رووداو - تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات لە پەتای داهاتوو و رایدەگەیێنێت، رەنگە پەتاکە جۆرێکی تووندی ئەنفلەوەنزا بێت.
راپۆرتێکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO ئاشکرای دەکات، بەم دواییانە چەندین تووشبووی ئەنفلوەنزای باڵندە لە مرۆڤدا تۆمارکراون کە ئەمەش دەرخەری ئەوەیە هاوشێوەی کۆڤید-19 ئەو ڤایرۆسە دەکرێت لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ بگوازرێتەوە و پەتای جیهانی دروستبکات.
ئەمە لەدوای ئەوە دێت کە بێڵ گەیتس، هاوسەرۆکی دامەزراوی بێڵ و مێلاندا گەیتس و دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لەمساڵدا هۆشداری دا لەبارەی پەتاکانی داهاتوو کە رەنگە هاوشێوەی کۆڤید-19 بڵاوببنەوە.
بیڵ گەیتس ساڵی 2025ـی بە مەترسییەکی گەورە داناوە بۆ بڵاوبوونەوەی پەتایەکی دیکە، تەنانەت ئەو کتێبێکی بە ناوی ''چۆن پێشگیری لە پەتای داهاتوو بکەین'' نووسیوە و بە حکومەتی وڵاتانی گوتووە کە بایەخی زیاتر بە پەرەپێدانی ڤاکسین و رێگەکانی خۆپارێزی بدەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ