رووداو - تەندروستی
نوێترین راپۆرتی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی ئامارەکانی شێرپەنجەوە ئاشكرای دەکات، ساڵانە نزیکەی 20 ملیۆن تووشبووی نوێی نەخۆشییەکە لە جیهاندا تۆماردەکرێت و تاوەکو 25 ساڵی دیکە ئەو ژمارەیە دەگاتە سەروو 35 ملیۆن تووشبوو.
بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لە ساڵی 2022دا 19.6 ملیۆن تووشبووی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش 9.7 ملیۆنیان گیانیان لەدەستداوە، رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە 5 کەس یەکێک و لە 9 پیاو یەکێک و لە 12 خانم یەکێکە، واتە لە پیاوان رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە زۆر زیاترە وەک لە خانمان.
بەپێی ئاژانسی توێژینەوەی شێرپەنجەی جیهانی، تاوەکو ساڵی 2050 نزیکەی 35 ملیۆن تووشبووی نوێی شێرپەنجە تۆماردەکرێن و 18.5 ملیۆن کەسیش بە نەخۆشییەکە گیانلەدەستدەدەن.
هەروەها رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لەنێووان ساڵانی 2022 بۆ 2025 زۆر زیادبووە و رێژەکە بووەتە 76.6٪، هاوکات رێژەی گیانلەدەستدان بە شێرپەنجەش بۆ 89.7٪ بەرزبووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ