رووداو - تەندروستی
هەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستیپێکردووە و دەنگدان بەردەوامە، راپرسییەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، 70٪ـی ئەمریکییەکان لە دڵەڕاوکێدان بۆ دیاریکردنی سەرۆکی داهاتوویان.
راپرسییەکە لەلایەن سەنتەری AP-NORC بۆ توێژینەوەی کاروباری گشتی کرا و دەرکەوت، لەکۆی 10 ئەمریکی، حەوتیان دڵەڕاوکێیان هەیە و تەنیا 30٪ـی ئەمریکییەکان بێخەمن لە ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکی داهاتوویان.
راپرسییەکە ئەوەش ئاشکرادەکات کە نزیکەی 70٪ـی کۆمارییەکان و 80٪ـی دیموکراتەکان دڵەڕاوکێیان هەیە. {لێرەوە نوێترین هەواڵەکان لەسەر هەڵبژاردنەکە ببینە}.
د. کریستۆڤەر فیشەر، بەڕێوەبەری بەشی دەروونی گەوران لە نەخۆشخانەی Northwell Zucker Hillside دەڵێت: سەیرکردنی تەلەڤیزیۆن سنوورداربکرێت و ئەوەندەش چاودێریی دواین پاشهاتەکانی هەڵبژاردن نەکرێت.
ئەو پسپۆڕە گوتی، لەماوەی هەڵبژاردن تاوەکو ئاشکراکردنی ئەنجامەکان مۆبایل بە کەمی بەکاربێت یاخود هەمیشە ئینتەرنێت کراوە نەبێت، تاوەکو دڵەڕاوکێ بەهۆی هەواڵەکانەوە دروستنەبێت، ئاماژەش بە ئەنجامدانی وەرزشەکانی خۆخاوکردنەوە دەکات.
رێگەیەکی دیکەی کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێش پێشنیازدەکات کە دەردەدڵە و گفتوگۆکردنە لەگەڵ کەسێکی متمانەپێکراو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ