رووداو - تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەمڕۆی بۆ پاراستنی گوێیەکان و بیستن داناوە تاوەکو یەکێک لە هەستەوەرە گرنگەکانی مرۆڤ کە بیستنە کار بۆ پاراستنی بکرێت؛ یەکێک لە هەنگاوەکانیش پاکنەکردنەوەی گوێیە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO ئەم رێنوێنییانەی خوارەوە بۆ پاراستنی گوێ و بیستن پێشنیازدەکات؛
1- گوێپاککەرەوە بەکارنەیەت؛ چونکە وا لە مادەی مێویی نێو گوێ دەکات بچێتە قوڵایی و بە ئاسانیی نەیەتە دەرەوە، بەمەش بیستن کەمدەبێتەوە.
2- بەشی دەرەوەی گوێ بە نەرمی پاکبکرێتەوە؛ رووی دەرەوەی گوێ بە لۆکە یاخود پەڕۆیەکی نەرم پاکبکرێتەوە لە پاشماوە و مادەی مێوی.
3- رێگە بە گوێ بدە کە خۆی خۆی پاکبکاتەوە؛ مادەی مێویی گوێ خۆی دێتە دەرەوە و گوێ خۆی خۆی لەو پاشماوەیە رزگاردەکات.
4- بەکارهێنانی قەترەی گوێ؛ ئەمە وادەکات ئەو مادەی مێوییەی گوێ کە رەق بووە، نەرم ببێتەوە و بە ئاسانی بێتە دەرەوە.
5- وشکیی گوێیەکان بپارێزە؛ لەدوای خۆشووشتن و مەلەکردن هەمیشە گوێیەکان بەباشی وشکبکرێنەوە، چونکە ئەوە رێگەی دەکات لە هەوکردنی گوێی ناوەوە.
6- گوێ بە چیلکە و تەنی تیژ پاکمەکەرەوە؛ چونکە دەشێت ببێتەهۆی دڕانی پەردەی گوێ.
7- سەردانی پزیشکی پسپۆڕی قوڕگ، گوێ و لووت بکە؛ لەکاتی هەستکردن بە ئازار، گیران و دروستبوونی مادەی مێویی زۆر سەردانی پزیشک بکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ