پسپۆڕێکی حکومڕانیی تەندروستی: کۆنتڕۆڵکردنی کۆلێرا تەنیا ئەرکی وەزارەتی تەندروستی نییە

02-09-2024
شکار رێبوار
دکتۆر باواجی کەریم، راهێنراوی بۆردی حکومڕانیی تەندروستی.
دکتۆر باواجی کەریم، راهێنراوی بۆردی حکومڕانیی تەندروستی.
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، هەرێمی کوردستان هاوشێوەی وڵاتە دواکەوتووەکانی ئەفریقا نەخۆشیی کۆلێرای تێدا بڵاوبووەتەوە، پسپۆڕێکی حکومڕانیی تەندروستیش دەڵێت: بەردەوام پیسبوونی سەرچاوەکانی ئاوی خواردنەوە هۆکاری سەرەکیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەیە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 2ـی ئەیلوولی 2024 دکتۆر باواجی کەریم، راهێنراوی بۆردی حکومڕانیی تەندروستی لە بەرنامەی نوورۆژدا بە رووداوی راگەیاند، تائێستا لە هەرێمی کوردستان سەرچاوەکانی ئاو لە رووی سەلامەتییەوە کۆنتڕۆڵنەکراون، چونکە دەبێت هەمیشە پشکنین بۆ ئاوی خواردنەوەی هەموو گەڕەکێک بکرێت.
 
دکتۆر باواجی کەریم دەڵێت: کۆلێرا نەخۆشییەکی گوازراوەیە و بەهۆی بەکتریایەکەوە دروستدەبێت کە لەنێو ئاو و خۆراکی پیسبوودا هەیە، هاوکات دەشڵێت: لەگەڵ کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو، خەڵک پەنا دەبەنە بەر شوێنی جیاواز بۆ دەستکەوتنی ئاوی خواردنەوە، بۆیە دەشێت لەو رێگەیەوە کۆلێرا بڵاوببێتەوە.
 
لە بەشێکی قسەکانیدا دکتۆر باواجی کەریم گوتی، کۆنتڕۆڵکردنی کۆلێرا تەنیا ئەرکی وەزارەتی تەندروستی نییە و پێویستە سێکتەرەکانی دیکەش وەکو {فەرمانگەی ئاو، وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پەروەردە} هاوئاهەنگی بکەن بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنی هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە و بڵاوبوونەوەی هۆشیاریی تەندروستی.
 
کۆلێرا چییە و چۆن خۆتی لێدەپارێزیت؟
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە