بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی: بەداخەوە شەکرەی جۆری دوو لە منداڵان زیادبووە

30-03-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ئاشکرای دەکات، ئێستا نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو لەنێو منداڵ و نەوجەواناندا زیادبووە و هۆکارەکەی بۆ بیسنووری لە خواردنی شیرینییەکان دەگەڕێنێتەوە.
 
د. کۆیان زاهیر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی دەڵێت، زۆرخواردنی شیرینییەکان منداڵ تووشی قەڵەوی دەکات و ئەمەش رێخۆشکەر دەبێت بۆ تووشبوون بە شەکرە.
 
ئەوەش باسدەکات، لە جەژن و بۆنەکاندا خواردنی شیرینییەکان لەلایەن منداڵانەوە زیاددەکات و دەرکەوتووە، شەکرە توانای سەرنج و تەرکیزی منداڵ کەمدەکاتەوە.
 
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی رووداو، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 100 هەزار تووشبووی شەکرە هەن کە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێرن.
 
ئەو ئامارانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، دەریدەخەن؛ ساڵانە نزیکەی پێنج هەزار تووشبووی شەکرە لە سەنتەرەکان و ناوەندە پزیشکییەکان تۆماردەکرێن، ئەمە جگە لەوەی کە بەشێکی زۆری خەڵک نازانێت کە شەکرەی هەیە، یاخود بەشێکیان شەکرەیان هەیە و تۆمارنەکراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاری کەلار. وێنە: رووداو

توێژینەوەیەکی نێوخۆیی: رێژەی قەڵەوی لەنێو منداڵانی کەلار سەروو ئاستی ستانداردە

توێژینەوەیەک لە کەلار کراوە دەریدەخات، رێژەی قەڵەوی لەنێو منداڵان 50٪ لە ئاستی ستاندارد زیاترە. ئەو دایکانەی تەمەنییان لە 35 ساڵ کەمترە منداڵەکانییان قەڵەون و رێژەی قەڵەوی لەنێو منداڵانی ئەو ناوچەیە سەروو ئاستی ستانداردە.