بنکەی تەندروستیی مەلا فەندی لە هەولێر: نزیکەی مانگێکە ڤاکسینی ئەنفلەوەنزامان نەماوە

22-12-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستیی مەلا فەندی لە هەولێر رایدەگەیێنێت، نزیکەی مانگێکە ڤاکسینی ئەنفلەوەنزایان لێبڕاوە و بۆیان دابیننەکراوە، بەرپرسی بەشی کوتانی خۆپاراستنی هەولێریش دەڵێت، بۆ پڕکردنەوەی ڤاکسینەکان داوای هەزار ژەمی دیکەیان لە بەغدا کردووە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 22-12-2024 د. رەمەزان خدر، بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستیی مەلا فەندی لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، لە دوو مانگی رابردوودا زیاتر لە 500 ڤاکسینی ئەنفلەوەنزایان بەکارهێناوە و خەڵکێکی زۆریش دەیانەوێت بکوترێن.
 
د. رەمەزان خدر دەڵێت، دوایان کردووە کە ڤاکسینیان بۆ بێت، بەڵام دواکەوتووە، هەر ئەمڕۆ د. بێریوان ولیا، بەرپرسی بەشی کوتان لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێر بە رووداوی گوت، ئەمساڵ لە هەولێر 46 هەزار ڤاکسینی ئەنفلەوەنزا دابەشکراون و بۆ ئەو بنکانەی کە ڤاکسینیش نەماوە داوای هەزار دانەی دیکەیان کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

منداڵە تووشبوو بە نەخۆشییە دەگمەنەکە. وێنە: ئانادۆڵ

لە باکووری کوردستان پاڵپشتیی تووشبووی نەخۆشییەکی دەگمەن دەکرێت؛ لە ماڵەوە وانەی پێ دەگوترێت

هەمزە مەرتەری تەمەن 13 ساڵ، دانیشتووی گوندێكی سەر بە شارۆچکەی بێگرە لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان، هەر لە منداڵییەوە تووشی نەخۆشییەکی دەگمەنی سکماکی بووە. ناتوانێت بچێتە قوتابخانە، توانای رۆیشتنی نییە و بە زەحمەت قەڵەم دەگرێت.