رووداو - تەندروستی
لێکۆڵینەوەیەکی نوێی گۆڤارێکی تەندروستی دەریدەخات، خواردنەوەی ئاو لەدوای لەخەوهەڵسان یارمەتیی کەمبوونەوەی ماندوویەتی و ناڕێکیی دەروونی دەدات.
لێکۆڵینەوەکە لە گۆڤاری نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی ژینگە و تەندروستی گشتی بڵاوکراوەتەوە و پسپۆڕان دەڵێن، لەکاتی خەوتن زیاتر لە شەش کاژێر جەستە ئاوی دەستناکەوێت، ئەمەش دەشێت وشکبوونەوەی جەستە دروستبکات و کاتێک کەسەکە لەخەوهەڵدەستێت، ئەوا میزاجی نابێت و جەستەی وشکدەبێتەوە.
زۆرجار دوای لەخەوهەڵسان رەنگە هەست بە ماندوویەتی یاخود بێ میزاجی بکەیت، توێژەرانی لێکۆڵینەوەکە چارەسەرەکەی دەخەنەڕوو و پێشنیازدەکەن، لەدوای لەخەوهەڵسان بڕێکی کەم ئاو بخورێتەوە بۆ نموونە 200 میللیلیتر کە دەکاتە پەرداخێک ئاو.
بەپێی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی، نیشانە باوەکانی وشکبوونەوەی جەستە لە کەمئاویدا ئەمانەن؛
لە منداڵان؛
- وشکیی دەم و زمان
- نەمانی فرمێسک
- قووڵبوونی چاو
- کەمیی جووڵە و گریان
لە گەنجان؛
- خاوبوونەوەی سووڕی خوێن
- تینویەتی و سەرئێشە
- کەمبوونەوەی میزکردن
- تۆخبوونی رەنگی میز
- بێهێزی و تێکچوونی دەروونی
- کەمبوونەوەی لێدانی دڵ
- پەککەوتنی ئەندامەکان وەکو گورچیلە و ریخۆڵەکان
لە بەساڵاچووان؛
- زۆرجار نیشانەی نییە، بەڵام دەشێت هەمان نیشانەی گەنجانیان هەبێت
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ