پزیشکێکی دەرمانساز: نەخۆش مافی هەیە لەبارەی دەرمانەکانی، روونکردنەوەی تەواوی پێبدرێت

26-03-2025
شکار رێبوار
دکتۆر محەممەد جەعفەر، پزیشکی دەرمانساز.
دکتۆر محەممەد جەعفەر، پزیشکی دەرمانساز.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پزیشکێکی دەرمانساز بە پێویستی دەزانێت، لەکاتی پێدانی دەرمان بە نەخۆش، هەموو تایبەتمەندییەکانی دەرمانەکەی بۆ روونبکرێتەوە، بەتایبەت جۆر، کواڵیتی و ناوی کۆمپانیای بەرهەمهێنەری دەرمانەکە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 26-3-2025 دکتۆر محەممەد جەعفەر، پزیشکی دەرمانساز لە بوولتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، پێویستە دەرمانسازان جۆر و نرخی دەرمانەکان بۆ نەخۆش روونبکەنەوە و بە راستگۆیانە باسی کواڵیتیی دەرمانەکان بکەن.
 
دکتۆر محەممەد جەعفەر دەڵێت: ئەرکە لەسەر دەرمانسازان کە پزیشک چ دەرمانێکی بۆ نەخۆش نووسیوە، ئەوە بداتە نەخۆش نەک بە جۆری دیکە بیگۆڕێت، بەپێی قسەکەی ناوی مادەی زانستیی دەرمانەکە و کۆمپانیای بەرهەمهێنەرەکەشی دەگرێتەوە کە نەگۆڕێن.
 
مەترسییەکانی ''دەرمانی بەدیل''
 
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس لەبارەی ''دەرمانی بەدیل'' کە ئێستا لەنێو دەرمانخانەکان باوە، ئاشکرای دەکات، مەترسیی جیدی دروستدەکات و زۆرجار بە ئەنقەست دەرمانەکان دەدرێن بە نەخۆش. {لێرەوە زانیاریی زیاتر بزانە}.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە