توێژینەوەیەک لە هەڵەبجە: بەهێزبوونی بەکتریاکان ژیانی منداڵانی خستووەتە مەترسییەوە

02-03-2025
شکار رێبوار
نێو نەخۆشخانەی منداڵانی هەڵەبجە. وێنە: رووداو
نێو نەخۆشخانەی منداڵانی هەڵەبجە. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی ناوەندی توێژینەوەی هەڵەبجە ئاشکرای دەکات، بەهۆی زۆربەکارهێنانی دەرمانی دژەبەکتریا، نەخۆشانی هەوکردنی پەردەی مێشک درەنگتر چاکدەبنەوە یاخود هەر چاک نابنەوە.
 
توێژینەوەکە لەلایەن دوو مامۆستای زانکۆ و پسپۆڕ کراون بە ناوەکانی د. زانا باقی و د. جیهاد ئیبراهیم؛ دەرکەوتووە، بەکتریایەکی باو کە دەبێتەهۆی هەوکردنی پەردەی مێشک بەرگریی بۆ دەرمانەکان دروستکردووە کە پێشووتر چارەسەریان دەکرد، بەڵام ئێستا کاریگەرییان لەسەری نییە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 2-3-2025 د. زانا باقی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان بە رووداوی راگەیاند، بۆمان دەرکەوتووە کە بەکتریای جۆری streptococcus pneumonia بەرگریی دژی دەرمانی Vancomycin پەیداکردووە.
 
ئەو روونی دەکاتەوە، توێژینەوەکەیان لەسەر هەوکردنی پەردەی مێشک بووە لە منداڵان و ئەو بەهێزبوونەی بەکتریاکە هەیبووە، ژیانی منداڵەکەی خستووەتە مەترسییەوە و نزیک بووەتەوە لە گیانلەدەستدان، چونکە هەوکردنی پەردەی مێشک کوشندەیە.
 
لەکۆتاییدا گوتی، ''بەبی راوێژی پزیشک دەرمانەکانی دژەبەکتریا بەکارنەیەن، چونکە دەبیتەهۆی ئەوەی کە لە داهاتوودا بەو دەرمانانە کەسەکە چارەسەر نەبێت و هیچ دەرمانێک بۆ چارەسەری نەخۆشیی هەوکردنەکان نامێنێت''.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بریانا بۆرتنەر و سەگەکەی.

سەگێک پێش پشکنینە تاقیگەییەکان، هەست بە شێرپەنجەی خاوەنەکەی دەکات؛ چیرۆکەکەی بزانە

خانمێکی 31 ساڵانی ئەمریکی چیرۆکی خۆی و سەگەکەی دەگەڕێتەوە کە لەو کاتەی تووشی شێرپەنجە بووە، سەگەکەی پاڵپشتێکی باشی دەروونیی بووە، تەنانەت ئەو دەڵێت، سەگەکەی پێش پشکنین، هەستی بەوە کردووە ئەو خانمە کە دەکاتەوە خاوەنەکەی، شێرپەنجەی تووشبووە.