رووداو - تەندروستی
ئەو منداڵەی بە یارمەتیی ژیریی دەستکرد پیتێندرا، لەدایکبوو؛ تەکنیکی بلووریی ئۆتۆماتیکی بۆ بەکارهاتووە.
بەگوتەی پسپۆڕان، ژیریی دەستکرد لەبری کردەی ICSI بەکارهاتووە کە سپێرم دەخاتە نێو هێلکۆکە، بەبێ ئەوەی دەستی مرۆڤی بەرکەوتبێت و لەڕێگەی سیستمێکی کۆنتڕۆڵکراوەوە دەبێت، بە کاتێکی خێراتر کراوە و کواڵیتیی پیتاندنەکەش باشتربووە.
ئەم کردەی منداڵبوونە لەلایەن جاکویس کۆهن، پسپۆڕی کۆرپەلەزانی لە نیویۆرک کراوە و منداڵەکە لە شاری گوادالاخارا لە مەکسیک لەدایکبووە.
جاکویس کۆهن روونی دەکاتەوە، هێلکەی ژنەکە لەگەڵ سپێرمی پیاوەکە پیتێندرا، بەڵام ئەوەی جیاواز بووە ئەوەیە کە سپێرمەکە لەڕێگەی ژیریی دەستکردەوە دەستنیشانکراوە و خراوەتە نێو هێلکەی خانمەکە و بە لەیزەری تایبەت پیتێندراوە بەبێ ئەوەی مرۆڤ دەستی تێیدا هەبێت.
ئەو پسپۆڕە مژدە دەدات کە ژیریی دەستکرد تەکنیکی منداڵی بلووری باشتردەکات و ئەگەری مانەوەی هێلکۆکە زیاتر دەکات، بۆ ئەوەی کردەی پیتاندنەکە سەرکەوتووتر بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ