رووداو - تەندروستی
توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیا دەریدەخەن، وەرزش و جووڵەی رۆژانە یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی پەستانی خوێن.
توێژینەوەیەک لە سەر پێنج هەزار کەس لە چوار شاری ئەمریکا بۆ ماوەی 30 ساڵ کرا و دەرکەوت، ئەوانەی چالاکیی جەستەیی رۆژانەیان هەبووە، پەستانی خوێنیان بە شێوەی بەرچاو کەمبووەتەوە.
ئەنجامەکان دوای ئەوە دێن کە توێژەران وەرزشی رۆژانەی نیو کاژێریان بۆ بەشداربووانی تەمەن 18 تاوەکوە 40 ساڵ دانا.کریستین بیبینز، نووسەری سەرەکیی توێژینەوەکە دەڵێت: چالاکیی جەستەیی رێگەیەکی گرنگی بێ دەرمانە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن.
بە پێی WHO ئامانەی خوارەوە شێوازی ژیانی تەندروستن کە رۆڵیان هەیە لە کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن؛
- بایەخدان بە خواردنی سەوزە و میوەکان.
- بایەخدان بە خواردنی خۆراکی دانەوێڵەی تەواو و بەرهەمە کەم چەورەکان.
- بڕی پێویست ئاو بخورێتەوە
- بایەخدان بە پڕۆتینەکان لە ماسی، گۆشتی سوور، گۆشتی مریشک، هێلکە، تۆوی کەتان و گەنمەشامی.
- بڕێکی دیاریکراو کالۆریی رۆژانە بخورێت.
- سنووردارکردنی شەکر، چەوری و خۆراکە خێراکان.
- کەمکردنەوە و دوورکەوتنەوە لە کحول، خواردنەوە وزەبەخشەکان و خواردنەوە گازییەکان.
- خەوی باش.
- دوورکەوتنەوە لە کێشانی جگەرە و نێرگەلە.
- بیرکردنەوەی ئەرێنییانە و راهێنانەکانی ئاسوودەیی دەروون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ