پزیشکێکی دەروونی: زۆربیرکردنەوە خەمۆکی دروستدەکات

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
دکتۆر ئازاد خۆشناو، پزیشکی نەخۆشییە دەروونییەکان.
دکتۆر ئازاد خۆشناو، پزیشکی نەخۆشییە دەروونییەکان.
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پزیشکێکی نەخۆشییە دەروونییەکان هۆشداری دەدات لە زیادبوونی خەمۆکی لەنێو گەنجاندا و دەڵێت: زۆربیرکردنەوە یەکێکە لە هۆکارەکان.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 26-11-2024 دکتۆر ئازاد خۆشناو، پزیشکی نەخۆشییە دەروونییەکان لە بەرنامەی نوورۆژدا رایگەیاند، 20٪ بۆ 30٪ـی ئەوانەی لە راوێژکارییە دەروونییەکان دەبیندرێن، تووشبووی خەمۆکین یاخود نیشانە سەرەتاییەکانی خەمۆکبوونیان تێدایە.
 
دکتۆر ئازاد خۆشناو نیشانەکانی خەمۆکی باسدەکات وەکو؛
 
- دڵتووندیی درێژخایەن
- کەمبوونەوەی دڵخۆشی بە کارەکانی رۆژانە
- کەمبوونەوەی جۆش و خرۆش
- هەستکردن بە تاوان
- هەستکردن بە کەمبوونەوەی کەسایەتی و وەڕەسبوون
 
هۆکارەکانی خەمۆکیش باسدەکات وەکو ''بۆماوەیی، تەنگەژەی دەروونی دوای رووداوەکان، رەوشت و رەفتارەکان و مامەڵەکردنی دەوروبەر یاخود زۆربیرکردنەوە و گۆشەگیری بۆ بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشێک لە کارمەندە گرێبەستەکانی تەندروستیی گەرمیان لەکاتی گردبوونەوەکە. وێنە: رووداو

کارمەندانی گرێبەستی تەندروستیی گەرمیان گردبوونەوە

کارمەندانی تەندروستیی گەرمیان کە گرێبەستن داوای دامەزراندن و بە هەمیشەیی بوونیان دەکەن، بەشێک لە کارمەندانی گرێبەست ماوەی 12 ساڵە خزمەتدەکەن و نەبوون بە فەرمانبەری هەمیشەیی.