رووداو - تەندروستی
لە ئەمریکا رێژەی تووشبوون بە سوورێژە بەرزبووەتەوە، بەجۆرێک 230 تووشبوو تۆمارکراون و بەم دواییانەش دوو کەس گیانیان لەدەستدا، پسپۆڕانیش کەمبوونەوەی کوتان بە هۆکاری سەرەکیی زیادبوونی سوورێژە دادەنێن.
وەزارەتی خزمەتگوزاریی تەندروستیی تێکساس رایدەگەیێنێت، 198 تووشبووی سوورێژە تۆمارکراون و لە ویلایەتی نیو مەکسیکۆش 30 تووشبوو.
ویلایەتی تێکساس ئاشکرای دەکات، زۆرینەی تووشبووانی سوورێژە لەنێوان کەسانی 5 بۆ 17 ساڵانن، مانگی رابردوو تووشبوویەکی سوورێژە لە ویلایەتی تێکساس گیانی لەدەستدا و ئاشکرابوو کە ئەو قوربانییە کوتانی نەکردبوو.
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکانیش رایدەگەیێنێت، منداڵان بە ڤاکسینی MMR کە بۆ سوورێژەش بەکاردێت، بکوترێن تاوەکو لە مەترسی و لێکەوتەکانی نەخۆشییەکە دووربن، ''چونکە 94٪ـی تووشبووان ئەوانەن کە ڤاکسین نەکراون''.
ناوەندی CDC دەریدەخات، لەکۆی هەزار منداڵی تووشبووی سوورێژە، یەک بۆ سێ منداڵ بەهۆی لێکەوتەکانی ڤایرۆسەکەوە گیانلەدەستدەدات.
ناتاشا کرۆکۆڤ، راوێژکاری تەکنیکیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت: بەراورد بە ساڵی 2022، ژمارەی تووشبووانی بە نەخۆشییەکە 79٪ زیادیکردووە، هۆکاری سەرەکیش بۆ پابەندنەبوونی خێزانەکان بە ڤاکسینی سوورێژە دادەنێت.
ناتاشا کرۆکۆڤ، راوێژکاری تەکنیکیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت: بەراورد بە ساڵی 2022، ژمارەی تووشبووانی بە نەخۆشییەکە 79٪ زیادیکردووە، هۆکاری سەرەکیش بۆ پابەندنەبوونی خێزانەکان بە ڤاکسینی سوورێژە دادەنێت.
مەهێڵە منداڵەکەت بەم مەترسییانە ژیانی بکەوێتە مەترسییەوە و کوتانی بۆ بکە؛
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ