کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتیی کەلار بایکۆتی دەوامیان راگەیاند

02-09-2024
شکار رێبوار
نەخۆشخانەیەکی کەلار. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە
نەخۆشخانەیەکی کەلار. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە
A+ A-
رووداو - تەندروستی

کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتیی کەلار ئەمڕۆ بایکۆتی دەوامیان لە نەخۆشخانەکە راگەیاند و ''تاوەکو ناردنی مووچەکانیان بەردەوام دەبن''.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 2ـی ئەیلوولی 2024 ئەرکان رەشید، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی کەلار لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانی مانگی 7 و 8 کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتیی کەلار بایکۆتی دەوامیان کردووە و بایکۆتەکە تاوەکو ناردنی مووچەکانیان بەردەوامدەبێت.
 
ئەرکان رەشید، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی کەلار دەڵێت: ''هەرچەندە کارمەندان بایکۆتیان راگەیاندووە، بەڵام  بۆ هەر دۆخێکی گەرم و لەناکاو دەوام دەکرێت''.
 
تەنانەت ئەرکان رەشید ئاماژە بەوەشدەکات، لە ماوەی بایکۆتدا ئەگەر تووشبووی دیکەی کۆلێرا هەبوو و پێویستیان بە چارەسەر هەبێت، ئەوا کارمەندانی نەخۆشخانەی گشتیی کەلار ئامادەدەبن.
 
نەخۆشخانەی گشتیی کەلار نەخۆشخانەیەکی سەرەکیی کەلارە و بە گوتەی دەستەی کارگێڕییان، رۆژانە سەروو 600 کەس سەردانی نەخۆشخانەکە دەکەن.
 
 
وەزارەتى دارایی عێراق بۆ مووچەى مانگى تەمموز 307 ملیار دینارى ناردووە، زۆربەى مووچەى مەدەنى و بەشێک لە مووچەى هێزە ئەمنییەکانیشى بۆ ئەو مانگە نەناردووە.
 
بە گوێرەى زانییارییەکانى رووداو، حکومەتى هەرێمى کوردستان چاوەڕوانى پڕکردنەوەى ئەو 155 ملیار دینارەیە کە کورتهێنانى تێدایە بۆ مووچەى مانگێک، کە لە لایەن وەزارەتى دارایی فیدراڵەوە بنێردرێت بۆ ئەوەى لیستى مووچەى مانگێک رابگەیێنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە