تەندروستیی دهۆک: زیاتر لە 34 هەزار تووشبووی شەکرە تۆمارکراون

8 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
سەنتەری نوێی شەکرە لە دهۆک. وێنە: رووداو
سەنتەری نوێی شەکرە لە دهۆک. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەرپرسی بەشی نەخۆشییە نەگوازراوەکان لە دهۆک رایدەگەیێنێت، دەرمانەکان بۆ تووشبووانی شەکرە لە سەنتەرە حکومییەکان لە ئاستی پێویستدا نییە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14-11-2024 د. بڵند بەیار، بەرپرسی بەشی نەخۆشییە نەگوازراوەکان لە دهۆک بە رووداوی راگەیاند، زیاتر لە 34 هەزار تووشبووی شەکرە لە پارێزگاکە هەن کە تەنیا ئەمساڵ هەزار و 400ـیان نوێ بوون.
 
ئەو پسپۆڕە ئەنجامەکانی بەدواداچوونێکی رووداو پشتڕاستدەکاتەوە کە تەنیا ئەمساڵ نزیکەی پێنج هەزار تووشبووی شەکرە لە هەرێمی کوردستان لە ناوەندە حکومییەکان تۆمارکراون.
 
د. بڵند بەیار دەڵێت: هەر تووشبوویەکی شەکرە پێویستی بە پشکنینی بەردەوام، رێنوێنیی پزیشک و باشترکردنی شێوازی ژیانی هەیە، بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستا دەرمانی پێویست بۆ ئەو نەخۆشانە بەردەست نییە.
 
لە کۆتاییدا گوتی، پێویستە هەر کەسێکی سەروو 35 ساڵان، ساڵی جارێک پشکنینی پێشوەختەی شەکرە بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەندێک دەرمان لەنێو دەرمانخانەی نەخۆشخانەیەکی حکومی لەکۆیە. وێنە: رووداو

تەندروستیی کۆیە: 25٪ـی بڕی پێویست لە دەرمان بۆ تووشبووانی شەکرە دابینکراوە

لە هەرێمی کوردستان کێشەی کەمیی دەرمانی شەکرە هەیە و تووشبوویەکی شەکرە لە کۆیە دەڵێت، بەهۆی نەبوونی دەرمانەوە ساڵێکە لە نەخۆشخانەی حکومی هیچ دەرمانێکی دەستنەکەوتووە.