رووداو - تەندروستی
بەرپرسی چاودێریی بازاڕ و بازگەکانی دەرمان لە هەولێر رایدەگەیێنێت، لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کارەکانی زنجیرە دەرمانخانەکانی سەروەران پێکهێنراوە و بە زووترین کات دەستپێدەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-3-2025 دکتۆر محەممەد رەشید، بەرپرسی چاودێریی بازاڕ و بازگەکانی دەرمان لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە و لەژێر سەرپەرشتیی داواکاریی گشتی لیژنەکەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە بۆ بەدواداچوون بە زنجیرە دەرمانخانەکانی سەروەران.
دکتۆر محەممەد رەشید گوتی، لە داهاتوودا لێکۆڵینەوە لە هەموو ئەو دەرمانخانانە دەکەن کە بە ناوی زنجیرە کراونەتەوە و ئەوانیش هاوڕا لەگەڵ سەندیکای دەرمانسازان جەخت لەوە دەکەنەوە کە مۆڵەتیان بە هیچ دەرمانخایەکە نەداوە بە ناوی زنجیرە بکرێتەوە و لەمەودوا رێگە دەگرن لە کردنەوەی دەرمانخانە بە ناوی زنجیرە.
راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کواڵیتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان کە وەزارەتی تەندروستیش بڵاویکردووەتەوە، ئاشکرای دەکات؛ لیژنەی هاوبەش پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە زنجیرە دەرمانخانەکان و بەتایبەتیش دەرمانخانەی سەروەران.
دوێنێ چوارشەممە، سەرۆکی سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان میوانی بوولتەنی تەندروستی بوو و ئەمانەی گوت؛
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ