پزیشکێک: سیواک دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی دژەشێرپەنجەیی

19-08-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پزیشکێکی بنیاتنانەوە و جوانکاریی ددان لەڕووی تەندروستییەوە باسی چەند سوودێکی سیواک دەکات و دەڵێت: دژەشێرپەنجەیە.
 
دکتۆر راستی عومەر، پزیشکی بنیاتنانەوە و جوانکاریی ددان ئاشكرای دەکات، ئەوانەی سیواک بەکاردەهێنن ئەگەری ساڕێژبوونەوەی برینەکانی نێو دەمیان زیاترە و زووتریش چارەسەردەبن.
 
دکتۆر راستی عومەر دەڵێت: ''هەندێک پێکهاتە لەنێو سیواک دا هەن کە دژی بەشێک لە هۆکارەکانی شێرپەنجەی دەمن'' کە ئەوەش وادەکات چالاکیی دژەشێرپەنجەیی هەبێت.
 
لە بەشێکی قسەکانیدا ئەوەشی گوت، سیواک ددان و پووک لە خۆراک، رەنگ و پلەک کەهۆکاری کلسە پاکدەکاتەوە و بۆنی خۆش بە دەم دەبەخشێت.
 
هاوکات ئەوەشی باسکرد کە سیواک یارمەتیی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی پووک و ددان دەدات و دژی کلۆربوونی ددانە.
 
لە کۆتاییدا پزیشکەکە هۆشداری دەدات، لە ئەگەری بوونی هەر کێشە و هەوکردنێک لە دەم و دداندا پێویستە پەنا ببرێتە بەر پزیشکی پسپۆڕ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە