پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خوێن: 3٪ بۆ 5٪ـی تاکەکانی کۆمەڵگە هەڵگری تالاسیمیان

24-08-2024
شکار رێبوار
د. بڕیار سەباح، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن. وێنە: رووداو
د. بڕیار سەباح، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خوێن رایدەگەیێنێت، 3٪ بۆ 5٪ـی تاکەکانی کۆمەڵگە هەڵگری تالاسیمیان و ئەو کەسانەش بە تووشبوو هەژمار ناکات.
 
د. بڕیار سەباح، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن رایگەیاند، هەڵگرانی تالاسیمیا هیچ نیشانەیەکیان وەکو تووشبوو لەسەر دەرناکەوێت و نەخۆشییەکە هیچ مەترسییەکی بۆ ئەوان نییە.
 
بە گوتەی د، بڕیار سەباح، هەڵگرانی نەخۆشیی تالاسیمیا هیچ نیشانەیەکیان لێدەرناکەوێت، بەڵام پێویستە زیاتر بایەخ بە پشکنینەکانی پێش هاوسەرگیری بکەن.
 
ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەگەر هەر تووشبوویەک خوێن وەرنەگرێت و خوێنوەرگرتنی دوابکەوێت، ئەوا گۆڕانکاری لە روخساریار دروستدەبێت و پەستانی زۆر دەکەوێتە سەر دڵ بەمەش ئەگەری تووشبوونیان بە کێشانی دڵ و لوولەکانی خوێن زیاددەبێت، تەنانەت لە منداڵانیش لاوازیی گەشەی لێدەکەوێتەوە.
 
لە کۆتاییدا د. بڕیار سەباح دەڵێت: چاندنی مۆخ و چارەسەریی جینی بۆ بنبڕکردنی تالاسیمیان کە ئێستا لە شاری سلێمانی چاندنی مۆخ بەردەستە، بەڵام بەهۆی زۆریی نەخۆشەکان نۆرەی وەرگرتنی چارەسەرەکە درێژە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی روونکردنەوەی بۆ گواستنەوەی گەرمیی لاپتۆپ بۆ رانەکان.

توێژینەوەکان: لاپتۆپ پیاوان تووشی کێشەیەکی مەترسیدار دەکات

لاپتۆپ بە نزیکەیی لە هەموو ماڵێکدا هەیە و ملیۆنان کەس لە ماڵ و ئۆفیسەکانیان بۆ راپەڕاندنی کارەکانیان بەکاری دەهێنن، بەم دواییانەش بە قەبارە و شێوازی جیاواز بەردەست بووە، بەڵام لەڕووی جەستەییەوە پسپۆڕان هۆشداری لە شێواز و چۆنیەتیی بەکارهێنانی دەدەن.