رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی دەڵێت، زۆرینەی کێشەکان کە تووشی کۆرپە دەبێت، دوای بردنەوەیەتی لە نەخۆشخانەوە بۆ ماڵەوە و هۆکارەکەش باسدەکات.
د. چێنەر عومەر، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان بە رووداوی راگەیاند، هەر منداڵێک کە بە ناکامی لەدایکدەبێت، دەبێت بخرێتە شووشەوە، چونکە جەستەیان بە تەواوەتی دروست نەبووە و کێشەیان هەیە.
ئەو پسپۆڕە دەڵێت: منداڵی وا هەیە دوو مانگ یان زیاتر لەنێو شووشەدا دەمێنێتەوە تاوەکو باری تەندروستیی جێگیر بێت، بەڵام لە ماڵەوە کێشەی زۆریان بۆ دروستدەبێت، ''چونکە پلەی گەرمیی ماڵەکەیان، قەرەباڵخیی خەڵک، بەرکەوتن بە دووکەڵی جگەرە، باوەشپێداکردن'' وای لێ دەکات کە تووشی هەوکردن بێت و کێشەی هەناسەدانی بۆ دروست ببێت.
ئەو منداڵەی بە نەشتەرگەری لەدایکدەبێت مەترسی لەسەر دڵ، مێشک، چاو، سییەکان و بەرگریی جەستەی هەیە؛ هۆکارەکە لە دکتۆر لوناوە بزانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ