروستە و ئەگەریش بیخۆیت ئاساییە

لە پێشانگەی گەشتیاریی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە هەولێر لە بەشێکدا جۆرە مۆمێکی تەندروست نمایشکرا کە چەند تایبەتمەندییەکی جیاوازی هەیە؛ داهێنەری ئەو مۆمانە دەڵێت: مادەی زیانبەخشی پارافینیان تێدا نییە.