ئەنجوومەنی سەلامەتیی نیشتمانیی ئەمریکا: 97٪ـی برینداربوون بەهۆی خلیسکان و کەوتن لە زستاندا بووە

10-02-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژەرانی سکوولی تەندروستیی گشتیی زانکۆی جۆن هۆپکینز لە ئەمریکا بۆیان دەرکەوتووە کە زۆرینەی رووداوەکانی فریاکەوتن لە مانگی یەک و دوودا روودەدەن، جا هەر لە بەکارهێنانی گەرمکەرەوەکانەوە بگرە تاوەکو چوونە نێو بەفر.
 
ئۆماکی ساما، توێژەرێکی زانکۆکەیە و دەڵێت: هەمیشە رێگەی سەلامەت بۆ گەرمکردنەوەی ماڵەکان بەکاربێت، تاوەکو رێگری لە رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بگیرێت.
 
بەپێی دامەزراوە فریاگوزارییە جیهانییەکان، خلیسکان، کەوتن، شکانەکانی مل و پشت، جەڵتەی دڵ، دابەزینی پلەی گەرمیی جەستە و ژەهراویبوون بە گازی دووانەی ئۆکسیدی کاربۆن باوترین کێشەکانن کە لە زستاندا روویان داوە.
 
ئەنجوومەنی سەلامەتیی نیشتمانیی ئەمریکا دەریدەخات، لە ساڵی 2022، 97٪ـی حاڵەتەکانی پێکان و برینداربوون بەهۆی کەوتن و خلیسکان لە زستاندا بووە، کە بەساڵاچووانی سەروو 65 ساڵان زۆرینەی قوربانیی ئەمە بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە