بەڕێوەبەری سەنتەری ژین لە دهۆک: 62 تووشبووی نوێی شێرپەنجەمان تۆمارکردووە

10-01-2025
شکار رێبوار
دوو منداڵی تووشبووی شێرپەنجە.
دوو منداڵی تووشبووی شێرپەنجە.
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

بەڕێوەبەری سەنتەری ژین بۆ شێرپەنجە لە دهۆک رایدەگەیێنێت، ساڵی 2024 بەراورد بە ساڵی 2023 ژمارەی منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە زیادبووە، بەجۆرێک لە نزیکەی 50 نەخۆشەوە بووە بە 64 نەخۆش.
 
ئەمڕۆ هەیینی 10-1-2025 د. حەسەن عەبدوڵڵا ئەسوەد، بەڕێوەبەری سەنتەری ژین بۆ شێرپەنجە لە دهۆک ئاشکرای دەکات، ئەمساڵ 62 تووشبووی نوێی شێرپەنجە لەنێو منداڵان لە سەنتەرەکەیان تۆمارکراون.
 
لەبارەی زیادبوونی ژمارەکە ئاماژەی بەوەکرد، بەشێکی زۆریان بۆماوەییانە نەخۆشییەکە لەنێو ماڵباتەکانیاندا هەبووە، دەڵێت: شێرپەنجەی خوێن، شێرپەنجەی لیمفەگرێیەکان و شێرپەنجەی مێشک باوترین شێرپەنجەکانی نێو منداڵانن.
 
رێنوێنی ئەوەشدەکات کە هۆشیاریی تەندروستی زیاتر بێت و لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەکان راستەوخۆ پزیشکی پسپۆڕ ببیندرێت، بۆ ئەوەی بە زووترین کات چارەسەر وەربگیرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەترسیی ڤەیپ.

تەندروستیی ئوسترالیا: ڤەیپ هەمان ئەو مادانەی تێدایە کە لەنێو گژوگیا ژەهراوییەکاندا هەن

نوێترین راگەیێندراوی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی مەترسییەکی جگەرەکێشان لەسەر منداڵە تازەلەدایکبووەکان ئاشکرادەکات، کە ئەو منداڵە تازەلەدایکبووانەی دایکیان جگەرەکێشن، سییەکانیان بچووکن و ئەگەری تووشبوونیان بە رەبۆ زۆرە.