رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی میزەڕۆ رایدەگەیێنێت، رۆژووەوانان دووربکەونەوە لەو شتانەی کە دەبێتەهۆی وشکبوونەوەی جەستەیان و دوای رۆژوو شکاندنیش دووربکەونەوە لەو خۆراکانەی پەستانی زۆر دەخاتە سەر گورچیلەکانیان.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2-3-2025 د. رامان نانەکەلی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی میزەڕۆ لە بوولتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، بەڕۆژووبوون نابێتەهۆی زیادبوونی مەترسییەکانی دروستبوونی بەردی گورچیلە و دوای بەربانگ گرنگترین هەنگاو ئەوەیە کە جەستەیان شێداربکەنەوە.
بەگوتەی ئەو پسپۆڕە، لەکاتی بەربانگ خۆراکەکانی وەکو 'چەوەندەر، پاقلەمەنییەکان، چەرەسات، چا و قاوە' زۆر بە کەمی بخورێن و بخورێنەوە، هەروەها قەرەبووی لەدەستدانی شلەکانی جەستە بە ئاوخواردنەوەی پێویست بکرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ